بۆچی ئەوان دەتوانن؟ 

9 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕزگار عومەر

نهێنی ئەو بزوتنەوەیە لە ڕۆژئاڤا هەرگیز لە "دۆزی ڕەوا" کورت نابێتەوە، دۆزەکە لە بڕبڕەو ئێسقان دەچێ کە شتیتری لەسەر بیناتنراوە.

بەرهەمهێنانەوە مرۆڤ لەلای ئەم بزوتنەوەیە هەرگیز دروست کردنەوەی ڕووکەش نیە، تەکنیکی ستراتیژی ئەوان لەمامەڵە لە گەڵ کۆمەڵگا بە "گشت" و بە "تاك" بریتیە لە دۆزینەوەی تواناکان و گەشە پێکردنیان، ئەمە دەبێ ناواخنی هەر بزوتنەوەیەکی سیاسی بێت، سیاسەت بۆ ئەوەی دیسپلینەکەی سەرکەوتوو بێت بەر لە هەموو شتێك "تواناکان" بە فەرمی دەزانێت دەرگایتری تەقینەوەی تواناکان فەراهەم دەکات! ئەمە پێش ئەوەی پێویستی بە فەلسەفەو ئایدیۆلۆژیا بێت، پێویستی بە ستراتیژیستە، ئەم بزوتنەوەی ئەوێ لە ستراتیژی بنیات نانەوەی مرۆڤەکان بەر لە هەر مەیدانێکیتر وانەی گەورەیان خستۆتە بەردەمان.

ئەوەی گروپێك لە مرۆڤ لە بەرامبەر سوپای دوو دەوڵەت دەیکەن لە بەرەنگاری دوو گەڕەکی گەمارۆدراو، پێش ئەوەی زانستی سەربازی بێ، ڕەنگە کڕنوشی "کۆمەڵناسی" بێت بەرامبەر تەفسیری جۆرێك لە "ئیرادە" کە نازانێ لە کوێ پۆلبەندی بکات؟

مرۆڤ کە سەیری ئەزموون وانەکانی ئەوێ دەکا، هەست دەکا ئەگەر سیاسەت بە "دروستی" بکرێت، خولقاندنی داستان هێشتا باوی ماوە!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار