بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت و کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا

10 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەلەمێکی  کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز، بە 63 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت و یەکێک لە کۆچبەرەکان گیانی لەدەستدا.

بەپێى زانیاریەکان لە نزیک کەناراوەکانی سور مێر لە باکووری فەڕەنسا بەلەمێکی کۆچبەران لە کاتی رۆیشتنی بەرەو کەناڵی ئینگلیز ژێرئاوکەوت، کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا و 62 کۆچبەری دیکە لە خنکان رزگارکران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دایک و مندالێک بەهۆی خراپیی تەندروستیانەوە بە فڕۆکە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە، سەرجەم کۆچبەرەکانی دیکەش گەیەندراونەتەوە بۆ کەناری شاری بۆلۆن سور مێر.

ئامارەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کەناڵی ئینگلیز دەبڕن بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە، هەفتەی رابردوو ژمارەی هاتنی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزەوە 12 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار