وەزیری ناوخۆ: هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ چەکدانانی پەکەکە نەنراوە

15 كاتژمێر لەمەوپێش



 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە رایگەیاند، بابەتەکە پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە چونکە هێشتا نازارێت چۆن و کەی پەکەکە چەکدادەنێت.

رێبەر ئەحمەد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، “تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری لەلایەن تورکیا و پەکەکەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی نەنراوە، هەروەها رێکارەکانی چەکدانانیش بۆ هیچ لایەنێکیان روون نییە،کە لەکوێ و چۆن چەک دادەنرێت، بۆیە پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترە.”

بەگوتەی رێبەر ئەحمەد، هەرێمی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و رابردووشدا رۆڵی هەبووە لە نزیککردنەوەی هەردوولا و گەیشتن بە ئاشتی.

هەفتەی رابردوو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامەکانی 12ـهەمین کۆنگرەی خۆی راگەیاند و گوتی، بڕیاریان داوە پارتەکە هەڵبوەشێننەوە و خەباتی چەکداریش کۆتایی پێدەهێنن. بڕیارەکەی پەکەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا و جیهانیش پێشوازییەکی گەورەی لێکرا.

دوای چوار رۆژ لە راگەیاندراوەکەی پەکەکە، زاگرۆس هیوا، گوتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی رایگەیاند، پەکەکە بڕیاری چەکدانانی نەداوە، بەڵکو تەنها بڕیاردراوە کۆتایی بە خەباتی چەکداری بهێنرێت، گوتیشی، هێشتا هیچ پرۆسەیەک بەناوی ئاشتی دەستیپێنەکردووە چونکە تورکیا و پەکەکە لەسەر ناوی پرۆسەکە هاوڕا نین و تورکیا پرۆسەکە بە “تورکیای بێ تیرۆر” ناو دەبات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار