لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیارێک لەسەر موچە نەدرا

16 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرچاوەیەکى ئاگادار ئەوەى ڕاگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچە نەدراوە، لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر گفتوگۆ لەسەر نەوت و کۆمپانیا نەوتییەکان و داواکارییەکانی بەغدادکراوە.

بۆ موچەش هیچ بڕیارێک نەرداو چاوەڕێی بەغدادن بڕیار بدات بۆ موچە، ئاسۆیەکی روون و هەڵوێستێکی روون و دیار لەلایەن بەغدادەوە نیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشدا باسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەكرا، بە پێی زانیاریەکان نە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی رێككەوتنی هەرێم و بەغداد و موچەموچەخۆرانی هەرێم كردووەو نە وەزیرە كوردەكانیش ئەو بابەتەیان لە كۆبوونەوەكە باسكردووە.

وەزیرێکى کوردى بەشداربووى کۆبونەوەکە، ڕایدەگەیەنێت لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا باسی مووچە نەکرا، چاوەڕوان بووین لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا باسی مووچە بکرێت، وتیشى: نازانین سودانى خۆى بڕیارى ناردنى مووچە دەدات یان نا.

هەرچەندە نازانرێت سودانی تاك لایەنە موچە دەنێرێت یان نا، بەڵام لە كۆبوونەوەكە ئەو پرسە نەوروژێندراوەو دوای كۆبوونەوەكەش وەزیرە كوردەكان لەگەڵ سودانی كۆنەبوونەتەوە.

پێش کۆبوونەوەکە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.

لە بڕگەی یەكەمدا دەرەنجامی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی ڕۆژانی 29ی حوزەیرانی 2025 تاكوو 1ی تەممووزی 2025 لە نێوان شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی حكوومەتی فیدراڵی بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیا سۆمۆ و بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچەكانی هەردوو مانگی ئايار و حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.

لە بڕگەی دووەمدا ڕاپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی بەرەوپێشچوونەكان لەمبارەیەوە و پێشكەشكردنی ڕاسپاردە و پێشنیارەكان تاوتوێ دەكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار