رۆڵی زمان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
نووسینی:دلۆڤان كه‌ڵهوری
وه‌ك ده‌زانرێت كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕۆژی 3/10/2025 كه ده‌كاته ڕۆژی هه‌ینی واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده سه‌ربه‌خۆكانی ڕاگه‌یاند.لایه‌ن و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌توانن بانگه‌شه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن،كه ئه‌مه‌ش مافێكی سیاسی هه‌ر گروپ و لایه‌ن و كاندیدێكه.ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه سه‌ر ڕۆڵی زمانه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
به‌گشتی زمان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ڕۆڵێكی گرینگ و سه‌ره‌كی هه‌یه چونكه سیاسیه‌كان به‌هۆی زمانه‌وه ده‌گه‌ن به ئامانج و كورسی ده‌سه‌ڵات،كه ئه‌ویش به‌هۆی ڕازیكردن یان ده‌توانین بڵێین هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌وانی دیكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.نه‌ته‌وه‌ی كورد له مێژه ئاماژه‌ی به‌و ڕاستییه كردووه كه مرۆڤ به‌هۆی زمانه‌وه ده‌گات به ده‌سه‌ڵات،كه ئه‌مه‌ش له په‌ند و ئیدیۆم و چیرۆكه میللیه‌كاندا ئه‌و باسه‌یان بۆمان به‌یانكردووه،ئه‌وه‌تا له په‌ندێكی كۆنی كوردییه‌وه ئه‌و ئاماژه‌یه به ڕوونی به ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێـت(كێ به زار و ده‌وه.
مه‌زنێ گوندی ئه‌و هه‌وه)ده‌بێت بابای سیاسی ئه‌وه باش بزانێت كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك زمان پاراو و شاره‌زابێت له هه‌ڵبژاردن و به‌كارهێنانی وشه و ده‌سته‌واژه‌ی گونجاو و كاریگه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش له گه‌یشتن به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیك ده‌بێته‌وه.كه‌واتا زمان ڕۆڵێكی گرینگی هه‌یه له سیاسه‌تدا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌كان،وه به تایبه‌تیش له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕۆڵ و گرینگی زمان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و زمان ده‌بێته پردی گه‌یاندنی نێوان كاندید و جه‌ماوه‌ر. كاندید بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه و پرۆژه‌كانی خۆی به جه‌ماوه‌ر ڕابگه‌یه‌نێت په‌نا ده‌باته به‌ر زمان به نیازی كاریگه‌ری دروستكردن به‌سه‌ریاندا و ڕازیكردنیان تاكوو ده‌نگی پێبده‌ن. زمان ئامرازێكی گرینگه بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوونی كاندید له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به مه‌رجێك بزانێت چۆن زمان به‌كار بهێنێت له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.مه‌به‌ستم له زانینی به‌كارهێنانی زمان له‌لایه‌ن كاندیده‌وه ئه‌وه‌یه،ده‌بێت كاندید له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا وشه و ده‌سته‌واژه‌ی وروژێنه‌ر به‌كار بهێنێت.
به دوای ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌دا بگه‌ڕێت كه جه‌ماوه‌ر سه‌رسام ده‌كات و دڵی به ده‌ستده‌هێنێت،بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كاندیدی سیاسی شاره‌زای عه‌قڵ و ده‌روونی جه‌ماوه‌ر بێت و به گوێره‌ی پێداویستییه ده‌روونی و عه‌قڵییه‌كانی جه‌ماوه‌ر وشه و دروشمه‌كان دابڕێژێت،چونكه جه‌ماوه‌ر قسه‌یه‌ك وه‌رناگرێت پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵ و ده‌روونی ئه‌و بێت.به‌ڵێ سه‌ركه‌وتنی كاندیدی سیاسی له هه‌ڵبژاردندا كه‌وتۆته سه‌ر زانینی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی زمان و وروژاندنی هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ر.هه‌ر بۆ نموونه ساڵانه له كوردستاندا چه‌ند دروشم و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئاماده‌كراو هه‌ن كه له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه داڕێژراون،كاندیده‌كان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا په‌نایان بۆ ده‌به‌ن به‌هۆیه‌وه هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی پێ ده‌ورووژێنن ده‌نگێكی زۆری پێ به ده‌ست ده‌هێنن،بۆ نموونه دروشمه‌كانی(ئاوه‌دانی،هه‌لی كار،خزمه‌تكردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان یان دروشمی ده‌نگدان به لیستی ئهلف ده‌نگدانه به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی...)دڵنیام له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌شدا دووباره گوێمان له‌م درووشمانه و چه‌ند دروشمێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به مافی مووچه‌خۆر ده‌بێته‌وه وه‌كوو دروشمه‌كانی(ته‌وتین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه و دابه‌شكردنی مووچه له‌كاتی خۆی ...)ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م دروشمانه بده‌ین ئه‌وه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین،كه ئه‌م دروشمانه به‌گوێره‌ی پێداویستی كۆمه‌ڵگای كوردی داڕێژراون و خه‌ڵكی كوردستان پێویستییان به‌و جۆره ئیمتیاز و خزمه‌تگوزارییانه‌یه هه‌ر بۆیه ده‌بینین له هه‌موو خوله‌كانی هه‌ڵبژاردندا ئه‌م دروشمانه كاریگه‌رییه‌كی تهلیسماوییان هه‌بووه له‌سه‌ر وروژاندنی هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ر و به‌هۆیانه‌وه ده‌نگی خه‌ڵكیان به ده‌ستهێناوه،چونكه جه‌ماوه‌ر به دوای ئه‌و دروشمانه ده‌كه‌وێت كه پێداویستییه ده‌روونییه‌كانی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه،هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م جۆره دروشمانه وشه و ده‌سته‌واژه‌ی ئاسان و پوختن،كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دانانی كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر ورووژاندنی ڕای گشتی،چونكه به‌گوێره‌ی زانستی زمانه‌وانی سیاسی*تاكوو ده‌سته‌واژه و دروشمه‌كان ئاسان و كورتبن كاریگه‌رییان زیاتر ده‌بێت بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ر وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش دروشم و ده‌سته‌واژه‌ی درێژ لای جه‌ماوه‌ر بێزاركه‌ره و هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی تۆراندنی جه‌ماوه‌ر له كاندید.كاندید نابێت وشه و ده‌سته‌واژه‌ی بێزاركه‌ر و شه‌رمهێن به‌كاربهێنێت.هه‌ربۆیه له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كاندید په‌نا ده‌باته به‌ر (یۆفیمیزمEuphemism) ی زمانی كه بریتییه له هونه‌ری به‌كارهێنانی زمان و هه‌ڵبژاردن و گوتنی وشه‌ی جوان و سه‌رنجڕاكێش له‌بری وشه‌ی نه گونجاوو شه‌رمهێن.
به‌ڵێ كاندید ئه‌گه‌ر له‌بری وشه‌ی نهگونجاوو بێزاركه‌ر وشه‌ی گونجاوو دڵخۆشكه‌ر به‌كارنه‌هێنێت،ئه‌وه لای جه‌ماوه‌ر قبوڵكراو نابێت و گوێی لێناگیرێت و هه‌ست و سۆزییان بۆی ناورووژێت و له هنجامیشدا ده‌نگی پێناده‌ن. سیاسییه‌كان به وشه و ده‌سته‌واژه یۆفیمیزمهكان كاریگه‌ری گه‌وره دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌روونی جه‌ماوه‌ر،سیاسییه‌كان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هێنده‌ی كار له‌سه‌ر سۆزی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن هێنده كار له‌سه‌ر هزر و عه‌قڵی خه‌ڵك ناكه‌ن بۆیه ئه‌و وشه و یۆفیمیزمانه به‌كاردێنن كه سۆزی جه‌ماوه‌ر ده‌جوڵێنن نه‌ك ڕازیكردنی عه‌قڵیان،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م پڕۆسه‌یه‌دا(پرۆسه‌ی ده‌نگدان) هاوڵاتی به عه‌قڵ بڕیار بدات نه‌ك به سۆز،چونكه بڕیاردان بۆ هه‌ڵبژاردن و متمانه پێدان به كاندیدێك پێویستی به بیركردنه‌وه و شیكردنه‌وه و تێگه‌یشتن هه‌یه،كه ئه‌مانه‌ش كرداری عه‌قڵین نه‌ك ده‌روونی.سیاسییه‌كان ئه‌وه باش ده‌زانن جه‌ماوه‌ر(حه‌شامات)خۆشباوه‌ڕن زۆرینه‌ی ڕه‌فتاره‌كانیان ناعه‌قڵانی و نه‌زانانه‌یه،من باسی ده‌روون و عه‌قڵی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌م وه‌كوو گشت نه‌ك عه‌قڵی تاك چونكه عه‌قڵی تاك جیایه له عه‌قڵی جه‌ماوه‌ر،هه‌ر وه‌كوو زۆرجار ده‌بینین ئه‌و تاكه‌ی كه وه‌كوو تاك به ته‌نها خاوه‌ن سیفه‌تی ژیری و هۆشمه‌ندانه‌یه و ڕه‌فتاره‌كانی عه‌قڵانین،به‌ڵام كه ده‌چێته ناو گشت و جه‌ماوه‌ر خاسیه‌ته تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی له ده‌ست ده‌دات و ڕه‌فتاری نا عه‌قڵانی و شێتانه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار نا مرۆڤانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات و به دوای سۆز و ده‌روونی ده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش دژی بۆچوون و تایبه‌تمه‌ندییه عه‌قڵییه‌كانی خۆیه‌تی.بۆ نموونه ئه‌و تاكه‌ی به ته‌نها هه‌موو كات گله‌یی و نا ڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت به‌رانبه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران،به‌ڵام كه ده‌چێته‌وه ناو گشت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا به‌دوای دروشمه داهێنراوه‌كانی سیاسییه‌كان ده‌كه‌وێت و دووباره ده‌نگده‌داته‌وه به چه‌ند لایه‌نێك كه له هه‌موو خووله‌كانی په‌رله‌ماندا به‌ڵێنه‌كانی خۆیان جێبه‌جێنه‌كردووه و دۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا كردووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی وروژاندنی سۆزیانهوهیه له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه، بێت. یان ده‌نگدان به كاندیدێكی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن هێز و پله‌وپایه جا له‌وانه‌یه ئه‌و كاندیده كوڕی به‌رپرسێكی باڵای وڵات بێت یان كوڕ و خزمی سه‌رۆك خێڵێك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده خاوه‌نی هیچ پڕۆژه و به‌رنامه‌یه‌كیش نه‌بێت كه سوودی بۆ گشت هه‌بێت، به‌ڵام چونكه سروشتی جه‌ماوه‌ر وایه كه‌س و لایه‌نی به‌هێزی خۆش ده‌وێت و ڕێزی لێ ده‌گرێت.
وه ڕقیشی له كه‌سی بێهێز و بێ ده‌سه‌ڵاته و ڕێزی لێ ناگرێت ،بۆیه ده‌نگ به كه‌سه به‌هێزه‌كه ده‌درێت و كه‌سه بێهێزهكهش ده‌نگێكی ئه‌و تۆ ناهێنێت تاكوو بتوانێت ده‌ربچێت بۆ په‌رله‌مان ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سه خاوه‌نی بیری نوێ و پڕۆژه‌ی گرینگ و به سوودیش دووباره جه‌خت له‌و خاڵه ده‌كه‌مه‌وه كه جه‌ماوه‌ر به‌دوای دروشم و واتا ئیحائییهكانهوهیه نه‌ك به‌دوای عه‌قڵ و هۆشمه‌ندییه‌وه،هه‌ربۆیه كاندید كار له‌سه‌ر سۆزی جه‌ماوه‌ر ده‌كات.ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ڕاسته جه‌ماوه‌ر به سروشتی خۆی خاوه‌ن ئاستێكی نزمی ژیری و عه‌قڵییه،به‌ڵام ده‌بێت وریای ئه‌وه‌ش بین جه‌ماوه‌ر له‌ڕووی سۆزه‌وه به‌رزترین ئاستی هه‌یه،كه‌واتا ئه‌و كاندیده‌ی بتوانێت سوود له یۆفیمیزمی زمانی وه‌ربگرێت و بتوانێت له گوزارشتكردندا داهێنان ئه‌نجام بدات و وشه و ده‌سته‌واژه جوان و گونجاوه‌كان به‌كاربهێنیت و سۆزی جه‌ماوه‌ر به ده‌ستبهێنێت ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت و كورسی په‌ڕله‌مانی به ده‌ست ده‌هێنێت،وه ئه‌و كاندیدهیشی بیه‌وێت وتاری عه‌قڵانی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكات و له ڕێگای خیتابی عه‌قڵییه‌وه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به ده‌ستبهێنیت ئه‌وه باوه‌ڕناكه‌م بتوانێت سه‌ركه‌وتنی په‌ڕله‌مانی مسۆگه‌ر بكات و ده‌نگی پێویست به ده‌ست بهێنێت.له كۆتایدا ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بوه‌ستم كه له ئێستادا جه‌ماوه‌ری كوردی زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت سۆزی بووروژێنرێت و له ڕیگای سۆزییه‌وه جڵه‌وگیر بكرێت و سیاسییه‌كان بۆ هه‌ركام لایه‌ك بیانه‌وێت ده‌توانن به بێ ماندووبوون ئاڕاسته‌یان بكه‌ن.حه‌زبكه‌ن كام كاندید له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ربخه‌ن به‌یه‌ك ئاماژه جه‌ماوه‌ر بووروژێنن و وایان لێبكه‌ن ده‌نگی پێبده‌ن،سیاسییه‌كان به‌بێ ترس چۆنیان بووێت وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن،چونكه له ئێستادا كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی نییه،هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیش بێ ڕۆڵ و بێ بایه‌خ بكرێت له سیاسه‌ت كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌سته‌مۆ و جله‌و گیركراو ده‌بێت،ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنیان بۆ ڕووداوه سیاسییه‌كان زۆر كورتبین ده‌بێت و بۆ بڕیاره سیاسییه‌كانیشیان عه‌قڵ و ژیری به‌كارناهێنن،به‌ڵكو له ڕێگای وروژاندنی سۆزییانهوه مۆنۆپۆل ده‌كرێن و مێگه‌ل ئاسا بۆ هه‌ر كام لا حهزبكرێت ئاڕاسته ده‌كرێن.
