بەراووردێک لەنێوان. ووزەی ئەتۆم و ووزەی ئاسایی کە لەبەردەستماندایە

21 كاتژمێر لەمەوپێش



عوسمان عومەر قادر

توخم..واتە گەردیلەکە لەدووبەش سەرەکی  پێک دێت..یەکەم...(....ناووک کەبارستەیەکی زۆرگەورەیەو قەبارەیەکی زۆر بچووکی هەیەبارگەی موجەبەو دەکەوێتە چەقی گەردیلەوە و لە پرۆتۆن و نیوترۆن پێکدێت....ووزەیەکی زۆرگەورەهەیەلەناوناووکدا کەدەتوانێ ئەوژمارە زۆرە لە پرۆتۆنە موجەبانە و نیوترونەکان لەناوناووکدا لەوقەبارە بچووکەدا کۆکاتەوە.زانان توانیان سوود لەووزەیەوەربگرن کاتێک ناوک تێک بشکێ  ئەو ووزەیە دەردەپەڕێ کەپێی دەڵێین ووزەی ناوەکی  )....(..بەشی دووەمی پێکهاتەی گەردیلە بریتیەلە ئەلیکترۆنە کەبارستەیان زۆر زۆر بچوکەو بارگەیان سالیبە بەدەوری ناوکدا دەخولێنەوە وەئەلیکەترۆن بچوکترین بارستەیەکەمرۆڤ دۆزبێتەوە لەم گەردووونەدا..)...( ژمارەی ئەوتوخمانەی کەلەم گەردوونەدا هەیەلەسەرزەوی وناوزەوی و هەسارەکانەوە...دەکاتە..92..توخم کەبەتوخمی هایدرۆجین H...دەست پێدەکات کەتوخمێکی سوکەڵەیە. وبەتوخمی یورانیۆمU..کۆتای دێت کەتوخمێکی قورسە..توخمەکانی تری  دوای یۆرانیۆم لەخشتەی خولی دەست کردی مرۆڤن و لە تاقیگەئەتۆمیەکاندائامادەکرێن..)......(خشتەی خولی..خشتەیەکە سەرجەم توخمەکانی تێدایە.وەکۆمەڵێک زانیاری تایبەت بەتوخمەکانی تێدا دیاری کراوە....)....(دووجۆر کارلێک هەیە...یەکەم کارلێکی کیمیای...دووەم کارلێکی ناوەکی..یەکەم...کارلێکی کیمیای لەئەنجامی گواستنەوەی ئەلیکترۆنەکانی دەوری ناووک ڕوودەدەن و بڕێک ووزەمان (گەرمی)...دەداتێ کەبڕێکی کەمە و هەمووجۆرەسوتانەکانی  کەبەکار ی  دەهێنین  لەسوتاندنی گاز ونەوت و داروگڕکانەکان..لە جۆری کارلێکی کیمیاییە...)...(...جۆری دووم کارلێکی ناوەکیە...کەئەویش دووجۆرە...ناوکە کەرت بوون..وە.دووەم پێکەوە لکانی ناوەکی...جۆری یەکەم ناوکەکەرت بوون...ئەمە لەناوکە قورسەکاندا ڕوودەدات ...کاتێک توخمی یۆرانیۆم -235 بۆردومان بکرێت...بەنیوترۆنێک ئەواناوکی یۆرانیۆم کەرت دەبێت بۆدووناوکی بچوکتر لەگەڵ دەرپەڕینی سێ نیوترۆن و بڕێکی زۆرلەووزە...ئەووزەیەی کەلەیەک گەردیلە یۆرانیۆم دەست دەکەوێت...دەتوانێت دەنکە گەنمێک بجوڵێنێت....(دەنکە گەنمێک 148ملیار جارلەگەردیلەیەک یۆرانیۆم گەورەترە..وەک بڵێی مێروولەیەک دەتوانێ  بورجی خەلیفەلەدوبەی کەزیاتر لە..100قاتەبجوڵێنێ...چونکە گەردیلە زۆر زۆرم بچوکەوبەچاونابینرێت....توخمی یۆرانیۆم..لەسروشتدا هەیە بەزۆری بەم دووو شێوە یە هەیە یەکەم...(یۆرانیۆم - 238) بەڕێژەی.. %99,23 له سروشتداهەیە...دووەمیان..(یورانیۆم-235)..بەڕێژەی  %0,72لەسروشتداهەیە کەزۆرکەمە ئەمجۆرەیان بەکاردێ بۆ..ناوکە کەرت بوون چوونکە مادەیەکی تیشک دەرەو دەتوانرێت  ناوەکەکەی کەرت بێت وبۆدەستکەوتنی ووزەی ئەتۆم..)...(ئەودووجۆرە یۆرانیۆمە..238,235..تەنها جیاوازیان لەژمارەی نیوترۆنەکانیاندایەوژمارەی پرۆتۆن و ئەلیکترۆنەکانیان وەکەیەک...چونکە توخم بەگۆڕینی ژمارەی پۆتۆنەکەی دەگۆڕێ ...بەگۆڕینی نیوترۆن و ئەلیکرۆ ناگۆڕێت..).....(....یۆرانیۆمە خاوەکە لەزەوی دەردەهێنرێت...دەهاڕێت پاشان دەکرێتە شێوەیەک پێی دەڵێن کێکی زەرد(کعکە الصفراء)..کەبریتیە لە ئۆکسیدی یۆرانیۆم...پاشان ..دەکرێتە گاز..بەناوی شەشە فلۆریدی یورانیۆم..(UF6)...پاشان دەبرێتە  گرنترین بەش کەپێی دەڵێن کرداری پیتاندن..(عملیە التخصیب)..بەهۆی دەزگای..(الطردالمرکزی )..واتە ناوەندە دەرکردن..(دەزگایەکە بەشێوەیەکی زۆرزۆر خێرا دەخوولێتەوە یۆرانیۆمی  قورس وسوک لێکجیادەکاتەوە..) لێرەدا یۆرانیۆمی-238 کەقورسەو تیشک دەرنیەو بەکارنایەت بۆدەست کەتنی  ووزەی ئەتۆم جیادەکرێتەوە لەیۆرانومی-235 کەسوکەو تیشک دەرەو بەکاردێ وووزەی ئەتۆم...پاشان یۆرانیۆمی-238 جیابۆوە کەپێی دەڵێین.. یورانیۆم المنضب.جیادەکرێتەوەولادەبرێت..(ئەم جۆرە یۆرانیۆمە-238   بەکاردێ لە تەقەمەنی بۆبڕینی پلێتی  دەزگا سەربازیە بەهێرەکان واتە تێکشکانی دەبابە بەهێزەکان.....وەهەروەها بەکاردێ بۆدروست کردنی ڕووپۆشی خۆپارستن  لەتیشکەزیان بەخشەکان..)...بەڵام یۆرانیۆمی-235.کەتیشکدەرە....کۆدەکرێتەوە کەئەمەیان بەکاردێ بۆبەرهەم هێنانی ووزەی ئەتۆم... کەپی دەڵێن.. یۆرانیۆمی پیتێنراو...(یورانیۆم المخصب...) ..یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرهەم هاتوو لەوویستەگەی ئەتۆمی..بەڕێژەی جیاواز..بەرهەم دێت  ...بەپێی جۆری بەکارهاتنیان....بەمشێوەیە..یۆرانیۆمی - 235  بەڕێژەی.(3-5)%..(واتە لە 100بەش3_5 یۆرانیۆمی-235..وەئەوەی تری یۆرانیۆمی _238 )..کەئەم  ڕێژەیە لە یۆرانیۆمی-235....بەکاردێ لە وویستگەی ئەتۆم بۆدەست کەوتنی کارەبا..بەم شێوەیەکاتێک ناوکی گەردیلەیەک  لەیۆرانێۆم- 235 ...نیوترۆنێکی بەردەکەوێت...ناوکەکەتێک دەشکێت و بڕێکی زۆر ووزەی گەرمی بەرهەم  دێت..(لەیەک گرام لەهەرتوخمێک..10توان 23 واتە 10^23.....دانە گەردیلە لەوتوخمەهەیە کەئەمەژمارەیەکی زۆرزۆرە.....واتە ژمارەیەکی بێشومار


گەردیلەی یۆرانیۆم  -235..کەرت دەبن و ووزەیەکی یەکجارزۆر بەرهەمدێت....) ..(   ئەم کردارە لەناوەندێکی ئاویدا دەبێت چونکە ئاو خێرای نیترۆنەکان هێواش دەکاتەو دەتوانین کۆنتڕۆڵی کارلێکەکە بکه ین..کەنەبێتە هۆی تەقینەوەی وویستگەئەتۆمیەکە..)..پاشان بۆساردکرنەوەی وویستگەک ئاوبەکاردەهێنرێت ...ئاوەکە دەبێت بەهەڵم و هەڵمەکە تۆربینەکان دەخولێنێتەوەو ووزەی  کارەبا بەرەهەم  دێت...(...1kg  لەیۆرانیۆم _235 وووزەی دەستکەوت و=بەرامبەر 3 سێ ملیۆن kg لەخەڵووزە کەدەسووتێ  و ووزەمان دەست دەکەوێت  )...(هەروەها  1kg  لەیورانیوم-235=24ملیۆن kw/h کارەبامان دەداتێ )‌   (بەڵام 1kgلەخەڵوز=8  kw\h  کارەبامان دەداتێ....).(...هەروەهاووزەی دەست کەوتوو 1kg یورانویۆم -235=.2,5ملیۆن لیتر لەبەنزین  کەدەسوتێ و ووزەمان دەداتێ..)..(.هەروەها غەواصەیەکی  زەبەلاحی ژێر دەریا..یان فڕۆکە هەڵگرێک..(حاملت الطائیرات)....تەنها پێوستیان بە 4kg لەیۆرانیۆمی - 235پیتێراو هەیە بۆئەوەی.30 ساڵ کاربکات بێوەستان و پیویستی بەهیچ سوتەمەنیەکی ترنیە بۆکارکردنی..)...دیارە...ووێستگەی ئەتۆمی بۆدەست کەونی کەرەبا ناوکە کەرت بوون بەشێوەیەکی هێواش  تێیدا ڕوودەدات...بەڵام هەر جۆرە کەمتەرخەمیەک وهەڵە ڕووبدات....ئەو کات ئەو ویستگەیە دەگۆڕێ  بۆبۆمبێکی ئەتۆمی و کارەسات ڕوودەدات..گرنترین  خراپی بریتیە لەبڵاوبونەوەی تەنی تیشک دەری زیان بەخش لەوناوچەیەو بڵاوبونەوەی...چونکە ئەم تەنە تیشکدەرانە..بۆماوەیەکی زۆردووروودرێژدەمێنەوەو کاردەکاتە سەرتەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵەکان و دەبێتە هۆی نەخۆشی جۆراوجۆروپاشان مردن بەهۆی ئەوتیشکە زیان بەخشانەوە....... وەک کارەساتی تەقینەوەی وویستگەی ئەتۆمی  چێرنۆبڵ ساڵی 1986لەڕووسیا..کاتا ئێستاش ئەوشوێنە مرۆ ڤ و گیانداری تیاناژی...وەزۆرێک ڕووداوی لەوشێوەیە ڕوویداوە.....(  پاشان پیتاندانی..%14..یۆرانیۆمی -235...بەکاردێ بۆمەبستی پزیشکی..پیشەسازی  و کشتوکاڵ...لەپزیشکیدا جۆرێک تەنی تیشکدەر بەرهەم  دێ کەئەو تیشکانە ده توانێ خانە ژێرپه نجەیەکان ..سرطان..لەناوبەرێت..)....(.پاشان...ڕێژەی پیتاندنی لە% 90بەرەو ژوور کەبەکاردێت..بۆدروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی..).....وەجیاوازی بۆمبی ئەتۆمی و ویستگەی ئەتۆمی ئەوه یە...کە لەوویستگەی  ئەتۆمی ناوکە کەرت بوونی یۆرانیۆم -235.. کۆنتڕۆڵ دەکرێ...بەڵام لە  بۆمبی ئەتۆمی کارلێکی ناوکە کەرت بوونی  یۆرانیۆم-235 لەچەند چریەکدا ڕودەدات و ووزیەکی گەورەی بێشوماران دەست دەکه وێت  تەقی نیەوەی گەورە ڕوددات ودەبێتە هۆی کارەساتی گەورەوناخۆش ... .)....بەڵام کارلێکی جۆری دووەم ..لەکارلێکی ناوەکی کارلێکی پێکەوە لکانی ناوەکی بریتیە لەیەکگرتنی هاوتاکانی توخمی   هایدرۆجین..(توخمی هایدرۆجین H...سێ جۆری هەیە...1H1,1H2,1H3..).لەپلەیەکی گەرمی زۆربەرز سەروملیۆنێک پله ی  سەدی. (بۆمبی  هایدرۆجینی  لەسەر ئەم بیرۆکەیە دروست بووە کەسەدان جار بەهێزترە لەبۆمبی ئەتۆمی...) ..ئەم جۆرەکارلێکانە لەخۆرو ئەستێرەکان ڕوودەدەن بەهۆی بوونی ...هاوتاکانی هایدرۆجین و پلەیەکی گەرمی زۆر بەرز......واتە ووزەی خۆر بەرهەم دێت لەئەنجامی یەکگرتنی  دووجۆری  هایدرۆجین... بوونی پلەی گەرمی زۆربەرز لەخۆردا....

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار