جه‌بار یاوه‌ر: هه‌فتانه له‌سنورى مه‌خمورو حه‌ویجه بۆردومانى حه‌شارگه‌کانى داعش ده‌کرێت
"ئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگرى له‌نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان حه‌شارگه‌کانى داعش ده‌ستنیشان ده‌کات"
هێزى پێشمه‌رگه له چیاى قه‌ره‌چوغ( ئه‌رشیف)
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆردومانى حه‌شارگه‌کانى داعشیان کرد له چیاى قه‌ره‌چوغ له‌سنورى مه‌خمور، دوو به‌رپرسى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگرى له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌که‌یان و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه.
گروپى داعش، به‌یه‌کێک له‌و گروپه توندره‌وه مه‌ترسیانه داده‌نرێت که ماوه‌یه‌کى زۆر به‌شێک له‌خاکى عێراق و سوریاى داگیر کرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و سوپا له‌عێراق و له سوریاش له‌لایه‌ن هێزه‌کانى په‌یه‌ده‌وه زۆرینه‌یان له‌ناوبراون.
داعش له سنورى مه‌خمور له چیاى قه‌ره‌جوع و سنورى حه‌مرین و حه‌ویجه جموجۆڵیان هه‌یه‌و وه‌ک به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ڵێن به‌رده‌وام چاودێریان ده‌کرێت.
لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات که هه‌فتانه و رۆژانه بۆردومانى حه‌شارگه‌کانى داعش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌کرێت به‌هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى پێشمه‌ره.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" حه‌شارگه‌یه‌کى داعش له چیاى قه‌ره‌چوغ بوونى هه‌یه‌و به‌رده‌وام چاودێرى ده‌کرێت له‌لایه‌ن هه‌م هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانانه‌و ئه‌وانیش بۆرودمانیان کردوون".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که بۆردومانه‌کانى بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌کانى داعش هه‌فتانه به‌رده‌وامى هه‌یه‌و له‌زۆر ناوچه‌دا ئه‌نجامده‌درێت، وتیشى"جگه له‌سنورى مه‌خمور، له‌سنورى حه‌ویجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر، هه‌ندێ حه‌شارگه‌یان هه‌یه هه‌ر نه‌فه‌قى ژێر ئه‌رزه‌و هێشتا هه‌ر ماوه، که چاودێرى‌و زانیارى له‌سه‌ر دێت بۆردومانیان ده‌کرێت، ئه‌و فرۆکانه کارى خۆیان ده‌که‌ن".
ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که چوار هه‌زار چه‌کدارى داعش له دێره‌زور تا هه‌موو ناوچه‌کانى تر هه‌یه"ئه‌مه ژماره‌یه‌کى خه‌مڵاندنه‌و له‌ناوچه‌ى دێره‌زور که‌له‌سه‌ر سنورى عێراق شه‌رێکى زۆرى تێدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وناوچانه‌ى بیابانى رومادى و حه‌میجه‌و حه‌مرین به‌گشتى چوار تا پێنج هه‌زار چه‌کداریان ماوه".
جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، ده‌ڵێت:" هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه بۆ ئاڵوگۆرى زانیارى و هه‌واڵگرى بۆ له‌ناوبردنى داعش".
هاوکات، لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" تا ئێستا نازانین زیانه‌کانى داعش چه‌ند که‌سیان کوژراوه به‌هۆى بۆوردومانه‌کانى ئه‌مڕۆوه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین که داعش بنکه‌و حه‌شارگه‌ى له چیاى قه‌ره‌چوغ هه‌یه‌و زانیارى هه‌واڵگرى دروست هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى بۆردومانیان بکرێت، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن له‌و فه‌عالیاتانه‌دا ره‌نگه ده‌یان چه‌کدارى داعش له‌ناوببرێن".
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌روو که هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه‌و هه‌موو دوو هه‌فته جارێک ئاڵوگۆرى زانیارى هه‌واڵگرى و ئه‌و شوێنانه ده‌کرێت که داعش و چه‌کاره توندره‌وه‌کانى تێدایه.
جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که داعش مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان نییه.