فازڵ میرانی زانیارى لەسەر کۆبونەوەکەى سبەینێ ئاشکرادەکات

9 كاتژمێر لەمەوپێش



به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت و بارزانیش بەشدار دەبێت.

بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەک لە ئاستی باڵا لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی تێیدا ئامادە بن.
 
یەپێى زانیاریەکان کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەیە.

لەبارەى ناوەڕۆکى ئەو کۆبونەوەیە فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەلێدوانێکیدا وتى: سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت و سەرۆک بارزانیش بەشدار دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەی سبەی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش، کە هاوکات جێگرانی سەرۆکی پارتین بەشداری دەکەن، بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکرێت.

قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کاردانەوەی لایەنە سەرەکییەکانی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە، دوێنێ مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆبووەوە و بڕیارە سبەی دووشەممەش پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند  ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەتمان سەبارەت بە دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کرد.

دەشڵێت جەختمان لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگیی و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کە مافێکی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە کە بە داخەوە، کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر بژێویی و بارودۆخیی ژیانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و  ئەم بابەتەش، کاری لە پێشینە و ئێستای حکومەتە و لەم پێناوەشدا ، لە کاری بەردەوامدایە   بۆ چارەسەرکردنی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار