بڕوا بە ئەردۆگان دەکرێ .!؟

15 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ جاری دووەم لە ساڵی پار لە سەر یەک ، ئەردۆگان بەهیوایەکی زۆرەوە دەیویست دەستوری تورکیا هەموار بکاتەوە بە تایبەتیش بڕگەکانی سەرۆکایەتی و خۆی وەکو کاریزمایەک هەتا مردن بە سەرۆکی تورکیا بمێنێتەوە و دوای خۆشی کوڕەکەی ببێتە جێگرەوەی .
لە گەڵ هەڵبژاردنەوەی تڕەمپ دڵخۆشی خۆی دەربڕی و وایدەزانی هەر تڕەمپەکەی جارانە و کودەتاکەی بەشاریان پێ جێبەجێ کرد و هەموو هیوایەکی خستەگەڕ دەست بە سەر تەواوی سوریادا بگرێ شەڕڤانانی کوردی ڕۆژئاڤا بتوێنێتەوە .!
هەوڵێکی بێ وچانیدا دەوڵەتانی تورکی زوبان یەک خات و ببنە خاوەن پارەی خۆیان وێنەی خۆی لە سەر پارەی داهاتووی ئەو یەکخستنە ببینێ و ڕکەبەرایەتی دراوە جیهانیەکانی پێ بکات .!
لەگەڵ ئیسڕائیل کەوتە ڕقەبەرایەتی و ویستی چەندین پێگەی سەربازی گەورە لە سوریا دابمەزرێنێ و تەواوی ئاسمانی سوریا بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی و خۆی بکاتە ( وەصی ) بەسەر سوریادا و کەوتە بەرگری کردن لە خەڵکی غەززە و دژی ئیسڕائیل دەنگی بەرز کردەوە .!
دوو ساڵە خەریکی ئۆپەراسیۆنی کۆتایی هێنانە بە پەکەکە و دەیەوێ قەندیل داگیر بکات و بۆ ئەو مەبەستە لە گەڵ بەغدا چەندین ڕێککەوتنی کرد و ئاواتە خواز بوو نەک نەوتی هەرێم بگرە نەوتی تەواوی کەرکوکیش بە هەمان شێوەی عەقدی پەنجا ساڵیەکە کۆنتڕۆڵ بکات .!
چوار مانگی تەواو سوپایەکەی بە پاڵپشتی هەزاران چەکداری جاشی توندڕەوی سوری شەڕێکی دژواریان لە گەڵ شەڕڤانان هەڵگیرساند .!
لە پڕۆسەی ئاشی و خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە سەرەتا دژایەتیەکی بێ وێنەی نیشاندا و ناڕازی بوو بە بڕیارەکانی .!
دوای ئەوەی کە نەیتوانی بە دیداری تڕەمپ شاد بێ و بەهیوای ساڵان لە تیکی پەنجەرەیەکی هۆتێلە گرانبەهاکانی واشنتۆن سەیری شەڕ و پەلاماردانی پاسەوانەکانی دژی ئازادی خوازانی کورد ببینێتەوە .!
دوای ئەوەی کە سێ لە دەوڵەتە زەنگینەکانی تورک زوبان ئامادە نەبوون دژایەتی ئیسڕائیل بکەن و پشتی بگرن .!
هەموو خەونەکانی بە هەوادا فڕین و ئەمەریکا ناچاری کرد لە سوریا بڕیاری کشانەوە بدات و لە باکۆ بڕیاریدا هیچی تر نەقیڕێنێ بە سەر ئیسڕائیلدا و لە هەرێم نەیتوانی بگاتە قەندیل و بیڕوخێنێ و لەترسی پارچە پارچە بوونی تورکیاش خۆی شل کرد و ئێستا تێگەیشتوە ڕێککەوتن نامەی ئیبڕاهیمی مانای چیە و پڕۆژەی بازرگانی هێڵی داود چ بەڵایەک بۆ تورکیا دروست دەکات .!
بەدیتنی سەرکەتنەکانی تڕەمپ لە نێو ماڵی عەڕەب و دەستکەوتەکانی چاوی چۆ پشتی سەری و بەتایبەتی کە دیتی تڕەمپ نایەوێ سەردانی تورکیا بکات و بە دیداری شاد بێ .!
هەفتەی پێشو لە هەنگاریا کۆنگرەی نا فەرمی دەوڵەتانی تورک زوبانی لە ژێر ناوی ( حتی اشعار آخر ) ڕاگرت و ئیعلانی فەشەلی یەکگرتنەکەی ڕاگەیاند .!
ئێستا هاتوە و دەڵێ دەبێ دەستوری سەد ساڵەی ئەتاتورک و کۆدەتاچیەکانی ١٩٨٠ هەڵبوەشێندرێتەوە و تورکیا لە پارچە پارچە بوون ڕزگاری ببێ و برسیەتی لە ناو ٨٥ ملیۆن تورکدا نەمێنێ .!
دوای ئەو هەموو کارەساتەی بە سەر دەوڵەتی تورکیا و خەڵکەکەی داهێنا دوێنێ لە وتارێکیدا بڕیاریدا خۆی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵنەبژێرێتەوە و دوور کەوێتەوە لە سیاسەت و ئەوەندەی تەمەنی ماوە بە ئارامی و ئاسودەیی بژی .!
بەڵام لە ڕاستیدا خودی ئەردۆگان کەسێکی ڕاڕا و خۆسەپێنە و قەت ڕوحمبە نەیارەکانی ناکات و کەس لە خۆیبەژیر تر نازانێ لە ناو تورکیا و بە پێی ڕۆژ سیاسەت دەکات و دان بە هەڵەکانی دانانێ دوور نیە لە ماوەی داهاتوو نەیەتەوە بەردەمی میدیاکان و هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕانەگەیەنێ لە ژێر ناوی ڕێگری کردنی تورکیا لە بەرەو هەڵدێری یەکجاری و لێکترازاندن و پارچە پارچە بوونی دەوڵەتە شۆڤێنیەکەیان .!
لە گەڵ ئەوەشدا ئەوە تورکیایە و دەوڵەتی گورگە بۆرەکانە و هەردەم زەحمەتیش بووە بڕوایان پێبکرێ .!
