ئیکۆ: بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبۆتەوە بۆ 120 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا

13 كاتژمێر لەمەوپێش



روانگەی ئابوری "ئیکۆ عێراق" ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ (120) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی كردنە ئامانجی کێڵگە نەوتییەکانی لە ماوەی رابردوودا بۆ (81) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی.

روانگەکە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە ژێرخانی نەوتیان کردە ئامانج، بەرهەمی هەرێم بۆ (81) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیوەو، بەرهەمهێنان بۆ نزیکەی (120) هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو، تێکڕای بەرهەمهێنان بگاتە (٢٨٠) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەم ئاستە نزیکە لە ئاستی بەرهەمهێنانى پێش هێرشەکان.

ئیکۆ عێراق راشیگەیاندووە: تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان وەزارەتی نەوت و هەرێم نەکراوە، سەبارەت بە کاتی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار