پێوەرە کانی بەر بژێر کاندید...

7 كاتژمێر لەمەوپێش



فارس نەورۆڵی 

هەرچەندە بەشێک لە سیاسییەکان و بەشێکیش لە خەڵک، پێیوایە دەنگدان هیچ سوودی نییە ئەمەش دوولایەنەیە، بەشێکی بۆ نائومێدی دەگەڕێتەوەو بەشێکی دیکەی باوەڕی بە ڕێگای دیکە هەیە بۆ گۆڕانکاری.

من بە پێچەوانەوە پێموایە پرۆسەی دەنگدان باشترین ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری و دەستاودەستکردنی دەسەڵات، لەڕاستیدا سیاسەت نابێت چاوەڕێی بەرهەمی کوتوپڕی لێ بکەی، بەڵکو دەبێت پەیتا پەیتا خەباتی بۆ بکەیت، چوون وەک پرۆسەیەکی وەرزشی لەشجوانی وایە ماوەیەکی زۆری دەوێ و ماندوبونێکی زۆری دەوێ هەتا ئەو وەرزشکارە دەگاتە ئامانجی خۆی، کە بە دەستهێنانی لەشێکی دروست و جوانە.

پرۆسەی دیموکراتی هەمان شێوەیە، بەڵام بەپێی وشیاری سیاسی و وشیاری دەنگدەر پرۆسەی دیموکراتی گەشە دەکات، بەڵام گرنگە سەرەڕای هەر تێبینیەک هاوڵاتی بڕوات بۆ سەر سندوقەکان و دەنگ بداتە بەربژێرو لیستی دڵخوازی خۆی، سەبارەت بە لیستەکان پێم وابێت خەڵک ئەوەندە وشیاری هەیە بزانێ کام لیست دەتوانێ بەرگری لە کوردستان و مافەکانی خەڵک دەکات، گرنگ ئەوەیە لە دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنی بەربژێردا وشیار بین، هەر هاوڵاتیەک مافی ئەوەی هەیە تێبینی لەسەر هەر بەربژێرێک هەبێت، چونکە ئەو بەربژێرەی کە دەچێتە پەرلەمان دواجار نوێنەرایەتی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات، بۆیە دەبێت تایبەتمەندی بەربژێر لە بەرچاو بگرن، کە لێرەدا چەند تایبەتمەندیەک دەخەمەڕوو..

  ۱- توانا و پسپۆڕی سیاسی و ئیداری و یاسایی هەبێت،
  واتە خاوەنی بیرکردنەوەیەکی قووڵی سیاسی و فیکری بێت شارەزا لەو بوارانەی، کە لە گفتوگۆکانی ناو پەرلەماندا دێنە پێش.

 ۲- دووربێت لە گەندەڵی دارای  بەتایبەتی ئەو بەربژێرانەی پێشتر ئەندام پەرلەمان بووبن و دووبارە خۆیان بەربژێر کردۆتەوە، بۆ ئەم مەبەست هاوڵاتی و میدیا دەتوانن بەدواداچوون بکەن پرسیار لە لیژنەی دەسپاکی بکەن، چونکە گەندەڵی دارایی دەردێکی کوشندەی ئەمڕۆیە.

 ۳- توانای هونەری دبلۆماسی هەبێ بۆ کارکردن لەناو لیستەکانی دیکەیدا بۆ دروستکردنی لۆبی بۆ بەرژەوەندی کوردستان.

 ٤- قسەکەرێکی باشبێت، بەڵام دەبێت بزانین قسەکەر و 
شاتە شاتکەر جیاوازن.

 ٥- لەخێزانێک بێت ڕەسەنایەتی کوردبوونیان هەڵگرتبێت،
  دەکرێ دەنگدەر بۆ خۆی مەرج و تێڕوانینی خۆی هەبێت بۆ کەسێک، کە نوێنەرایەتی بکات لە بەغدا، بەڵام گرنگ ئەوەیە هەمووان بە وشیارییەوە بچن بۆ دەنگدان بۆ ئەوەی بیسەلمێنی وەک هاوڵاتیەک بەشداربوویت لەپرۆسەی سیاسیدا ، دەکرێ تۆی هاوڵاتی پێوەری خۆتت هەبێت .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار