هەپەگە: تورکیا بە تەقەمەنی بەهێز، گازی کیمیایی هێرشەکانى بەردەوامە

دوێنێ



 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر تونێل و گۆرەپانەکانی گەریلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، “وەک ئەوەی لای ڕای گشتی ئاشكرایە، هێزەکانمان بە پرۆسەی ئاگربەستی ١ـی ئادارەوە پەڕینەوە بۆ پێگەیەکی جیاواز، بەڵام لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا هێزەکانی سوپای تورک بە دوای دەرفەتدا دەگەڕێن، ڕاگرتنی چالاکی هێزەکانمانیان وەک فرسەتێک بۆخۆیان دەبینین، بۆیە بە ئاسوودەیی دەجوڵێنەوە و هەوڵدەدەن گۆرەپانەکانی گەریلا گەمارۆ بدەن، بەم شێوەیە بە قێزەونترین شێوە پێگەی ئاگربەست بۆخۆیان بەکار دەهێنن و دەیەوێت بەرخۆدێرانی تونێلەکانمان لەناوبەرێت، ئەم هێرشانە کە ڕۆژانە لە ڕاگەیاندراوەکانمانەوە زانیارییان لەبارەوە دەدەین، نیشانی دەدات هێزەکانی سوپای تورک بە تەقەمەنی بەهێز، گازی کیمیایی، درۆنی بۆمبڕێژکراو، حەفارەی زەوی کونکەر، حەفارەی ئاساییەوە هەوڵدەدات تونێلەکانمان بڕوخێنێت و بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەرتونێلەکانمان، لەگەڵ بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی پەکەکەش سوپای تورک بە تایبەت لە گوندی سگیرێ و گردی ئامێدی نزیکی ناوچەی ئامێدی و گوندی شێلازێی مەتینا لە باشووری کوردستان، لەسەر گۆڕەپانەکانمان لەم چەند ڕۆژەی کۆتاییدا گازی کیمیایی بەکاردەهێنێت، سوپای تورک ئامانجێتی بە تایبەت لەو سێ ناوچەیەدا هێزەکانی گەریلا بە گازی کیمیایی لەناوبەرێت.

ئاشکرایە مەیلێکی کرێخۆرەی شەڕ لەوێ وا دەجوڵێتەوە دەیەوێت شکست بە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی تەڤگەرمان و خواستەکانی ڕێبەر ئاپۆ بهێنێت، ئەم هەوڵدانەی عەقڵییەتی کۆمەڵکوژیی لایەنگر بەشەڕ کە هەوڵدەدات بە سوودوەرگرتن لە هەلومەرجی ئاگربەست لەو سێ جێگەیەدا گەریلا لەناوبەرێت، نزیکایەتییەکی نامەردانەیە. هەم دەیەوێت ئەم کارەی بە چەکی قەدەغەکراو لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەنجام بدات، هەمیش پرۆسەی ئاشتی تێکبدات. بەم شێوەیە جەخت لە هێرشەکانی دەکاتەوە. با پاڵنەرانی ئەم هێرشە باش ئەوە بزانن؛ گەر ئەم هێرشە قێزەونانەیان نەوەستێنن، ئەوا هێزەکانی گەریلایش مافی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ گۆڕێن بۆ پێگەی کرداری و بەشێوەی جیاواز وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. بۆئەوەی دۆخێکی لەم شێوەیەش ڕوونەدات، دەبێت ئەم عەقڵییەتە کرێ خۆرەیەی شەڕ کە بە دوای قارەمانێتی هەرزان، فرسەت، نامەردی و هێرشی قێزونەوەیە ڕاوەستێندرێت. ئاشکرایە گەر پێگەی ئاگربەست نەبوایە نەیادەتوانی بەم شێوەیە گەمارۆ ئەنجام بدەن. ڕوونە دەیەوێت سوود لەو دۆخە وەرگرێت و ئەنجام بەدەست بهێنێت. هەر کەس و لایەنێک کە لایەنگری ئاشتی و چارەسەرییە، بانگەوازیتان لێدەکەین لەم بابەتەدا دەستپێشخەریی بکەن. هەروەها بانگەوازیی لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین دژی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو بووەستنەوە، داوا لە هەموو لایەنگرێکی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەکەین ببنە ڕێگر لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکدا کە لە مەتینا و ڕۆژئاوای زاپ بە شێوەیەکی دژە مرۆڤانە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.”

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا پەیوەستە بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورک و وەڵامدانەوەی هێرشەکان ئەم زانیارانەی بڵاوکردەوە:

“هێرشەکانی سوپای تورک؛

٩ـی حوزەیران، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون.

١٠ـی حوزەیران، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ نۆ جار بە گازی کیمیایی بۆردوومان کراون.

٥، ٦، ٩، ١٠ و ١١ـی حوزەیران، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ ١١ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و بەکارهێنانی گازی کیمیایی بۆردوومان کراون.

٧ و ٨ـی حوزەیران، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانێ شێلازێ لە هەرێمی مەتینا، پێنج جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و بەکارهێنانی گازی کیمیایی بۆردوومان کراون.

١٠ـی حوزەیران گۆڕەپانی دەشتی کافیەیی هەرێمی گارە جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

٥، ٦، ٩، ١٠، ١١ و ١٢ـی حوزەیران سوپای تورک ٢٥ جار هەوڵیداوە بە حەفارە و حەفارەی زەوی کونکەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ داڕووخێنێت.

لە نێوان ٥-١١ـی حوزەیراندا گۆڕەپانەکانمان لە هەرێمەکانی گارە، مەتینا و زاپ بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون.

وەڵامدانەوەی هێزەکانمان؛

٦ـی حوزەیران لە کاتژمێر ٠١:٤٥ خولەکی پاشنیوەڕ، هێزەکانی یەژا ستارمان بە تەکنیک گورزیان لە ئامانجێکدا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ لە پێگەی هێرشکردندا بوو، کامێرایەک تێکشکێندرا.

٩ـی حوزەیران لە کاتژمێر ٠١:٤٦ خولەکی بە تەکتیکی تێکدان و لەناوبردن گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە هەوڵیان دەدا بە حەفارەی زەوی کونکەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئامێدی لە زاپ کون بکەن و بیڕوخێین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار