سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: داعش مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێم نییه‌و ته‌نها شه‌رى پارتیزانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌و چه‌کداره داعشانه‌ى له‌ناوچه‌کانى حه‌ویجه‌و چیاى قه‌ره‌جوغ و سنورى مه‌خمورن مه‌ترسیان له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان نه‌ماوه‌و ته‌نها پارتیزانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لیوا قاره‌مان که‌مال،جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد تا هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق دروست نه‌بێت ئه‌و گروپه تیرۆرستیانه هه‌ر ده‌مێنن، ده‌شڵێت:" هاوپه‌یمانان ئاگادارى جوموجۆڵه‌کانى داعش و گروپه تیرۆرستییه‌کانن".
هاوڵاتى: ده‌وترێت 500 چه‌کدارى داعش له‌چیاى قه‌ره‌چوغ و سنورى مه‌خمور هه‌ن، ئایا مه‌ترسى له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه؟
لیوا قاره‌مان که‌مال: داعش ته‌واجودى هه‌یه‌و ئه‌و ژمارانه هه‌مووى خه‌مڵاندنه‌و ژماره‌ى حه‌قیقى نین، به‌ڵام داعش له‌ناوچه‌کانى مه‌خمورو موسڵ‌و دیاله‌و حه‌ویجه‌و که‌رکوک و حه‌مرین و خانه‌قین و جه‌له‌ولا بوونیان هه‌یه، بوونى داعش له‌و ناوچانه په‌یوه‌ندى به‌و بۆشاییه‌وه له‌نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و سوپاى عێراقیدا هه‌یه.
هێزه‌کانى عێراق ناتوانن کۆنتڕۆڵى ئه‌و شوێنانه بکه‌ن به باشى، ئه‌و شوێنانه‌یان به هێز پرنه‌کردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌کى باش، بۆیه داعش سوى له‌و قبۆشاییه ئه‌منیه وه‌رگرتووه و جموجۆڵى تێدا ده‌کات کارى فه‌عالیه‌تى خۆى ده‌کات، خه‌تفى خه‌ڵکو و دانانى عه‌بوه‌و هه‌ندێ جاریش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و نوقاتانه‌ى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى یا پۆلیسى فیدڕاڵى ده‌یانه‌وێت زه‌ربه‌یان لێ بده‌ن، ئه‌م چالاکیانه‌ى داعش له‌زیابونایه‌و مانگانه بوونى هه‌یه.
به‌ڵام وه‌کو مه‌ترسى بۆ شاره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆک مه‌ترسیان نییه‌و دووره له راستیه‌وه‌و هیچ مه‌ترسییه‌ک بوونى نییه، چونکه هێزى پێشمه‌رگه سنوره‌کانى خۆى پاراستووه، داعش‌یش تواناى ئه‌وه‌ى نییه شار‌و شارۆچکه داگیر بکات، ته‌نها چالاکى پارتیزانى ئه‌نجام ده‌دات.
هاوڵاتى: ئایا هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان که به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگیتان هه‌یه ئاگادارى ئه‌م چالاکیانه‌ى داعش و گروپه تیرۆرستییه‌کانن؟
لیوا قاره‌مان که‌مال: هه‌ماهه‌نگى هه‌واڵگرى هه‌یه له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان، شوێنێک له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هه‌یه ژورێک هه‌یه، له‌م غورفه‌یه‌دا هاوپه‌یمانى و ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و ئاگادارى هه‌موو جوموجۆڵێکى داعشن و هه‌موو دوو هه‌فته جارێک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆبونه‌وه‌ى ده‌ورى هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى نێوه‌دوڵه‌تى (ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئیتالیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا) زۆر له‌و وڵاتانه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆن ده‌کرێت و که ئۆپه‌راسیۆنى هه‌موو قاتعى هه‌رێمى کوردستان و عێراق ده‌کرێت، به‌شێکى باسى زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کانى داعش و گروپه تیرۆرستییه‌کانى تر ده‌کرێت، باسى لۆجستیک و مه‌شقى پێشمه‌رگه‌ش ده‌کرێت.
هاوڵاتى: ده‌توانین بزانین که‌ى داعش به‌ته‌واوى له‌و ناوچانه له‌ناو ده‌برێن له‌کاتێکدا باسى ئه‌وه ده‌که‌ن که هاوپه‌یمانانیش ئاگادارى جم‌و جۆڵه‌کانیانن؟
لیوا قاره‌مان که‌مال: داعش له‌شارو شارۆچکه‌کاندا نه‌ماوه، شه‌رى پارتیزانى ده‌کات، له‌شوێنێکى و ناوچه‌یه‌کى دیارى کراودا نیین، سوپاى عێراق یا پێشمه‌رگه هێرشى بکاته سه‌ر، له‌وناوچانه به‌ربڵاون به گروپى بچوک بچوک کۆمه‌ڵى گه‌وره‌یان نییه وه‌کو پارتیزانى ئیش ده‌که‌ن.
هه‌ندێ ناوچه هه‌یه پێشمه‌رگه ناتوانێت بچێته ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بکات، چونکه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه‌یان له‌ئێستادا، ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر شانى سوپاى عێراقى، سوپاى عێراق ماوه ماوه هه‌ندێ چالاکى ده‌که‌نه سه‌ریان.
هاوڵاتى: چ میکانیزمێک پێویسته بۆ له‌ناوبردنى یه‌کجارى ئه‌م گروپانه؟
لیوا قاره‌مان که‌مال: مادام ئه‌و گروپانه شه‌رى پارتیزانى ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا چاره‌سه‌رى ئه‌و گروپانه ناکرێت ئه‌گه‌ر هێزێکى باش له‌و ناوچانه‌دا نیشته‌جێ نه‌کرێت و سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگى نه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێرشیان بکه‌نه سه‌ر ورده ورده له‌ناو ببرێن، ئه‌گه‌ر نا داعش به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌مێنێت بۆ ماوه‌یه‌کى دورودرێژیش، ئه‌و گروپانه هه‌ر ده‌مێنن ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگى سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا بێت.
هاوڵاتى: ئه‌و گروپه‌ى ئاڵا سپیه‌که‌یان پێیه، ئایا ئه‌م گروپه‌ش هه‌ر داعشن؟
لیوا قاره‌مان که‌مال: ئه‌مانه‌ش جۆرێکن له داعش پێشتر له‌ناوچه‌ى تلسکۆب و ناوچه شاخاوییه‌کانى نزیک دووزخورماتوو بوون و کۆبببونه‌وه که که‌وتۆته‌وه رۆژهه‌ڵاتى دوز، به‌ڵام ئێستا له‌و شوێنانه‌دا نه‌ماون و بڵاوه‌یان کردووه له‌و ناوچانه، به‌پێى زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کان ئه‌م گروپه پاشماوه‌ى داعش و هه‌ندێ گروپى تیرۆرستى بوون، ئه‌مانه گروپێکى تیرۆرستین، به‌ڵام ته‌مسلیى داعش ناکه‌ن.