لەبانە کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار کرا

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە سنووری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار کرا.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە ناوچەی سنووریی ئاوپەڕی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەسڕێژی گوللە لە کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد کراوە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی سەیوان عەبدوڵازادە کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی حوسێن، کە پاشناوەکەی نەزانراوە بە سەختی بریندار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە چەکدارەکان بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان کردووە.

باس لەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرەی ناوی سەیوان عەبدوڵازادەیە تەمەنی ٢٣ ساڵە و خەڵکی گوندی حەوتتاشە لە سنووری بانە.

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٣ کۆڵبەری کورد کوژراون و ١٣١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار