لەسلێمانى 198 مۆلیدە كوژێندرانەوە خاوەنەکانیان ناڕەزایی دەردەبڕن

6 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو ژمارەیەكی تر گەڕەكی سلێمانی پرۆژەی روناكی گرتیەوەو خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لەبەردەم قایمقامیەتی سلێمانی گردبوونەوەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایان گەیاند: گرێبەستێکى زۆرە ملێمان لەگەڵ کراوە کە بەرژەوەندى ئێمە لە بەرچاو نەگیراوە، پێیان وتووین نابێت هیچ خاڵێکى گرێبەستەکە لە ڕاگەیاندنەکان و بۆ هیچ کەسێکى دیکەش باس بکرێت.
ئەمشەو 28 گەڕەكی ناو بازنەی مەلیك مەحمود لە سلێمانی پرۆژەی روناكی گرتونیەوەو (198) مۆلیدە كوژێندرانەوە، پێشتریش (70) مۆلیدە كوژێندرانەوە، كۆی گشتی نزیكەی (270) مۆلیدە كوژێندراونەتەوە، كە لە (50%) مۆلیدەكانی سلێمانی دەكات.
گرێبەستمان لەگەڵ كراوە دەڵێت: تا شەش مانگ مۆلیدەكە بمێننەوەو هەركات كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوكات دەبێت مۆلیدەكە هەڵێبكاتەوەو مانگانە (800) هەزار دینار دەدرێت بە خاوەن مۆلیدە.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی دەلێت ئه‌مڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان (بۆ مانگی 6) کۆبووەوەو به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7,750) بۆ (9000) دیناره، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (190 بۆ 230) کاتژمێر کاریان کردوە.
سەبارەت بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری پرۆژەی_رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێریی پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى تەموز (7) بیست و چوار كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.

