پارتى مه‌رج بۆ به‌شداریکردنى گۆڕان و کۆمه‌ڵ له حکومه‌ت داده‌نێت
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
پارتى دیموکراتی کورستان مه‌رج داده‌نێت بۆ به‌شداریکردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تدا، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ش ده‌ڵێن گفتوگۆى ناوخۆیى ئه‌نجامده‌ده‌ن بریارى کۆتای‌یان نه‌داوه.
مه‌رجى پارتى ئه‌وه‌یه که هه‌ریه‌که له گۆڕان کۆمه‌ڵ که له حکومه‌تدا به‌شدارییان کرد وه‌کو ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه نه‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گۆڕان ده‌ڵێت به‌و مه‌رجه به‌شداریی حکومه‌ت ده‌کات کار به به‌رنامه‌ى ئه‌و بکرێت، کۆمه‌ڵى ئیسلامیش ده‌ڵێت به تێگه‌یشتنى خۆى ده‌یه‌وێت به‌شداریی بکات.
نورى حه‌مه عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «پارتى مه‌رجى بۆ به‌شداریکردنى گۆڕان کۆمه‌ڵ ده‌بێت له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا ده‌بێت و سه‌ردانى هه‌موو لایه‌نه‌کانیش ده‌کات».
هه‌روه‌ها وتیشى «گۆڕان وه‌زعێکیان دروست کرد که هه‌موومان ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مانه‌وه ئه‌نجامیداو وه‌زعه‌که‌یان تێکدا، بۆ تێکشکاندنى پارتى هه‌موو رێگه‌یه‌کیان گرته به‌ر ئه‌گه‌ر ده‌ستێک نه‌توانن بیشکێنن ده‌بێت ماچى بکه‌ن، بۆیه تهسهوردهکهم سیاسه‌تى گۆران پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان گۆرابێت و ئه‌مرى واقع ببینن».
یوسف محه‌مه‌د له‌ساڵى 2015 سه‌رۆکى په‌رله‌مان بوو ئه‌وکات پرسى هه‌موارى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى خستەڕوو، دواتر 12ى ئۆکتۆبه‌رى هه‌مانساڵدا رێگرى لێ‌کرا بچێته‌وه هه‌ولێر.
نورى حه‌مه عه‌لى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که کۆمه‌ڵ به‌بێ ئه‌وه‌ى بپرسن حکومه‌تیان جێهێشت له‌به‌ر خاترى چوار ده‌نگى زیاتر «که‌س به‌کۆمه‌ڵى نه‌وتووه ده‌رچۆ له حکومه‌ت خۆیان رۆشتن، ناکرێت قاچێکیان له حکومه‌ت بێت و قاچێکیان ئۆپۆزسیۆن بێت».
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ پێکه‌وه حکومه‌ت پێکبهێنن ده‌توانن قه‌یرانه‌کان تێپه‌ڕێنن و خزمه‌تى خه‌ڵک بکه‌ن، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى پارتى وتیشى «خزمه‌تى خه‌ڵک کراوه ده‌کرێت خزمه‌تى باشترى خه‌ڵک بکرێت و چاکسازى باشتر بکرێت، هه‌موو ئامانجى پارتى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکه به‌بێ جیاوازى، ده‌مانه‌وێت ئارامى و هه‌بێت و قه‌رزه‌کانى کۆمپانیاکان بدرێته‌وه‌و ژیانى پێشمه‌رگه و ژیانى خه‌ڵک باشتر بکه‌ین».
به‌رپرسه‌که‌ى پارتى، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه ده‌یانه‌وێت دڵه‌ڕاوکێى خه‌ڵک نه‌مێنێت و رێگه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه بگیرێته به‌ر بۆ ململانێى حزبى و گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات، «با یه‌کترى شکاندن و ناشرینکردنى یه‌کتر به‌سبێت و مناڵى خه‌ڵک به‌ناحه‌ق نه‌کوژرێت».
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که له 30ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا 12 کورسى هێنا که له خولى پێشتردا خاوه‌نى 24 کورسى بوو، کۆمه‌ڵیش یه‌ک کورسى بۆ خولى پێنجه‌م زیادکردووه‌و بۆته حه‌وت کورسى.
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان و سه‌رکردایه‌تیه‌کى کۆمه‌ڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن هێشتا بڕیارى به‌شداریکردن یا بون به ئۆپۆزسیۆن بونیان نه‌داوه‌و گفتوگۆ له‌نێو خۆى خۆیان و لایه‌نه‌کانى دۆستیان ده‌که‌ن.
عه‌بدوڕه‌زاق شه‌ریف، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد گۆڕان جارێ سێ گفتوگۆى له‌به‌رده‌مدایه که گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى دۆست و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تیمى راسپێردراو بۆ حکومه‌ت و گفتوگۆى ناوخۆیى که جڤاتى نیشتمانیه ده‌کرێت ئه‌وکات بڕیار ده‌ده‌ن بۆ به‌شداریکردنى حکومه‌ت یا ئۆپۆزسیۆن بوون.
عه‌بدوڕه‌زاق باسى له‌وه‌شکرد گفتوگۆى حزبه‌کانیان ده‌ستپێکردووه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیش داده‌نیشن و دواتر له‌گه‌ڵ تیمى پارتى قسه ده‌که‌ن، وتیشى «ئه‌گه‌ر لاى که‌مى به‌رنامه‌ى گۆڕان بخرێته به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌ت که په‌یوه‌ندى به گفتوگۆى گۆران و پارتییه‌وه ده‌کرێت موناقه‌شه‌ى به‌شداریکردنى حکومه‌ت بکرێت، به‌ڵام هێشتا بڕیارنه‌دراوه«.
هاوکات فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «کۆمه‌ڵ لاى وایه به‌شداربوون له حکومه‌ت یا ئۆپۆزسیۆن بوون ئامڕازه‌و ئامانج نین، وه‌سیله‌ن بۆ ته‌حقیقى ئامانجێک که خزمه‌تى هاوڵاتیانه، ئه‌و ئامانجه له کوێدا ته‌حقیق بێت ئه‌و هه‌نگاوه ده‌گرێته‌به‌ر».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌دنامانى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان کۆده‌بنه‌وه، کۆمه‌ڵ کۆبونه‌وه‌ى گشتى و کۆنفرانسى گشتى ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت یا هه‌ر بڕیارێکى تر که بیدات «کۆمه‌ڵى ئیسلامى، به‌شداربوونى یا ئۆپۆزسیۆن بونى کۆپى هیچ لایه‌نێک نابێت به‌پێى تێگه‌یشتن و شێوازى خۆى بڕیارده‌دات».
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى بڕیاردراوه گۆران و کۆمه‌ڵ پێکه‌وه بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریکردنى حکومه‌ت یا بون به ئۆپۆزسیۆن بون بده‌ن، سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ى کۆمه‌ڵ پێیوابوو بڕیاردراوه گۆڕان و کۆمه‌ڵ راوێژ بکه‌ن و له ئاینده‌دا پێکه‌وه بڕیار بده‌ن تا ئه‌و قه‌یرانانه‌ى هه‌یه هاوڵاتیان لێى ده‌ربازیان بێت.