ئەو مەترسییە گەورەیەی چاوەڕێی خەڵکی غەززە دەکات!

7 كاتژمێر لەمەوپێش



حەماس واژۆی لەسەر چی کردووە؟

زانا عارف

بە سیفەتێ کەوا حەماس واژۆی لەسەر ئەوە کردووە غەززە چۆڵ بکات و غەززە بدرێت بە لیژنەیەکی سەربەخۆ کە تۆنی بلێری سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئینگلتەرا ناوی وەک سەرپەرشتیاری ئەو بابەتە دێت، خەڵی غەززە لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدان!!

مادام حەماس بە شایەتی و زۆرلێکردنی تورکیا و میسر و قەتەر ڕازی بووە لەسەر ئەوەی چەکەکانی دابنێت، گەر چەکەکانی دانەنا ئەمجارەیان ئیسرائیل دەستبڵاوانەتر جینۆسایدی خەڵکی غەززە دەکات.

هەرچی بێت بەهانەی ئەوەی داوە کەوا پابەندی ئەو ڕێکەوتتنامەیە نەبووە کە خۆیی و شایەتەکانی واژۆیان لەسەر کردووە.

ئیدی ئەوانەی نەعرەتەی سەرکەوتنێک لەم بابەتەدا لێ دەدەن یان ئەوەتا نازانن چی لەم ڕێکەوتننامەدا هەیە و واژۆ لەسەر چی کراوە، یان دەزانن و بە پاڵپشتی ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو و چاوبەستی خەڵکی عەوام ئەم قسانە دەکەن.

موسوڵمان دەبێت پێش هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ڕاستگۆ بێت ئینجا لەگەڵ چواردەورەکەی، لە چ جەنگێکدا لایەنێک واژۆی لەسەر چۆڵکردن و چەکدانان کردبێت بە براوەی جەنگەکە ئەژمار کراوە؟

واتە ئەو خەڵکەی بە جەژن و شادییەوە گەڕانەوە بۆ غەززە، لە ئەگەری تەسلیم نەبوونی حەماسدا دەکرێنە قوربانی و وەک کارتی فشار بۆ سەر حەماس بەکاریدەهێنن. هەرچی بڵێن دەڵێن ئێوە واژۆتان لەسەر چوونە دەرەوە کردووە و پابەند نەبوون.

من ئەوەم لەلام سەیر نییە ئەبوعوبەیدەی ڕەحمەتی لە کۆتا پەیامیدا هەموو وڵاتانی ئیسلامی بە دوژمنی خەڵکی غەززە ناوبرد بێئەوەی ناویان بهێنێت،  کەچی دوای مانگێک شەهید کرا.

هەربۆیە دەڵێم کوژرانەکەی لە دوای ئەو پەیامەوە نابێتە جێگەی سەرسوڕمان گەر دۆستە دووڕووەکانی غەززە بە کوشتیان دابێت.

هەرچی بێت لەڕوانگەی ئەمریکاوە قەتەر و میسر و تورکیا یەک پێڕن و کردوونی بە شایەت بەسەر حەماسەوە. 
واتە دەڵێت ئێوە بە شایەت بن گەر جێبەجێیان نەکرد خوێنی خۆیان لە ملی خۆیان و ئێوەیە!.

بە سیفەتێ کە ئیسرائیل دیلەکانی خۆی وەرگرتووە و فشاری خەڵکی ئیسرائیل لەسەر بی بی نەماوە و ئاشکراشە ئەو خوێنڕێژە نیازی ئاشتیشی نییە، هەروەها حەماسیش بەهیچ شێوەیەک نیازی چەکدانانی نییە، هەربۆیە لا سەمەحەڵڵا ئەبوعوبەیدە وتەنی جینۆسایدێکی گەورەی خەڵکی غەززە بەڕێوەیە.. واتە ئەوەی لێرەدا هەموویان واژۆیان لەسەر کردووە جینۆسایدی خەڵکی غەزەیە بەشێوەیەکی فەرمی لە ئەگەری ڕازینەبوونی حەماس بەو چەکدانانەی واژۆی لەسەر کردووە...

خودا منداڵ و ژن و پیاوی بێگوناحی غەززە بپارێزێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار