بۆچی بایکۆت... بەشی حەوتەم

7 كاتژمێر لەمەوپێش
بەشی حەوتەم
لیکۆڵینەوەی / ماتیۆ فرانکل
وەرگێرانى: غەفار مەحمود
مامەڵە لەگەڵ حکومەتە دەسەڵاتخوازەکان
بۆ ئەو حزبە ئۆپۆزیسیۆنانەی کە روبەروی حکومەتە دەسەلات خوازەکان دەبنەوە ، ئەو بژاردەیە کەئایا بەشداری هەڵبژاردن دەکەن یا بایکۆت ، ئەمەوەکو یاری " بلاک جاک " یاری ٢١ وایە ئایا ژمارە ١٦ بەرامبەر کارتە وینییەکە بەکار دینن یان نا ، هیچ یەکێک لەم ئەگەرانە سەرکەوتن بەدەست ناهێنن ، ئەگەر حزبی ئۆپۆزیسیۆن بڕیاری بەشداری هەڵبژاردن بدات ،بە بەڵگەی ئاستی ساختەکاریی حزبی دەسەلات و ترسی زۆرینەی دەسەلات لەم ولاتانەدا ، بەدوور دەزانرێ بیباتەوە ، سەرەرای ئەوە ، بە چاوپۆشین لەوەی تاچ رادەیەک هەڵبژاردن دادپەروەرانە بەڕێوە چوە
لەئاستی نیو دەوڵەتیدا بەشداری ئۆپۆزیسیۆن رەوایی دەبەخشێت بە پرۆسەکە . لەلایەکی ترەوە ، بریاری بایکۆت بەواتای گەرەنتی کردنی بردنەوەی حزبی دەسەلا ت چەسپاندنی پیگەکەی دەگەیەنێت . بایکۆت لەوانەیە روخساری تەنک و رەوایی دەسەڵاتداریی حزبی دەسەڵاتدار هەڵماڵێ ، بەڵام وەکو ئەوەی کەدەیبینن هیچ گۆڕانکاریەکی بەرچاو بەدی ناهێنێ . " ستیڤان لیند بریک " لە لیکۆڵینەوەکەی خۆیدا سەبارەت بە حزبە دەسەڵاتخوازەکانی ئەفەریقا ئەوە دەردەخات کە چانسیان لە دوبارە هەڵبژاردنەوەیاندایە .کاتێک رژێمەکان بەسەر ئەم رێگریەدا سەردەکەون ، ریگەیان بۆ واڵا دەبێت ، ئەم دیاردەیەش بەڵگەیەکی بەهێز بۆ بەشداری هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەخاتە بەردەمی ئێمە .
ئەم بەدوادا چونانەی سەرەوە لانی کەم لە خولەکانی یەکەمی هەڵبژاردن ، دروستی بەشداری ئۆپۆزیسیۆن دەسەلمێنێ ، هەر ئەم بە دوادا چونەش لە ماوەی دودەیەی رابردودا لەولاتانی ئەفەریقا لە پێش چاوە ، بە تایبەتی لە بۆرکینافاسۆ ، چاد ، جیبۆتی ، گینیای ناوەراست ، تۆگۆ ، تونس ئەم بیر کردنەوەیە بەم شێوەیە کار دەکات : ئۆپۆزیسیۆن بە هەولە دەسەلاتخوازەکانی رژێم نارازیە و ریوشوینەکانی هەڵبژاردن نادادپەروەرانە دەناسێنێ . بەلام هەر نائامادەییەکی ئۆپۆزیسیۆن لە قازانجی رژێمی دەسەڵاتدارو حزبەکەیەتی بە چەندین رەهەندی بەهێزتر لە پێشوی ، ئەم نمونانە ، سەرۆک کۆماری بۆرکینا فاسۆ " بلز کۆمپائۆرە" لە ساڵی ١٩٨٦ ، "ادریس دۆبی "دەسەڵاتداری چاد لە ١٩٩١ وە " زین العابدین بن علی " ١٩٨٧ لە شوێنی خۆیاندا مانەوە ، زین العابدین ساڵی ٢٠١١ روخا .
تەنها جیاوازی لەم نمونانەدا ، "ساحل العاج " ە . ئەویش دوای بایکۆتێکی ئۆپۆزیسیۆن دوبارە هەڵبژاردنەوەی " هنری بدی " بوو بەریژەی ٩٠٪ دەنگەکان لە هەڵبژاردنی ١٩٩٥ دا ، " بدی " بەهۆی کودتایەکی سەربازیەوە لەلایەن ژەنەراڵی خانەنشین " رۆبەرت گؤی " دەسەلاتی لی سەنرایەوە . ساڵی ٢٠٠٠ هەڵبژاردنێکی نوێ ئەنجامدرا ، لەم هەڵبژاردنەدا " لۆڕن گباگبۆ " سەر بەئۆپۆزیسیۆن کەهەڵبژاردنی سالی ١٩٩٥ ی بایکۆت کردبوو شکستی بە " گۆی " هێنا و بو بەسەرۆک کۆمار ، دوای ماوەیەک هەر لەو ساڵەدا " گباگبۆ " بەهۆی بایکۆتی ئۆپۆزیسیۆن باڵی " الاسان واتارا " زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنا .
روبەروبونەوەی بەردەوامی نێوان گباگبۆ و واتارا هۆکاری شەڕی ناوخۆیی ساحل الحاج بوو کەلە ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٤ درێژەی هەبوو .
لەم جۆرە هەلومەرجەدا ، حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن بژاردەی رون وباشیان لەبەر دەمدا نیە ، بەلام بایکۆتی هەڵبژاردن لە هیچ رویەکەوە بژاردەیەکی راست نیە ، ئەم بایکۆتانە لەو ولاتە دورە دەستانەدا ، چەندێک توڕەیی نێو دەوڵەتیش لە ئارادا بوبێت بە هیچ شێوەیەک نەبوەتە هۆی گۆڕانکاری لەدەسەڵاتدا . هەرچەندە ئەڵتەرناتیڤی باشیش بوونی هەبێت ، ئەبێ هەر چاوەڕێی بێ بەرهەمیی بایکۆت بی ، مەگەر لەو کاتانەدا کە فشاری نێو دەوڵەتی بەرادەیەک بێت کە کاریگەریەکەی هەست پێ کراو بێت .
