کورد دەبێت وەک جووەکان بڵێت  Never again…

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ئارام ڕەفعەت

زۆرجار دەبیسترێت کە دەبێت کورد لە دوژمنە داگیرکەرەکانی نەچێت و لەو بە بەزەییتر و مرۆڤدۆستر بێت.

بەڵام یاسا و رێساکانی مانەوە و لەناونەچوونی نەتەوەکان، رێک پێچەوانەمان لێ دەخوازن.

گەر نەتەوەیەکی خاک داگیرکراو وموعەڕەز بە سڕینەوە و جینۆساید،  بیەوێت بە زیندووی بمێنێتەوە یان لە ژێردەستەیی رزگاری بێت، دەبێت نەک هەر کتومت وەک دوژمنەکەی، بەڵکو دو هێندەی ئەو دڵڕەق و بێبەزەیی بێت.

نەتەوەی ژێردەست ئەگەر نەک هەر دوو هێندە، بەڵکو دە هێندەش بەرامبەر داگیرکەر دڵرەق و نامرۆڤانە بێت، هێشتا هەر ئەو نەتەوەیە لە نەتەوەی داگیرکەر مرۆڤترە. 

ئەمەش لەبەر هۆکارێکی سادە، ئەو خاکەکەی تۆی داگیرکردووە  و لەناو ماڵەکەی خۆتدا دەتکوژێت و دەتچەوسێنێتەوە.

جا وەک نەتەوەی ژێردەستە و خاک و ماف زەوتکراو، تۆ مافی خۆتە کە: 
ئەگەر دوژمن  جارێک تۆی کوشت، تۆ دوو جار.

ئەو گوندێکی تۆی سوتاند، تۆ دوو گوند.
ئەو سێ ئەندامی نەتەوەکەی تۆی ئاوارە کرد، تۆ شەش.

ئەو ژنە شۆڕشگێڕێکی تۆی لە باڵەخانەیەکی شەش قاتی فڕێدایە خوارەوە، تۆ دە لە تیرۆریستەکانی ئەو لە باڵەخانەیەکی ١٢ نهۆمی.

نەتەوەی ژێردەست دەبێت ئەمە بگشتێنێت، لە جینۆساید و سڕینەوە بگرە تا دەگاتە وردەکاریەکانی مامەڵە و گوتاری رۆژانە.

بۆ نموونە، ئەو بەتۆ دەڵێت ئەکڕاد، تۆ بڵێ ئەعڕاب، ئەو دەڵێت شیمالی عێڕاق، تۆ بڵێ کیانە فاشی و داگیرکەرەکەی عێڕاق، ئەو شیرینی بۆ ئازارەکانی تۆ دەبەشێتەوە تۆ خوێ بەسەر زامەکانی ئەودا.

ئەمە بۆ تورکەکان و عەجەمەکانیش راستە.

من باسی رۆمانسیەت و حەکایەتی ناو کتێبئ شاعیرە بەهەشتیەکان ناکەم، من باسی ئەزموونی نەتەوە سەردەست و ژێردەستەکان دەکەم.

مانەوە باڵادەستی بۆ ئەوانە بووە کە زۆرترین زەبروزەنگیان بەکار هێناوە.
ئەمریکای دوای گرتنی مادورۆ بەهێزتر لە ئەمریکای پێش گرتنی… 

ئیسڕائیلی دوای ٧ی ئۆکتۆبەر و کوشتنی زۆربەی سەرانی حەماس و حیزبوڵا و سوپای پاسداران و سەرکردەی حوسییەکان بەهێزیرە لە ئیسڕائیلی پێش ٧ی ئۆکتۆبەر.

بە هەمان پێودانگ، دروزەکان دوای دەرکردنی ئەعڕابە سونەکان لە سوەیدا بەهێزترن.. 

ئەعڕابە سوریەکان دوای پاکتاوکردنی کورد لە عەفرین و تەل رەفعەت و مەنبەج و ئێستاش حەڵەب بەهێزترن لەو کاتەی کورد کەو شوێنانە هەبوو.

کورد لەو ١٣ ساڵەی حوکمڕانی شێخ مەقسود و ئەشڕەفیە ئەعڕابەکانی ئەو گەڕەکەی دەربکردایە، بەهێزترەوە بەرخۆدانی دەکرد و بواری بە ئەعڕابەکان نەدەدا ئەشڕەفیە تەسلیمی دوژمن بکەن.

ئەوسا کورد لەبری پێنج رۆژ پازدە رۆژ بەرخۆدانی دەکرد و شەهیدی کەمتریشی دەدا. 

جووەکان کە ئێستا سەرداری رۆژهەڵاتی ناوینن، تا وایانکرد، بەردەوام سوک و رەزیلی دونیا بوون.

ئەوان تا نەبوونە خاوەنی ئەو ئەقڵە،  بۆ ٣ هەزار ساڵ و رۆژانە و لە هەموو گۆشەیەکی پەراگەندەیی و بێ دەوڵەیاندا، بە هەزار و یەک شێوە لە مرۆڤبوون دەخران.

بەڵام، لە ١٩٤٨، رێک ئەو مێژووەیان ئاوەژوو کردەوە.

ئێستا و بەتایبەت لە دوای ٧ی ئۆتۆبەردا، لە گۆشەیەکی ئەقڵی هەر جوویەکدا ئەم رستەیە هەڵکەندراوە:
Never again

واتە نابێت رێگە بدەن جارێکی دی حەوتی ئۆکتۆبەر یان هۆلۆلۆست رووبداتەوە.

لەسای ئەم ئەقڵە گەورەیان، جووەکان بەهیچ کلۆجێ بوار نادەن بە هیچ هێزێک، نەتەوەیەک، ئاینزایەک، دەوڵەتێکی رکابەر بەشی ئەوە نینۆکی هەبێت چڕنوکێک لەوان بدات و لەهەرکوێ و لەهەر دەرفەتێکدا دەرفەتیان بۆ هەڵکەوێت بێرەحمانە گورزی خۆیان دەوەشێنن.

کورد دوو بژاردەی لە پێشە:
 یان لەناو ئەو رۆمانسیەت و حەکایەتی بیرکۆڵی مرۆڤدۆستیە فەیکەیدا لە گۆڕستانی نەتەوەگەلی ووەک قیبتی و ئەمازیغی بەدوای گۆڕەکەی خۆیدا دەگەڕێت.

یان کوردیش وەک جووەکان، لە گۆشەیەکی ئەقڵی هەرتاکێکیدا سیاسەتی Never again  وەک عەقیدەیەکی پیرۆز دەنەخشێنێت و خۆی لە داگیرکەرە هۆڤیەکانی کوردستان  بپارێزێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار