بارزانی: کەریم شنگالی پیاوی ڕۆژانی تەنگانە بوو

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

مەسعود بارزانی ڕایدەگەیەنێت کەریم شنگالی بەڕاستی پیاوی رۆژانی تەنگانە بوو. من شاهیدم، شاهیدی تێکۆشان، دڵسۆزی و وەفاداری ئەو برایەم.

کەریم شنگالی بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 10-6-2025، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕێگەى فرۆکەخانەى هەولێرەوە، تەرمی کەریم شنگالی، وەزیری پیشووترى ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەڕێندرایەوە کوردستان بارزانی لە رێوڕەسمی پێشوازیکردنیدا گوتی، "بەڕاستی پیاوی رۆژانی تەنگانە بوو".
 
بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "لەم رۆژەدا زۆر ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت قسە بکات، چونکە هەڤاڵێکی زۆر نزیک، برایەکی زۆر خۆشەویستمان لە دەست دا".

هەروەها باسی لە مێژووی کەریم شنگالی کرد، "کاک کەریم هەر لە تەمەنی منداڵییەوە، لە خانەوادەیەکی کوردپەروەر پێگەیشتووە. کە قوتابی بوو لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، لەو کاتەوە کەریم ئەندامێکی چالاک بوو لە پارتی دیموکراتی کوردستان. دوای رێککەوتنی 11ـی ئازاریش، زۆر گەنج بوو، بەڵام کە دەرچوو لە زانکۆ، سەرپەرشتیی ئەو پرۆسەیەی کرد، شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول".
 
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە کەریم شنگالی، ساڵی 1950 لەدایکبووە و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە.
 
لە ساڵی 2022دا کەریم شنگالی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چووە دەرەوە و لە حوزەیرانی 2022دا گەڕایەوە، لەو کاتەوە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو.
 
لەبارەی کەسایەتی کەریم شنگالییەوە دەڵێت، "لە رۆژانی تەنگانەدا، بەڕاستی پیاوی رۆژانی تەنگانە بوو. من شاهیدم، شاهیدی تێکۆشان، دڵسۆزی و وەفاداری ئەو برایەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری دەکەم، بەڵام بەر لەوە سەرەخۆشی لە خۆم دەکەم، جێگەی بەهەشتە ئینشائەڵڵا و مردن رێگایەکی حەقە. هەر کەسمان بە رۆژی خۆی دەگات و ئینشائەڵڵا خوا ئەم میللەتە بپارێزێت و کوردستان بەختەور بێت و ئاوەدان بێت و رۆڵەی دڵسۆزی وەکو کاک کەریمیش ئینشائەڵڵا هەمیشە هەر لە خزمەتی ئەم وڵاتەدا بن".

بارزانی ئاماژەی بەوە دا: "هەڤاڵێکی زۆر نزیک، برایەکی زۆر خۆشەویستمان لە دەست دا. کاک کەریم هەر لە تەمەنی منداڵییەوە، لە خانەودایەکی کوردپەروەرە پێگەیشتووە.. لەو کاتەی قوبابی کۆلێژی یاسا بوو لە بەغدا، ئەندامێکی کارای پارتی دیموکراتی کوردستان بوو."

کەریم شنگالی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوولیش بوو. بارزانی لەوبارەوە گوتی: "دوای ڕێککەوتنی 11ـی ئازار، کاک کەریم زۆر گەنج بوو، بەڵام کە لە زانکۆ دەرچوو، سەرپەرشتیی پرۆسەی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوولی کرد. بە ڕاستی پیاوی ڕۆژانی تەنگانە بوو. من شاهیدم، شاهیدی تێکۆشان، دڵسۆزی و وەفاداری ئەو برایەم."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار