مەسرور بارزانی: نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و چاوەڕوانین بڕیار بدات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆکی حکوومەت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە بارەی مووچەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەم بابەتە گرنگترین بابەتە بەلای ئێمەوە .

ئمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 18ی حوزەریرانی 2025، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، كۆبویەوە و سێ بڕگە تاووتوێ دەكات.

لەسەرەتاى کۆبونەوەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی وتى: لەم یەک دوو ڕۆژەدا نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و چاوەڕوانین و هیوادارین دادگا لە قازانجی خەڵکی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات .

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاوی کردووەتەوە، لە بڕگەی یەكەمی کۆبوونەوەکەدا دوایین دۆخی ناوچەكە و شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان، تاوتوێ دەکرێت.

هەروەها بڕگەی دووەمدا تایبەتە بە گفتوگۆ لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیكە، کە 1ی تەممووزەوە تا 31ی کانوونی یەکەمی 2025 بەردەوام بێت.

لە بڕگەی سێیەمدا، بەدواداچوون دەكرێت بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ژمارە 159 لە ڕێكەوتی 19ی ئاداری 2025 تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و خستنەڕووی وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر ئەم بابەتە بە نووسراویان ژمارە 1162 لە 9ی نیسانی 2025.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار