بۆچی بایکۆتی هەڵبژاردن بژاردەیەکی تەندروستنیە؟

13 كاتژمێر لەمەوپێش
لیکۆڵینەوەی / ماتیۆ فرانکل
وەرگێرانى: غەفار مەحمود
بەشی یەکەم
ئەم بابەتەی خوارەوە لێکۆڵینەوەیەکە لەسەر ئەنجامی بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن حزب و گروپە سیاسیەکانەوە ، بۆ ماوەی سێ دەیە لە ١٧١ وڵاتی جیهاندا لەساڵی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە . من لە سایتی بزوتنەوەی سۆسیالیستی ئێران ( جنبش سوسیالستی ایران ) وەرمگرتوە ، لەلایەن شیرین دوخت دقیقیان وەرگێڕدراوە بۆ فارسی و منیش وەرمگێڕاوە بۆ کوردی ، هەوڵ ئەدەم بەش بەش بڵاوی بکەمەوە ، هیوادارم سودی لێ ببینن .
ناوەرۆکی تەواوی لێکۆڵینەوەی دەزگای بڕۆکینگز ، سەبارەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە ١٧١ وڵاتدا ، لە ماوەی سێ دەیەی رابردودا .
رێوشوێنی هەڵبژاردنە گشتیەکانی ٢٠١٠ ی عیراق وەکو شانۆگەریەک دەبینرا ، بەرەیەکی سوننی مەزهەب بەناوی بەرەی " دیالۆگی نەتەوەیی " بەهۆی رەتکردنەوەی زۆریک لە کاندیدەکانی بە تۆمەتی پەیوەندیان بە حزبی بەعسی هەڵوەشاوەوە ،بریاری بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیدا ، بەڵام لە دوا ساتدا ، بڕیاری بەشداری هەڵبژاردنیدا ، خۆشبەختانە ئەمە نیشانەی تێگەیشتن بوو لەوەی کە بایکۆتی هەڵبژاردن زۆر بە کەمی سەرکەوتنی بەدەست هیناوە .سوننیەکا نی عیراق زیاتر لە هەمو کەس درکیان بەو باجە قورسە کرد کە لە بایکۆتی هەلبژاردنەکانی پێنج ساڵ لەوەو پێشدا دابویان .
بڕیاری سوننیەکانی عیراق بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژارنی ٢٠٠٥ دا ، ئەمڕۆ بە یەکیک لە خراپترین هەڵەکانی دوای سەردەمی سەدام دەژمێررێت ، گروپە سەرەکیەکانی سوننە " ئەنجومەنی مامۆستایانی موسلمان ، حزبی ئیسلامی عیراق ، فدراسیۆنی خێڵەکانی عیراق " لە نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو جیاکاریانەی لە لایەن هێزەکانی شیعەو دەسەڵاتی ئیئتلافەوە بەرامبەر بە سوننەکان دەکرا بەبەڵگەی ئەوەی لە هەلومەرجی داگیرکراویی عیراقدا هەڵبژاردنی رەوا ئەنجام نادرێت ، بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنیان دا . ئەم گروپانە سەرەتا بەمەبەستی ریکەوتنێک لەسەر سڕینەوەی بونیادی تاک کۆمەلگایی عیراق لە ئەژماری دەنگەکاندا کە قازانجی شیعەکان بوو هەروەها دیاری کردنی کاتێک بۆ چونەدەرەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق ، هەرەشەی بایکۆتیان کرد بەلام هیچیان بەدەست نەهێنا .جێی سەرسورمان نەبو کەلە ٢٧٥ کورسی پەرلەمانی عیراق سوننەکان تەنها ٥ کورسی بە دەست بێنن ، لە مانگەکانی سەرەتای کرانەوەی عیراقی نوێ وەک ئەو کەسە تەزیوەی لەناو بیردا دێتە دەرەوە ، مانەوە . بەهۆی نەبونی نوینەرایەتیەکی تەواو نەیانتوانی رێگە لە پەسەند کردنی دەستوری عیراق بگرن کە تائیستاش پێویستی پیاچونەوە بەو بەڵگەنامەیە خاڵی ناکۆکی نێوان شیعەو سوننەیە .بەلام خاڵێکی پۆزەتیڤ کە هەیانبێت ئەوەیە کە هەر زو درکیان بەو هەڵەیەی خۆیان کرد لە دیسەمبەری ٢٠٠٥ بەشداری هەڵبژاردنیان کردو ژمارەی کورسیەکانیان یازدە ئەوەندەی پێشو زیادی کرد .واتە بوە ٥٥ کورسی بەڵام ناکۆکیە گروپیەکانیان هەر مایەوە .
عیراق نمونەیەکی زیندوی ئەم تێزە ئامادە کراوەیە : هێزی بایکۆتکەر زۆر بە کەمی سەرکەوتن بەدەست دێنێت ،هەمیشە لە دۆخیکی خراپتردا دەبیت .لەلایەکی ترەوە دەکرێت بەپێی گرنگی ولە شوێن هەستیارەکاندا بایکۆت کەڵکی لێ وەرگیرێت . بەلام بە کورتیەکەی ئەگەر بەشداری نەکەیت نایبەیتەوە .
لە بەدوادا چون بۆ ١٧١ نمونەی " هەڕەشەی بایکۆت " و" بایکۆت لە ئاستی گشتی دا " لە نیوان ساڵەکانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٩ هەندێ نمونەی جیاواز نەبێت ٠ بایکۆتی هەڵبژاردن بۆ حزبی بایکۆتکار کارەساتی بەدواوە بوە ، کۆمەڵگای جیهانی زۆر بەکەمی گرنگیان داوەتی ، نەک هەر ئەوە بەڵکو بوەتە هۆی بەهێز کردنی دەسەڵات . بەلام لە لایەکی ترەوە کاتێک هەرەشەی بایکۆت وەک فشارێک بۆ دانوستان و گەیشتن بە رێکەوتنیک بەکار دێت ئەنجامی باشتر دەبێت . جاری واهەیە حزبی ئۆپۆزیسیۆن کە نیازی بایکۆتی هەیە درک بەقازانجی چاوەڕوان نەکراوی بەشداری کردن دەکات .
