بەڵگەنامەکان ئاشکرای دەکەن ئۆستن تایس لەدیمەشق چی بەسەر هاتووە

3 ڕۆژ لەمەوپێش
لە یەکەم بەڵگەنامەدا وردەکارییەکانی چارەنووسی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستن تایس کە ساڵانێک لەمەوبەر لە سوریا ڕفێندرا دەردەکەوێت، بەپێى ئەو بەڵگەنامە هەواڵگریانە کەزۆر نهێنین سوریا ئاشکرای دەکەن کە ئەو گەنجە لە مانگی ئابی ٢٠١٢ لە نزیک دیمەشقی پایتەخت بێسەروشوێن بووە، دوای ئەوەی لە ژێرزەمینەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا ڕاگیراوە.
هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی پێشووی سوریا پشتڕاستیان کردەوە کە تیس لەناو دامەزراوەیەکی ئەمنی لە دیمەشق ڕاگیراوە، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی بی بی سی کە نزیکەی ساڵێکی خایاندووە بۆ تەواوکردنی.
ئۆستین تایس، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لە 2012وە لە سووریا لەلایەن سەربازانی ڕژێمی پێشووی سووریا دەستگیرکراو بێ سەروشوێنیان کرد. ئێستا باس لەوە دەکرێت ڕەنگە پێش ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد گواسترابێتەوە بۆ ئێران یان عێراق. بەڵام ئەمە بە تەواوەتی پشت ڕاست نەبووەتەوە.
ئۆستن تایسی کوڕی کە ئێستا 43 ساڵە، لە مانگی هەشتی ساڵی 2012 ەوە دەستبەسەرکراوە، لە کاتێکدا کە بە گەڕەکی دەرایای دیمەشقدا ڕۆیشتووە دەستگیرکراوە.
پێشتر حکومەتی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدابوو کە پێیان وایە ئەو لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە دەستبەسەر کراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەسەد چەندین جار ئەمەیان ڕەتکردەوە و هیچ وردەکارییەکی دەستبەسەرکردنیشی نەزانرا.
بەڵام فایلە هەواڵگرییەکان لەگەڵ ئیفادەی چەند بەرپرسێکی پێشووی ڕێژیم، وردەکارییەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە دوای ڕفاندنی ئەو ڕۆژنامەنووسەیان ئاشکرا کردووە.
تایس لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٢ لە نزیک دیمەشق دیار نەما، کە چەند ڕۆژێک دوای ٣١ ساڵەی لەدایکبوونی بوو.
پاشان دوای نزیکەی حەوت هەفتە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکرایەوە، چاوی بەستراو و دەستبەندی بەسترابوو، کۆمەڵێک چەکدار لە پشتیەوە بوون و ناچاریان کرد بەیاننامەیەکی کورت بخوێنێتەوە.
بەڵام ئەو تێڕوانینەی کە لەو کاتەدا زاڵ بوو کە ئەو گەنجە تەمەن سییەکانی تەمەنی لە لایەن گرووپێکی توندڕەوەوە ڕفێندرابوو، هەر زوو کەوتە ژێر گومانەوە. شرۆڤەکاران و بەرپرسانی ئەمریکی پێیانوابوو دیمەنەکە "ڕەنگە نمایشکرابێت".
بە تایبەت کە هیچ گروپ و ڕێکخراو و تەنانەت حکومەتێکی چەکدار بەرپرسیارێتی بێسەروشوێنبوونی نەگرتۆتە ئەستۆ و لەو کاتەوە هیچ هەواڵێکی لەبارەیەوە نەبیستراوە، ئەمەش قسە و باسی بەرفراوانی لەسەر شوێنی مانەوەی لێکەوتەوە.
هاوکات بەڵگەنامەکان بەناونیشانی "ئۆستین تایس" پەیوەندییەکانی لقە جیاجیاکانی هەواڵگری سوریا دەربارەی ئەو کەسە ئاشکرا دەکەن.
هەروەها ئەفسەرێکی باڵای پێشووی هەواڵگری سوریا ئاشکرای کرد کە لە دیمەشق لەلایەن گروپێکی نیمچە سەربازییەوە (کە پێی دەوترێت هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی)، لە نزیک گەڕەکی دارایا لە دیمەشق دەستبەسەر کراوە.
بەرپرسێکی دیکەی سوریا پشتڕاستی کردەوە کە ئەو ڕۆژنامەنووسە لانیکەم تا مانگی شوباتی ٢٠١٣ لەوێ ماوەتەوە.
بەڵام لەو کاتەدا تووشی کێشەی گەدە بووە و لانیکەم دوو جار لەلایەن پزیشکەوە چارەسەری بۆ کراوە.
لە کاتێکدا دەوترێت پشکنینی خوێن دەرکەوتووە کە تایس لەو کاتەدا تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی بووە.
پیاوێک کە سەردانی ئەو سەنتەرەی کردووە کە تێیدا ڕاگیراوە و بینیویەتی، ڕایگەیاندووە کە ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە لە دەستگیرکراوەکانی دیکەی سوریا باشتر مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بەڵام "خەمبار دەرکەوتووە، خۆشییەکەش لە ڕووخساریدا نەماوە".
هەروەها چەندین شایەتحاڵی ئاماژەیان بەوە کردووە کە تایس هەوڵی داوە لە پەنجەرەی ژوورەکەیەوە لە زیندان هەڵبێت، بەڵام دواتر دووبارە دەستگیرکرایەوە و چەندین جار لەلایەن ئەفسەرانی هەواڵگری سوریاوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.
بەڵام ئەو سەردەمەی کە بەدوایدا هات، تا ئێستاش بە نهێنی پۆشراوە. دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کوتلە چەکدارە تازە پێکهاتەکان هەموو زیندان و بارەگا ئەمنییەکانیان چۆڵ کرد.
ڕۆژنامەنووسێكی ئەمهریکی کە لە ساڵی 2012 لە سووریا ڕفێنرا، ڕوفاتهكهی لهنێو گۆڕێكی به كۆمهڵ له باكووری ئهو وڵاته دۆزرایهوه.
یهكشهممه، 11ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامهی "میرهر"ـی بهریتانی بڵاوی كردهوه، ڕوفاتی ئۆستن تایس، ڕۆژنامهنووسی ئهمهریكی لهگهڵ ڕوفاتی دوو كهسی دیكه له گۆڕێكی به كۆمهڵدا له باكووری سووریا دۆزرایهوه.
ڕۆژنامهی میرهری بهریتانی ڕوونیشی كردووهتهوه، ئۆستن تایس له لایهن چهكدارانی ڕێكخراوی داعش له ناوچهی دابق له ڕیفی باكووری حهلهب كوژراوه.
هاوكات چهند كهناڵێكی تهلهفزیۆنی ئاماژهیان بهوه كردووه، تیمێكی پسپۆری قهتهری به ههماههنگیی لهگهڵ تیمێكی ئهمهریكی و هێزه ئهمنییهكانی سووریا توانیویانه ڕوفاتی ئهو سێ كهسه كه یهكێكیان ئۆستن تایسه له گۆڕه به كۆمهڵهكهدا بدۆزنهوه.
سهرچاوهیهكی سووری لهم بارهوه گوتوویهتی، ئهندامێكی پێشووی داعش ڕێبهری تیمه قهتهری و ئهمهریكی و سوورییهكهی كردووه و شوێنی ناشتنی تهرمی تایس و ژمارهیهك قوربانی دیكهی پێ نیشانداون.
تایس كه لهگهڵ چهند كهناڵێكی ههواڵ كاری كردووه لهوانهش تۆڕی ههواڵی (بی بی ئێس)ـی ئهمهریكی و ئاژانسی فرانس پرێس و ڕۆژنامهی واشنتن پۆست، له ئابی 2012ـدا لهلایهن لایهنگرانی ڕژێمی بهشار ئهسهد له دهوروبهری دیمهشق ڕفێنرا و لهو كاتهوه دیار نهمابوو.
هەینی، 7ـی كانوونی یهكهمی 2024، دێبرا تایس، دایکی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستن تایس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پشتڕاستی کردەوە کوڕەکەی باشە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بدات.
دێبرا تایس گوتیشی، دەمانەوێت زۆر وریا بین لەوەی کە هاوبەشی دەکەین، چونکە ئۆستن چاودێریی دەکرێت. باسی لهوهش كردبوو، ئۆستن بە ڕێگهی دیپلۆماتی ئازاد دەبێت نەک بە بۆمب و بە چەک.
دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمهریكا لە ساڵی 2020 نامەیەکی تایبەتی له بارهی ڕۆژنامەنووسەکە بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا نارد. خێزانی تایس هیوایەکی زۆریان پێی هەبوو ، بەڵام بەشار ئەسەد گوتی، نازانێت تایس هێشتا زیندووە یان نا.
