ناوەڕۆکی دیدارەکەى ئ.ۆج.ەلان و کەسوکاری بڵاوکرایەوە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

خوشکەزایەکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان باس لە سەردانەکەیان بۆ لای رێبەرە زیندانییکراوەکەی پەکەکە دەکات و دەڵێت، هانی منداڵەکانی داوە بخوێنن و قەڵەمی بە دیاری پێداون.

لەچوارچێوەی دیدارەکانی جەژنی قوربان، خوشکەزایەک، برازایەک و دوو لە مناڵەکانیان سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانیان لە دوورگەی ئیمراڵی کرد و ئۆجەلان دوای 26 ساڵ، بۆ یەکەمجار دیداری لەگەڵ منداڵان ئەنجامدا.

عەلی ئۆجەلان، کوڕی فاتمە خوشکی بچوکی عەبدوڵا ئۆجەلان لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا، باس لە سەردانی کەسوکاریان بۆ دوورگەی ئیمراڵی دەکات و دەڵێت، سەردانەکە بە گشتیی دوو کاتژمێری خایاندووە و گفتوگۆیان لەبارەی چەندین بابەت لەگەڵ ئۆجەلاندا کردووە، بە گوتەی عەلی ئۆجەلان گوتوویەتی ، "ئێمە لێرە سەرگەرمی بنیاتنانی ژیانێکی نوێین".

عەلی دەڵێت، ئۆجەلان داوایکردبوو بۆ جەژن فاتمە ئۆجەلانی خوشکی ببینێت و ئەویش وەک هاوەڵی دایکی داواکاری پێشکەشکردووە. بەڵام بەهۆی ئەوەی دایکی نەخۆشبووە رێگەیان نەداوە بچێتە دوورگەکە.

ئەو منداڵانەی سەردانیان کردووە هەریەک لە رۆناهی تەمەن 10 ساڵانی کچی عەلی خوشکەزای ئۆجەلان و دیلانی تەمەن 11 ساڵانی کچی عومەر ئۆجەلانی برازای ئۆجەلانن. لەگەڵ باوکیان عەلی و عومەر ئۆجەلان.

عەلی کە یەکەمجاری بووە خاڵی ببینێت، دەڵێت ئۆجەلان لە نزیکەوە باسی خوێندن و گرنگی خوێندنی لەگەڵ منداڵەکان کردووە و یەکی قەڵەمێکیشی بە دیاری پێداون و هانیداون بەردەوام بن لەسەر خوێندن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار