وەزارەتى دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە

دوێنێ
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە (٢٧ ی تەمووز ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
تێبینی؛ ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) وەربگرن.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، "لە چەند خولەکى داهاتوودا لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە."
رۆژی پێنجشەممە، 24ی تەممووزی 2025، وەزارەتی داراییی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."
وەزارەتی دارایی دەڵێت، "سبەی، هەینی، 25ی تەممووز دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."
دەقى ڕاگەیەندراوەکە.
تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٤ تەمووزی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٩٧٤،٨١٣،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
سبەی هەینی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
