جەمیل بایک: هەرچی بەدەست هاتوە لەڕێگەی ڕێبەر ئـ.ـاپـ.ـۆوە بووە

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاوسەرۆکی کەجەکە، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە پەکەکە لە هیچ لایەنێکەوە هێز وەرناگرێت، پەکەکە خودی خۆی سەرچاوەی هێزێتی. فەلسەفە، ئایدۆلۆژ، هێڵ و  پرەنسیپی خۆی هەیە. 

هەروەها باس لەوەش دەکات کە لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە ئاشنای خۆمان بووین، شتەکە بۆمن و گەلی کوردیش بەو شێوەیە. ئەوەیمان بە دەستهێناوە لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە بووە، گەل باش ئەم ڕاستییە دەزانێت.

لە چاوپێکەوتنێکییدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی یەشامدا، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، وەڵامی پرسیارەکانی نەزاهەت دۆغانی ژنە ڕۆژنامەوانی دایەوە دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

دەقى چاوپێکەوەتنەکە..

لە وەڵامەکانییدا جەمیل بایک سەرەتا سەرەنجی خستەسەر تێکۆشانی پڕ لەدەستکەوتی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵە و منداڵی بنەماڵەیەکی پەرتەوازە بوو. منداڵی بنەماڵەیەکی هەژار بوو. ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە کۆمەڵگە و گەلێکی لەو شێوەیە دەکات کە هیچ هیوایەکییان نەماوە و هەموو شتێکییان لە دەستداوە. هەرخۆی ڕێبەر ئاپۆ لە خۆی دەپرسێت؛ 'چۆن دەتوانم کۆمەڵگەیەک زیندوو بکەمەوە کە پەرتەوازەیە و هیچ هیوایەکی نەماوە، چۆن بتوانم ژیانی بە بەردا بهێنمەوە، بیکەمەوە بە خودی خۆی و بیکەم بە خاوەن هێزی خۆی؟، ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی ئەم پرسیارانەی پەیدا کرد. هەموو هەوڵێکی بۆئەوە بوو لە سەختترین هەلومەرجدا گەل بکاتەوە خاوەن ئیرادە و ئاشنای کاتەوە بە ئازادی خۆی. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی دەستپێکرد و هەنگاوی هەڵگرت."

جەمیل بایک پەیوەست بە داگیرکاری کورسستان ئاماژەی بەوەدا لە جیهاندا نموونەی ئەم داگیرکارییە نییە و نەبووە و ئەمەی گوت: "ڕەنگە وڵاتگەلێکی زۆر داگیرکرابێتن و لە نێو ستاتۆی کۆڵۆنیالییدا هێڵدرابێتنەوە، بەڵام کوردستان وڵاتێکی زۆر جیاوازە. نەک بە تەنها داگیرکراوە، بەڵکو هەموو شتێکی لێ وەگیراوە. بە تەواوەتەی ڕوو لە نەمان بووە. بە تەواوەتی هیوای لە دەستدابوو. هیچ ژیانێکی تایبەت بەخۆی نەماوە. خاوەنداریکردن لە گەل و خاکێکی لەم شێوەیە شتێکی لەو جۆرە نییە هەموو کەسێک بتوانێ و بوێری هەبێت. بەڵام بینیمان ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە گەل و وڵاتێکی لەم شێوەیە کرد. دۆزی ئازادی گەلێکی لەم شێوەیەیی لە ئەستۆ گرت. پەیوەست بە دۆزی ئازادی گەلێکی لەم شێوەیەوە، ڕێبەرێتی، ڕێکخستنی، کادرایەتی، شێواز و ڕێبازێکی گونجاوی ئافراند. وە لە ئەنجامی ئەم هەوڵانەییدا گەلێکی کۆکردەوە و گەیاندییە ئاستی نەتەوە، کە هیچ کەسێک دانی پێدا نەدەنا و بە جددیەتی نەدەبینی."

لە بەردەوامییدا بایک سەرەنجی خستەسەر کاریگەری ڕێبەر ئاپۆو و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ چی گوت؟ گوتی، 'بەرگرینامەکانم لە هەر جێگەیەک بێت، ئەوا من لەوێم'. پەیوەست بە ئێمەوە هاوشانی ئافراندنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان، گرنگترین شت بەلامانەوە ئافراندنی یەکێتی و یەکگرتووییە بە گوێرەی فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا، هێڵ، ئامانج، ڕۆح و ڕێبازی کارکردنی ڕێبەرمانە. دوای پێکهێنانی ئەمە، بەبێ ئازادی جەستەیی هەموو ئەمانە هێندە مانادار نابن. بێگومان ئازادی جەستەیی و هەموو ئەو پێکهێنانە بۆ گەل و دۆستانمان گرنگە. ئێمە بە ڕێبەر ئاپۆ ئاشنای خۆمان بووین. ئەم شتە بۆ من و گەلەکەشمان هەمان شتە. ئەوەیمان بە دەستهێناوە لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە بووە. گەلیش ئەم ڕاستییە دەزانێت. میلیتان و ئەندامانی ئەم تەڤگەریش ئەم ڕاستییە دەزانن. بۆیە هەرچەندی گۆشەگیری بە سەختی سەپێندرابێت، ئەوا هیچ کاتێک ڕێبەرێتی لە گەل و تەڤگەری دانەبڕیەوە. گوتیان، 'ئەم تەڤگەرە تەڤگەری ڕێبەرێتییە، گەر ڕێبەرەکەیان بگرین، ئەوا کاریگەری لەسەر تەڤگەرەکە دادەنێین و ناتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت. ئێمە ناتوانین بە ئاسانی ئامانجەکانمان پێکبهێنین.' بۆیە لەم پێناوەدا هەموو دەرفەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیان بەکارهێنا. خواستییان ڕێبەر ئاپۆ لە بیری گەل و ڕێکخستن بەرنەوە. بەڵام نەیاتوانی و بە پێچەوانەی ئەوەوە دڵسۆزی گەل و ڕێکخستن بۆ ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەهێزتر بوو."

پەیوەست بە بابەتی هۆکاری بەهێزی دڵسۆزی بە ڕێبەرێتی، جەمیل بایک ئەمەی گوت: "چونکە هەر کەسێک ئاگاداری ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بێت و زانیبێتی چی کردووە، ئەوا تێدەگات لەوەی ئەوەی بە دەستی هێناوە لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوە بووە. باش دەزانن بوون بە خاوەنی ڕێبەرێتی چ مانایەک دەگەیەنێت، وە لە دەستدانی ڕێبەرێتی چ دەرنجامێکی لێ دەکەوێتەوە. بەم هۆکارە پەیوەندی خۆمم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەوەندە بەهێز کرد. لەم تێکۆشانەدا تورکیا دووچاری کێشەی زۆر قورس بووەوە. تورکیا لە ڕووی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە کەوتە نێو کێشەی زۆرەوە. یانی بە چاوی خۆیان ئەوەیان بینی ئەو سیاسەتەی دەیکەن مایەپوچ بووە. زانیان گەر جەخت لەسەر ئەو سیاسەتە بکەنەوە ئەوا بە سەختتر بەسەریاندا دەشكێتەوە. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا پێشهاتی نوێ دەقەومێت. ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر دادەنێت. هەستییان بەمە کرد؛ 'گەر لەگەڵ کورداندا پەیوەندی دانەنێین، نەتوانین پشتگیری کوردان بەدەست بهێنین، ئەوا پرسە ناوخۆیی و هەرێمییەکان کە لە ئارادان دەتوانن کۆتایمان پێبهێنن.' چونکە پێشتریش دووچاری دۆخێکی لەو شێوەیە هاتبوون. ئەو دۆخەی بەسەر ئیمپراتۆرێتی عوسمانییدا هات. دەزانرێت بێ گەلی تورک، دەوڵەتی تورک ئەم پرۆسەیەیی چۆن تێپەڕ کردووە. موستەفا کەمال لەگەڵ کوردان و سۆڤێتدا پەیوەندی دانا. پەوەیست بوو بەوەوە و کاری کرد و ڕۆشتە لۆزانەوە. ئەمانە ئاشکران. بۆئەوەی جارێکی دیکە دووچاری کێشەیەکی لەم شێوەیە نەیتەوە، پێویستییان بە کورد کەوت، پێویستییان بە ڕێبەرێتی کەوت. گوایە ویستییان ناوی ڕێبەرێتی لە ناواندا نەهێڵنەوە، قڕکردنی کوردان بگەیەنن بە ئەنجام، بەڵام کەچی دەبینین پێویستییان کەوت بە کورد و ڕێبەرێتی. لە نکۆڵی و لەناوبردنەوە هاتنە هەبوون.

ڕێبەر ئاپۆ لە دەستپێکردنی تێکۆشانیەوە لە ئەنقەرەوە تا ئێستا گۆڕین و وەرچەرخاندی بە بنەمای خۆی گرتووە. ڕەنگە کەسانێک بڵێن گۆڕانکاری و وەرچەرخاندیان خستووەتە ڕۆژەڤەوە، بەڵام شتەکە بەو جۆرە نییە و مێژووییەکی هەیە. تەڤگەرمان هەر لەسەرەتاوە گۆڕانکاری کردووە بە بنەمای خۆی. هۆکاری پەرەسەندن و پێشکەوتنشی هەر ئەمە بووە. گەروانەبوایە ئەوا هەر زوو تەسفییە ببوو."

جەمیل بایک جەختی لەوەکردەوە زیندوێتی تەڤگەری ئازادی کوردستان پەیوەست بووە بە گۆڕانکارییەکانییەوە و ئەمەی گوت: "لە ئێستا هەندێک قوت دەبنەوە ئێژن 'پەکەکە لە کێ وە وەردەگرێت. گوایە لە فڵان لاینەوە هێز وەردەگرێت.' پەکەکە لە هیچ لایەنێکەوە هێز وەرناگرێت. پەکەکە خودی خۆی سەرچاوەی هێزێتی. فەلسەفە، ئایدۆلۆژ، هێڵ و  پرەنسیپی خۆی هەیە. لەبەرئەوەی ئەم تەڤگەری ڕوویکرد ئازادی، هەمیشە هێزی خۆی دەئافرێنێت. هەموو ئەو جۆرە ژیانەی ڕەتکردەوە کە خزمەتی ئەم ئامانجەی نەدەکرد، هەمیشە خۆی سەرچاوەی هێزی خۆی بووە. هەموو لایەنە ئەرێنێ و نەرێنییەکانی هەڵسەنگاندووە و گۆڕاندوونی بۆ ئەرێنی و بەم شێوەیە خستوویەتییە خزمەتی تەڤگەرەوە. لە جیهاندا هێزێکی دیکە نییە خاوەنی ئەم فەلسەفەیە بێت."

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە کۆتاییدا ئەمەی گوت: "ئەم تەڤگەرە خاوەن پرەنسیپی خۆیەتی، بێگومان یەک لەو پرەنسیپانە ڕەخنە و ڕەخنەکردنی خۆیەتی. لەم ڕێگەیەوە خۆی دابڕکردووە لە هەموو کەموکوڕییەکانی. هەمیشە خۆی بەهێز کردووە و خۆی زیندوو ڕاگرتووە. بەم شێوەیە هەموو ڕەهەندەکانی سەرکەووتن و هەتا ناسەرکەوتنەکانیش دەخاتە خزمەتی پێشکەوتنی تەڤگەرەوە. لە جیهاندا هیچ بزووتنەوەیەک نییە ئەمە بکات. تا وەک ئێستا بەرچاوم نەکەوتووە و نەمخوێندووەتەوە. ئەم تەڤگەرە بە دیوی ئەرێنی و نەرێنیشەوە خۆی بەهێز دەکات. لەبەرئەوەی لایەنی نەرێنی لە نێو ئەم تەڤگەرەدا دەبێتە پاساوی  چارەسەری دۆزینەوە. هەموو ئاستەنگی، هەڵە و کەموکوڕی، نەرێنییەکان پێویستی چارەسەرکردنییان تێپەڕاندنیانە. ئەوەی هەمیشە پەرە بە تەڤگەر دەدات و زیندووی دەیهێڵێتەوە ئەم خاڵەیە. ڕێبەر ئاپۆ هیچ کاتێک شتێکی لەکەس داوا نەکردووە. بۆ ئامانجی ئازادی پێویستی بە هەرچی بووبێت، جێگیری کردووە و بەجێی هێناوە. ڕێبازێکی لەم شێوەیەیی کردووە بە بنەمای خۆی.

هیچ کاتێک نەبووە بە خاوەن بیرکردنەوەک کە بڵێت، 'با فرسەتێک بێتە دەستەوە، هەندێک دەرفەت بڕەخسێت، ئەوا پەرە بە تێکۆشان دەدەم.' وی خودی خۆی دەرفەتەکانی ئافراندووە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار