سوید داعشێک دادگایی دەکات بەهۆی کوشتنی فڕۆکەوانە ئوردنیەکە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ستۆکهۆڵم دادگاییکردنی کەسێک بەناوى ئوسامە کەریم چەکدار کە بە تاوانی هێرشەکانی پاریس و برۆکسل لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا سزا درابوو، دەستیپێکرد. 

کەریم بە تۆمەتی "تاوانی جەنگ و تیرۆر" تۆمەتبار کراوە بەهۆی ڕۆڵی لە کوشتنی دڕندانەی فڕۆکەوانی ئوردنی مەعاز کەساس کە لە سوریا لەلایەن داعشەوە بە زیندووی سووتێنرا.

ئەمە یەکەم دادگاییکردنی تۆمەتبارێکە لە کوشتنی دڕندانەی فڕۆکەوانە ئوردنییەکە لە ساڵی ٢٠١٥ کە بووە هۆی شەرمەزارکردنی سەرتاسەری جیهان، بەگوێرەی دەزگای داواکاری گشتی سوید.

کوژرانی ئەو فڕۆکەوانە ئوردنی تووشی شۆک کرد، کە بەشداری لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی داعش لە سووریا دەکرد.

داواکاری گشتی ڕێنا دەڤگون لە کاتی دەستپێکردنی دادگاییکردنەکە لە ستۆکهۆڵم وتی: ئوسامە کەریم بە هەماهەنگی و ڕێککەوتن لەگەڵ تاوانبارانی دیکە، ئەندامانی داعش، مەعازکەساسیان کوشت. 

لەم چوارچێوەیەدا ئوسامە لەشوێنى سزادانەکە ئامادەبووەو جل و بەرگى داعشى لەبەردابووەو چەکێکی هەڵگرتبوو، پاسەوانی قوربانییەکە کردوەو بردویەتیەییە ناو قەفەسە کانزاییەکە و دواتر لەوێ دەستبەسەرکرا، دواتر یەکێک لە تاوانباران ئاگری لە مەعازبەردا، کە هیچ ئامرازێکی نەبوو بۆ بەرگریکردن لە خۆی یان داوای هاوکاری بکات.

لە ئوردنه‌وه‌ باوکی فڕۆکەوانەکە سافی کەساس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە "هیوادارین ئەم تاوانبارە توندترین سزا وەربگرێت، هاوتا لەگەڵ گەورەیی تاوانەکە. ئەمە ئەوەیە کە چاوەڕێی یاسایەکی ڕێزدار و دادپەروەرانە دەکەین، دادگاییکردنەکە لە هۆڵێکدا بەڕێوەچووە کە ڕێوشوێنی ئەمنی توندی تێدا گیراوەتەبەر.

داواکاری گشتی کە لەدادگاییەکەدا ئامادەبووە ڕایگەیاند، سەرەتا ئوسامە کەریم بەهۆی پەڵەیەکەوە لە ئاستی برۆیدابووە ناسراوەتەوە کە بووەتە هۆی کردنەوەی دۆسیەیەکى لێکۆڵینەوە لەسەرى.

بەڵگەکانی دیکە بریتین لە پەیامەکانی فەیسبووکى کە تۆمەتبارەکە لە خزمێکی دەپرسێت ئایا ڤیدیۆیەکی نوێی بینیوە "کە تێیدا پیاوێک دەسوتێنرێت"، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە ئاژانسی فرانس پرێس بینیویەتی. 

کەریم لە پەیامەکەدا نووسیویەتی "لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوم"و کاتی دیمەنەکەی ڕوونکردووەتەوە و تیشکی خستۆتە سەر ڕووخساری ئامۆزاکەی لە وەڵامدا دەڵێت بەڵێ برۆکەتم بینی.

پارێزەری تۆمەتبارەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، موەکیلەکەی دانی بەوەداناوە کە لە شوێنی ڕووداوەکە بووە لەکاتى سوتانى ئەو فرۆکەوانەدا، بەڵام سەرجەم  تۆمەتەکانى سەرى ڕەتدەکاتەوە.

ئوسامە کەریم، تەمەن ٣٢ ساڵ، دوای لێکۆڵینەوەی لەلایەن دادگای سویدەوە، دەرکەوتووە تێوەگلاوە لە تاوانی سوتاندنی فرۆکەوانە ئوردونییەکە.

باسیان لەوەشکردووە، ئوسامە کەریم بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە سوریا و بەشداریکردن لە هێرشەکانی مانگی ئازاری ٢٠١٦ی بەلجیکا لێکۆلێنەوەی لەگەڵکراوە.

ماڵپەڕی لومۆندی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، ئوسامە کەریم لە خێزانێکی فەڵەستینی لەدایكبووە و گەورەبووە و لەساڵی ٢٠١٤ روویکردوەتەوە سوریا و دوای ماوەیەك وەکو پەنابەر گەڕاوەتەوە ئەوروپا و لەساڵی ٢٠١٦ لە بەلجیکا دەستبەسەرکراوە.

مەعاز یوسف کەساسبە، پلە سەربازییەکەی ملازمی یەکەمە و تەمەنی تەنیا 26 ساڵ بووە ئەوکاتەى دەستگیرکرا، ماوەی شەش ساڵ وەک فڕۆکەوانی جەنگی پەیوەندی بە هێزى سوپاوە کردبوو.

فڕۆکەوانە ئوردنیەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ دوای ئەوەی فڕۆکەکەی بەسەر شاری ڕەقە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتە خوارەوە، لەلایەن داعشەوە دەستگیرکرا، داعش لە ٣ی شوباتی ٢٠١٥ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بڵاویکردەوە، لە سێدارەدانیدا بە سووتاندنی و کوشتنی ڕاگەیاند.

لە سێدارەدانەکە وێنەگیراوە و دواتر لە ٣ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڤیدیۆ کلیپێکی ٢٢ خولەکیدا و لەگەڵ سروودێکی تایبەتدا بڵاوکرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار