ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: 50 به‌ 50 نه‌ماوه بەڵام هه‌موو پۆستێك نرخی خۆی هه‌یه‌

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامى مەکتەبى سیاسیی یەکێتی دەڵێت، لە کابینەی هەشتەمەوە 50 بە 50 لە پێکهێنانی حکومەتدا نەماوە، بەڵام هەموو پۆستێک نرخی خۆی هەیە و پێوستە لەسەر بنەمای شایستەی هەڵبژاردن پۆستەکان یەکلابکرێنەوە.

لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وتى: لەگەڵ پارتى لە گفتوگۆى بەردەوامدان، بەڵام تائێستا هیچ پۆستێکی کابینەی دەیەمیان یەکلانەکردووەتەوە.

ئەو وتیشى: لە 2013وە حكومەتی 50 بە 50 نەماوە، كابینەی هەشت و نۆ بنكە فراوان بوو، هیچ پۆستێك یەكلایی نەبووەتەوە. (لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ دەبێت بە سەرۆكی پەرلەمان).

پێنجشەممەى ڕابردوو، 15-05-2025، لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان، مەسعود بارزانی ڕایگەیاند جەخت لەبنەمای یەك حكومەت و هەرێم و یەك پەرلەمان و یەك پێشمەرگە دەكەمەوە، حكومەتێك پێكناهێنرێت لەسەر بنەمای (پەنجا بە پەنجا).

بارزانى وتیشى: هەوڵێكی زۆر درا هەڵبژاردنێك بكرێت كە پێشتر ئەنجامەكەی دیاریكرابوو خۆشبەختانە رێگەمان نەدا، بەرێگەی جیاوازی هەوڵی تریاندا.

دوا بەدواى ئەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای كۆڕبەندی دێلفی لەشاری سلێمانی لەپرێس كۆنفرانسێكدا وتی: رێزم هەیە بۆ مەسعود بارزانی زۆر دەمێكە حكومەتی 50 بە 50 پێكنەهێنراوە ئیتر نازانم بۆچی ئەم بابەتە هەر باس دەكرێتەوە، نایەتەوە بیرم كە كۆتا حكومەت پێكهێنرابێت 50 بە 50 بوبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار