هێزێکی زۆری ئەمنی بۆ ڕێگری لە خۆپیشاندان بڵاوکراوەتەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بڕیارە ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، لەدژی دواکەوتنی مووچە خۆپیشاندان بکەن، بەڵام هێزێکى زۆری ئەمنی بۆ رێگری لە خۆپیشاندانەکە بڵاوەی پێکراوە.

مونیرە عەبدوڵا یەکێک لە ئەندامانى خوپیشاندانەکە دەڵێت: کاتژمێر 10ـى پێش نیوەڕۆ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچە لەبەردەم بیناى بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانى خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

هاوکات سەلام عەبدولخالق گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێگەنادەن خۆپیشاندان لە سلێمانی بكرێت، چونکە زانیارییان هەیە چەند دەستێك دەیەوێت خۆپیشاندانەكە تێكبدات و توندوتیژی لێدەکەوێتەوە.

پەیامنێرى هاوڵاتى لە سلێمانى وتى: لەشەوى رابردووە، لە شەقامى سالم و چەند شوێنێکى سلێمانى هێزێکى زۆرى ئەمنى بڵاوەی پێکراوە بۆ رێگری لە خۆپیشاندانەکە و تائێستاش ئاسایش 13 کەسی لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەستگیرکردووە کە دەیانەوێت بۆ مووچە خۆپیشاندان بکەن.

شەوى ڕابردوش بەرەی گەل لەڕاگەیەندراوێکیدا سەرکۆنەی دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات و دەڵێت: دەستگیرکردنى مامۆستایان ئەوپەڕی ترسە لە خەڵک و دەنگی ئەوانەی ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنەیان قبوڵ نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار