ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى مارکۆ ڕوبیۆ و مەسرور بارزانی
.png)
9 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مارکۆ ڕوبیۆ ئەمریکا کۆبوویەوە، مەسرور بارزانى دەڵێت کۆبونەوەیەکى زۆرباش بەسود بوو.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، دڵخۆشین کە ئەمریکا پشتیوانییەکی زۆرمان دەکات و داوام لە مارکۆ ڕۆبیۆ کردووە سەردانی کوردستان بکات.
مەسرور بارزانی راگەیاند: "کردنەوەی کۆنسووڵخانەی نوێی ئەمریکا و هاتنی زیاتری بەرپرسانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێ."
هاوکات وتیشی: "ئومێدەوارم لێدوانی بەرپرسانی عێراق لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق بیری لێ بکرێتەوە."
هەینی 23ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە باڵەخانەی وەزارەتەکە (هاری ئێس تروومان) لە واشنتن کۆبوووە.
مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمیی لە ئەمەریکایە، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە هەبووە، هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشی لەگەڵ ڕوبیۆ، چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ کرن.
