ئەمڕۆ دوایین گەڕان بۆ تەرمى ئاڤێستا دەکرێت

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەمڕۆ، بەرگریى شارستانیى سۆران گەڕانێکى گشتگیر بۆ دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا دەکات، کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ کەوتە ناو زێی گەورەوە و تاوەكو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بەرگریی شارستانیی ئیدارەى سۆران، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ، لە کۆتا رۆژى سێیەم مانگى گەڕانەکانیان، هەڵمەتێکى گشتگیر و چڕ بە بەشدارى 100 کارمەند و ئەفسەر کە دابەشکراون بۆ 20 تیم، دەکەن بۆ دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا.

روونیشیکردووەتەوە، ئەم هەڵمەتە دەبێتە دوایەمین رۆژى گەڕانیان، ئەگەر نەتوانرا بدۆزرێتەوە، بە شێوەیەکى فەرمى ئەو دۆسییەیە دادەخەن و کۆتایی بە گەڕان و پشکنینەکانیان دەهێنن.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لەو هەڵمەتەدا تەواوى تواناکانیان لە رووى مرۆیی و ئامێر و کەرەستە بەردەستەکان بەکاردەهێنن.

مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ، بەگوێرەی گێڕانەوەی کەسوکارەکەی، لە پێنجی نیسانى 2025 لەکاتێکدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت و سەیران چووبوونە دەرەوە، لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی براکەی لەناو زێی گەورە لە سنووری مێرگەسۆر، خۆی دەکەوێتە ناو رووبارەکەوە تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار