لایڤ و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە ئەفسەرانی هەرێم قەدەغە دەکرێت

9 كاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، لایڤ و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بە جلوبەرگی سەربازییەوە، لە کارمەند و ئەفسەرانی قەدەغە دەکات.
لە نوسراوێکدا کە بە واژۆی عەقیدی پۆلیس کارزان ئەمیر بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دەرکردووە، هیچ پۆلیس و کارمەند و ئەفسەرێک نابێت لە سۆشیال میدیا لایڤ بکەنەوە یان بەشداریی لە لایڤەکاندا بکەن.
هەر بەگوێرەی فەرمانەکە، رێگە بە پۆلیس و ئەفسەران نادرێت لە سۆشیال میدیا بە جلی سەربازییەوە وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبکەنەوە و دەربکەون.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئامانج لە دەرکردنی بڕیارەکان بۆ پاراستنی پرەنسیپی سەربازییە و سەرپێچیکارانیش سزادەدرێن.

بابهتی پهیوهندیدار