لەشەوەوە پێنج درۆن لەناوچەجیاوازەکانى هەرێم کەوتونەتە خوارەوە

10 كاتژمێر لەمەوپێش



لەشەوى ڕابردووەوە لەناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان، پێنج درۆن کەوتونەتە خوارەوە، بەڵام هیچیان زیانى گیانى لێنەکەوتوەتەوە، تائیستاش بەفەرمى هیچ کەس و گروپێک سەرچاوەى هەڵدانى ئەو درۆنانەى ئاشکرا نەکردوە.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە، درۆنێک خۆی کێشاوە بە شاخی دەربەندی بازیاندا لەسنورى قەزاى چەمچەماڵ، مەمەد رەشید بەڕێوەبەرى ناحیەى تەکیە لەوبارەیەوە لەلێدوانێکیدا ڕایدەگەیەنێت: کەمێک پێش ئێستا درۆنێک خۆی کێشا بە شاخی دەربەندی بازیاندا و تەقییەوە.

هاوکات ئەوەشى خستەڕوو تائێستا زیانەکانى تەقینەوەکە نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بەوتەى بەشێک لەهاوڵاتیانى ناوچەکە درۆنەکە لەئاسمانى خولاوەتەوەو بینراوە، دوى چەند خولەکێک خۆى کێشاوە بەشاخەدا، ناحیەی تەکیە سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە سنووری پارێزگای سلێمانی. 

کاتژمێر دەى شەوى ڕابردوو، لەڕێگەى دوو درۆنى بۆمب ڕیژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خوورمەڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە، لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، "درۆنێکی دیکەش چووەتە ئاسمانی ناوچەکە و دواتر دیار نەماوە، پێدەچێت گەڕێندرابێتەوە شوێنی خۆی".

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەوی سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر، دەڵێ: هێرشەکە زیانی گیانی نەبوووە، زیان تەنیا بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە کەوتووە."

هەروەها وەزارەتەکە ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان "شەرمەزار دەکات".

هاوكات فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لەبارەی هێرشە درۆنیەكەی سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە رایگەیاند، هێرشەكە بەدوو درۆن لە سەرچاوەیەكی نادیارەوە كراوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام زیانی مادی هەبووە.

دەشڵێ، هەماهەنگیان لەگەڵ هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ بەدواداچوون لەبارەی هێرشەكەوە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆش هێرشكرایەسەر كێڵگەیەكی دیكەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆک، كۆمپانیای وەبەرهێنیش رایگەیاند، تەقینەوە لە یەكەیەكی وەبەرهێنان روویداوە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت وەستاوە.

لە كەمتر لە 12 كاتژمێردا ھێرشكراوەتەوەسەر دوو كێڵگەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك.

هێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بووە لە دهۆك، كۆمپانیای ئێچ كەی ئێن ئینێرجی كە وەبەرهێنان لە  كێڵگەی نەوتی سەرسەنگی سنووری دهۆك دەكات لە تۆڕی ئێكس هێرشەكەی پشتڕاستكردەوە و نوسیویەتی، تەقینەوەكە كاتژمێر 7ـی بەیانی لە یەكێك لە یەكەكانی بەرهەمهێنانی نەوت روویداوە و تیمی فریاگوزاری سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری تەقینەوەکەن و هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە.

دەشڵێ، هەموو ستافی کێڵگەکە سەلامەتن و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کاردەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و تاوەکو دڵنیا نەبنەوە بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێناکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار