DNO: رۆژانە 76 هەزار بەرمیل نەوتمان لە هەرێم بەرهەمهێناوە

دوێنێ
کۆمپانیای DNOی نەرویجی زانیاریی نوێی لەسەر قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرهەمهێنانیان کەمی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، لە سێ مانگی دوومی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان تێکڕا 74 هەزار و 760 بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە کە بەراورد بە چارەکی یەکەم، 6.3٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
کۆمپانیاکە لە کێڵگەی تاوکێ و پێشابوور و کۆمپانیای سەرکارە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 79 هەزار و 783 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنابوو.
لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا پشکی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، لە بەرهەمهێنانی نەوت 18 هەزار و 675 بەرمیل نەوت بووە.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاندووە تەواوەی وردەکاریی راپۆرتی دارایی خۆی لە رۆژی 21ی 8 لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە بڵاودەکاتەوە.
کۆمپانیاکە دەڵێت، هەموو ئەو نەوتەی کە بەرهەمی دەهێنێت لە بازاڕی نێوخۆیی دەفرۆشرێت، بەهۆی ئەوەی هێشتا بۆریی عێراق تورکیا بۆ هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکراوەتەوە.
