بەریتانیا گەرمترین ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٥ بەخۆیەوە دەبینێت

24 كاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ئینگلتەرا بەردەوامن لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دەبێتە گەرمترین ڕۆژی ساڵ دوای ئەوەی لەچەند ناوچەیەکى ئەو وڵاتە پلەى گەرما ٣٣.٥ تۆمارکرد، هێشتا پلەکانى گەرما زیاتر بەرەو بەرزبوونەوە دەڕۆن بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە باشووردا پلەی گەرم دەگاتە ٣٥ پلە.
هەروەها پلەی گەرمی میدلەندز لە سەرووی مامناوەندەوە دەبینرێت - بەڵام جیاوازییەکی گەورە لە بارودۆخەکاندا هەیە بۆ باقی بەریتانیا، کە پێشبینی دەکرێت فێنک و هەور بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پلەکانی گەرما بەرزە لە سەرانسەری ئەوروپا بەردەوامە و فەرەنسا، ئیسپانیا، پورتوگال، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و باڵکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەرماییەکی سووتێنەریان بەخۆوە بینیوە.
دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا (UKHSA) ئاگادارکردنەوەکانی تەندروستی گەرمای بۆ بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئینگلتەرا تا بەیانی چوارشەممە درێژکردەوە. ئەو ناوچانەی کە دەگرێتەوە بریتین لە: یۆرکشایر و هامبەر، ئیست میدلەندز، وێست میدلەندز، ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، لەندەن و هەردوو ناوچەی باشووری ئینگلتەرا.
هۆشدارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک نەخۆشخانە و گواستنەوە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر دروست دەبێت. لەلایەکی دیکەوە، خزمەتگوزاری ئەمبولانسی لەندەن داوای لە خەڵک کردووە، ڕێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما.
دەکرێت لە کاتی کەشوهەوای گەرمدا گەرمبوونی زۆر ئاسان بێت، لەگەڵ مەترسی ماندووبوونی گەرما یان جەڵتەی گەرما، کە ئەمەش جددیترە.
ڕێکخراوی NHS ئامۆژگاری خەڵک دەکات کە کڵاو لەسەر بکەن، کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنن، ئاوی زۆر بخۆنەوە و دوور بکەونەوە لە بەرکەوتنى ڕاستەوخۆى تیشکى خۆر.

