مامۆستایانی ناڕازیی: مەچنە ژێرباری سەپاندنی پرۆژەی هەژماری من و ڕووناکی

14 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکیان ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد و دەڵێن، مەچنە ژێرباری سەپاندنی زۆرەملێی پرۆژەکانی هەژماری من و ڕووناکی و ڕەتیبکەنەوە.

ئەنجومەنەکە لە راگەیەندراوێکدا کە شەوى ڕابردوو بڵاویانکردەوە، ئەم رۆچوونەی دەسەڵات لەناو پێشێلکاری و نادادپەروەریی و قۆرخکارییدا ئاکامی باشی نابێت بۆیان دواجار سەریان لە هەمبانەی چارەنووسی دیکتاتۆرەکانی مێژووەوە دەردەچێت.

باسی لەوەشکردووە، یەقینی تەواویان هەیە، پارتی لە ستەم و بێمۆراڵیبوونی حوکمڕانیدا، لووتکەی هەڕەمەکەی بۆ خۆی پاوانکردووە، بەڵام لە دووڕووییدا ناگاتەوە بە یەکێتیدا.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەندراوەیەکدا، دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گوتوویەتی یان ئەوەتا خۆتان رێکبخەنەوە، بە ئیرادەیان بۆ دەسەڵاتی بسەلمێنن، بڕینی قووت، بڕینی دەستی بەدوادادێت، یاخود بە بێدەنگیی و بەدەمەوەنەهاتنی ناڕەزایەتییەکان، دیسان بە دەسەڵات بڵێ، ئەوەی تائێستا کردووتە، کەمە و ستەم و چەوساندنەوە زیاتر و زۆرتر بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار