هێشتا بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوە يان دواخستنی تاقیكردنەوەكان نەدراوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەیان یان دووبارە دواخستی كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیار و پێشنیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان، وابڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لیژنەی باڵای ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە کۆبێتەوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، لەكۆبوونەوەكەیدا لیژنەی باڵای ئەزموونەكان بە گوێرەی ئەو باردۆخەی ناوچەکە و هەرێمی پێدا تێدەپەڕێت بڕیار دەدات.

هەینی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكیدا بڕیاریدا تەواوی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بۆ هەفتەیەک دوابخات.

شەڕی ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە رۆژی شەشەمەوەو هەردوولا هێرش دەکەنە سەر یەکدی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار