ئەمریکا: لە نزیکەوە چاودێری قەیرانی مووچەى هەرێم دەكەين

دوێنێ



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكات، کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەن، لە ڕێگەی دیالۆگێكی بونیانەرەوە، هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامبونی قەیرانەکە رەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر کەشی وەبەرهێنانی عێراق هەبێت.

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
جەختیشیكرد: چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان بەغدادو هەولێر سەبارەت بەم دۆسیەیە دەبێت لە رێگەی گفتوگۆی بونیادنەرەوە ئەنجام بدرێت، کە هاوتەریبێت لەگەڵ بەرپرسیارێتییە دەستورییەکان.

وتیشی: چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە ئاماژەیەکی ڕوون دەنێرێت بەوەی عێراق کەشێکی لەبار بۆ راکێشانی وەبەرهێنان دەخولقێنێت، لەنێویاندا کۆمپانیا ئەمریکییەکان، سەرکەوتنیش لەم پرۆسەیەدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی هاوکاری فراوانتر لە نێوان هەردوولا، لە نمونەی، دووبارە کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا و فراوانکردنی پرۆسەكانی گەڕان بەدوای وزەدا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار