دواى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆیەکەمجار بارزانى دەرکەوت
.png)
4 كاتژمێر لەمەوپێش
بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کۆنسووڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات؛ ئەمەش یەکەم دەرکەوتنیەتى لەدواى ئەوەى هەینى ڕابردوو ئیسرائیل هێرشى کردە سەر ئێران.
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى بارەگای بارزانی، رۆژی سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کاروباری کۆنسووڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە.
هەروەها لەو دیدارەدا بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردایەتیی ئیمارات راگەیاند لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناخە جیاجیاکاندا.
ئەوەش هاتووە کە بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بووە.
زۆرینەى بەرپرس و سەرکردە سیاسى و حکومیە باڵاکانى هەرێمى کوردستان، لەدواى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەرئێران کەمترین دەرکەوتن و لێدوانیان هەبوە لەبەرچاوى کامێراکان دووربوون جموجوڵ و دیدارو کۆبونەوەیان ئەنجامدنەداوە.
بەرەبەیانیی ڕۆژى هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئیران، لە هێرشەکەدا ژمارەیەک زانای ئەتۆمی و فەرماندەی سەربازیی وڵاتەکە کوژراون و ئێران لە وەڵامدا، بە درۆن و مووشەک هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.
