سەرچاوەیەک: سبەی پارەى مووچە دەگاتە هەرێم

11 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانن سبەى چوارشەممە پارەى مووچەى مانگى پێنج لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندیی عێراقەوە بخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی و راستەوخۆ خشتەى مووچەش رابگەیەندرێت.

سەرچاوەکە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت، وت "بەغداد رێکارەکانى ناردنى مووچەى مانگى پێنجى تەواوکردووەو لەسەدا سەد سبەى پارەى مووچەى دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى". 

وتیشى "هەر رۆژى چوارشەممە، خشتەى مووچەى مانگى پێنج رادەگەیەندرێت و هەوڵى تەواو دەدرێت لەماوەى چەند رۆژێکدا مووچەى سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینان دابەشبکرێت".

سەرچاوەکەى وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغداو سبەی تاوەکو نیوەڕۆ، پارەی مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت.
 
رۆژی سێشەممە، 22ـی تەممووزی 2025، بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەوەى خستەڕوو بەهۆی هۆکاری تەکنیکییەوە ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی ئایار نەنێردرا، بەڵام بڕیارە سبەی تاوەکو نیوەڕۆ بنێردرێت و رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی بکرێت'.
 
ئەو سەرچاوەیە وتی: هەر سبەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 6 دەستپێدەکات، دواتر لیستەکە رادەستی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت، شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی دەچنە بەغدا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داهات و خەرجی مووچەی مانگی 6 و مانگەکانی دواتر و رێکارەکان تاوتوێ دەکەن''.
 
دوایین جار کە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی بۆ بەغدا ناردووە، لە مانگی نیسان بوو و بڕەکەی 50 ملیار دینار بوو.
 
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ رایگەیاند، ''داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار، کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵی''.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار