ئەوروپیەکان و بیرۆکەی دەوڵەتی فەلەستین

5 كاتژمێر لەمەوپێش



بۆچی وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت دەوڵەتێک بۆ فەلەستینیەکان دابمەزرێنن ؟ 

عەبدوڵا ڕێشاوى

زۆر بە ڕاشکاوی؛ ئەمە لەبەر چاوی کاڵی فەلەستینیەکان نیە ، بەڵکو لە پێناو پاراستنی ئاسایش و داهاتوی ئیسرائیلە. ئاشتی لە ناوچەکە.

ئەوروپیەکان زۆر باش دەزانن( دەوڵەت) یانی چی.
ئەوان  دەزانن تەنها لە رێگەی دەوڵەتێکی فەلەستینتەوە دەکرێ کۆتایی بە خەباتی رزگاری خوازی گەلی فەلەستین بێت.

چونکە (دەوڵەت)  سروشتێکی بەرژەوەندی خوازانەی هەیە و خۆی لە هەر شتێکی تر پێ گرنگترە.
(دەوڵەت) بۆخۆی دەژی نەک بۆ دۆزێک، واتە خۆی دەبێتە ئەو شتەی ئەم لەپێناویا دەژی .
دواجار دەوڵەت بۆ ئەو جوگرافیایە  سیاسەت دادەرێژێ کە لێی بەرپرسە و ئێرە ئامانجیەتی نەک شوێنێکی تر 

هیچ دەوڵەتێک خۆی ناکاتە قوربانی ئامانجێکی دەرەکی بەڵکو مکوڕ دەکاتە سەر ستراتیژە ناوخۆییەکانی خۆی ( خوێندن، تەندروستی، ئیدارە ئابوری، ئاشتی و یاساو سەقامگیری و ئاساییشی نەتەوەیی) 

ئەم چەمکە دەوڵەتیانە ئەسپی  دەوڵەت لەغاو ئەکات تا بە ئەندازەی  گۆڕەپانەکەی خۆی غار بدات نەک زیاتر .
ئەم مەفهومە مەدەنیەی دەوڵەت رۆژ بەرۆژ لەگەڵ دەوڵەتی نوێشدا زیاتر برەو پەیدا دەکات 
یەکەم کەس کە درکی بەم راستیەکرد لە پاش بەرپا بونی ئیسرائیل ، ئەنوەر ساداتی سەرۆکی میسر  بو .

لە پاش چەند جەنگێک لەگەڵ ئیسرائیل تێگەیشت ئەگەر بەردەوام بێت میسر دەبێتە قوربانی، بۆیە  لە وتاری ئاشتی لەگەل ئیسرائیل وتی ئامادە نیم میسرو گەلی میسر بکەمە قوربانی ، ئیدی ئەم جەنگە بە ئێمە ناکرێت.

ئێستا هەمو دەوڵەتانی ناوچەکە بەوانەشەوە کە جار جارە نیگەرانی دەرەبڕن یان تەنانەت  ئەوانەش  کەلەبەرەی خوالێخۆش بو (مقاوەمە) بون  بە هەمان ستراتیژ بیر دەکەنەوە.
 ئێران شەڕی سەرغەزەی ڕانەگرت تەنانەت ئیسرائیلیشی بەمە ناجار نەکرد ئەوە ئەمریکا بو ئەمەی کرد.

 تا ئاگرەکەش  نەگەشتە سەرخۆی دەستێکی جدی لە ئیسرائیل نەکردەوە  بۆ؟ چونکە دەوڵەتەو ستراتیژی خۆی هەیە.

ئێستاش فەلەستین ببێتە دەوڵەت(ئەویش بەم چەشنە) ئەمن و ئاسایشی ئیسرائیل مسۆگەر تر ئەبێ. دەوڵەت زەبتو رەبتی مناڵەکانی ئەکات.

بۆیە نەک دۆستەکانی ئیسرائیل پێیان خۆشە دەوڵەتێک بۆ فەلەستینیەکان دابمەزرێ بەڵکو خودی ئیسرائیلیش ئەمەی پێخۆشە بەڵام نایەوێت بە ئاسانی ئەمە تێپەڕێ  بەڵکو هەوڵەدات   تا ئەوپەڕی ئەو دەوڵەتە بچوک و وشک و بێ هێز بکاتەوە ئەوجا با دامەزرێ ئیسرائیل و دۆستەکانی دەزانن  بەدامەزراندنی دەوڵەتێکی لاواز بۆ فەلەستینیەکان  ئیدی شتێ نامێنێت بە ناوی خەبات دژی داگیرکەر و هەموان پێکەوە دەژین.

ئەمەیە کە دەڵێن لە ئاخر زەمانا گورگ و مەڕ پێکەوە ئاو دەخۆنەوە..دەبا بیخۆنەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار