هەولێریات خه‌ونه‌كى زۆر خۆش

3 كاتژمێر لەمەوپێش
نوسینی :شێرزاد شێخانی
به‌يانى زوو بوو ، له‌گه‌ر ده‌نگى قاسپه قاسپى كه‌وه‌كه‌ى ئيزاعه كوردى به‌غدا به‌خه‌به‌ر هاتم .. ديتم بابم پارى دايته‌وه‌و راديۆكه‌ى له‌سه‌ر سينگى دانايه و چاوه‌ڕێى كردنه‌وه‌ى ئيزاعه‌يه لۆ گێگرتن له قورعانه‌كه‌ى عه‌بدولباست عه‌بدولسه‌مه‌د . لێفه ئه‌ستووره‌كه‌م له‌سه‌ر خۆم لاداو به‌سه‌ر قادرمه‌كه‌وه هاتمه خوارێ . هێشتا خه‌و به‌رينه‌دابووم ، گه‌يشتمه لاى حه‌وشه‌كه جامه‌ك ئاوم له‌كووپه‌كه ده‌رهيناو ، له‌ته گندۆره‌يه‌كيشم له‌سه‌ر سينى سه‌ر كوپه‌كه هه‌رگرت كه هى شه‌وى رابردى بوو . شه‌ڕواڵم له‌پێ كرد وقه‌ميسم له‌به‌ركرد ، شۆڕ بوومه‌وه لۆ لاى جاده‌ى شێخه‌ڵڵا .
تووشى سەید نەجمەدینی بووم كه به‌خۆى و دوو سندوقى به‌تاڵى ته‌ماته‌وه رووى له‌گومرگى سه‌يداوه ده‌كرد ، په‌له‌ى زوو بگاته ئه‌وێ لۆ ئه‌وه‌ى دوو سندوق ته‌ماته و فه‌رده‌ك خيار و قه‌رتاڵه‌ك ترێ بكڕى وبيباته دوكانه‌كه‌ى له‌ناو قه‌يسه‌رى . هه‌نده‌ك رۆيشتم چاوم به قه‌ره‌باڵغى پێش دوكانى ماستفرۆشه‌كانى شێخه‌ڵلا كه‌ت . ديسان پلكه عه‌يشێ و داده به‌گيسى وه‌كى رۆژان چار پێنج مه‌نجه‌ره ماستى مه‌ڕيان له‌پێش خۆيان دانايه و به‌ده‌م جغاره‌ى عاره‌بييه‌وه دانيشتينه چاوه‌ڕێى مه‌عميله‌كانى خۆيان ده‌كه‌ن . له‌ولاش يه‌ك دوو قاپى سه‌رتوو داندرايه و ، هه‌نده‌ك مه‌نجه‌رى به‌تاريشيان له‌ته‌نيشته كه به بۆياخى شين ناوى فه‌لاحه‌كانى ده‌شتێيان له‌سه‌ر نوسرايه .
بامداوه لاى مه‌خفه‌رى خانه‌قا ، پۆليسه‌كه‌ى پێش ده‌رگا خه‌ريك بوو جغاره‌يه‌ك له‌پاكه‌تى لۆكسى ده‌ستى ده‌رده‌ينى وبه‌چه‌رخه به‌نزينه‌كه‌ى دايده‌گيرسێنى . تۆزه‌ك تێپه‌ڕيم گه‌يشتمه پێش دوكانى مام مه‌عروف كه‌بابچى . سێ چار پياوى ده‌شته‌كى دانيشتبوون كه‌بابيان ده‌خوارد ، له‌و ده‌مه قسه‌كه‌ى هه‌ولێريانم بير كه‌ته‌وه كه ده‌رێ ( ئه‌گه‌ر ده‌شته‌كى بێته هه‌ولێرێ و كه‌باب نه‌خوا ، وه‌كى ئه‌وه‌ى وايه كه هه‌ولێرى هه‌ر نه‌ديتبى ) . گێم له‌ده‌نگى كسۆكى بوو به‌خۆى و زه‌مبيله به‌تاڵه‌كه‌ى به‌ره‌و كه‌بابخانه ده‌هات ، ئاخر ئه‌وێنده‌ر شوێنى دانيشتنى رۆژانه‌ى بوو .
ئاوڕه‌كم له‌جاده‌ى به‌رامبه‌ر دايه‌وه ديتم سه‌يد سه‌ليم به‌خۆى و سميڵه ره‌ش و جوانه‌كه‌ى خه‌ريكى تێكه‌ولێكه‌ى قۆرييه چايه‌كانى سه‌ر مه‌نقه‌ره خه‌ڵووزه‌كه‌يتى ، له‌راديۆى چايخانه‌كه‌ش گێم له‌ده‌نگى عه‌زيز شارۆخى مه‌زن بوو به‌و ده‌نگه نازداره‌ى گۆرانى ( سوبح پێناكه‌نێ )ى ده‌گۆت .رۆيشتم به‌ره‌و دامێنێ قه‌ڵا ، مام برايم لۆبيا‌كه‌ى خه‌ڵاس كردبوو ، به‌س هێشتا هه‌نده‌ك كوبه‌ى برنجى له‌ناو مه‌نجه‌ره‌كه‌ى مابوو ، چاوه‌ڕێى ده‌كرد ئه‌ويش بفرۆشى وبچته‌وه سه‌رێ .
شۆڕ بومه‌وه مام تاقى له‌چايخانه‌كه‌ى دانيشتبوو ، نه‌فه‌رى كه‌مى لێ‌بوو ، چونكه موشته‌ريه‌كانى ئه‌و زۆربه‌يان عه‌سكه‌رى عاره‌ب بوون ، عاده‌ته‌ن رۆژانى دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه چايخانه‌كه‌ى زۆر قه‌ره‌باڵغ ده‌بوو به‌زه‌حمه‌ت جێيه‌كت ده‌ستده‌كه‌ت . هاتمه خوارێ حاجى عه‌بدوله‌تيف له ته‌سجيلاته‌كه‌ى قورعانه‌كى زۆر خۆشى عه‌بدولفه‌تاح شه‌عشاعى خستبوه سه‌ر هه‌موو هه‌ولێر به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ى هينابوه جۆش و خرۆش .
ئيدى كه‌تمه سووڕانه‌وه له‌ناو كۆڵانه‌كانى قه‌يسه‌رى . به‌كۆڵانى ته‌نه‌كه‌چييه‌كان وپرێمز فرۆشه‌كانه‌وه ده‌ستم پێكرد ، سووڕامه‌وه لاى كه‌ماليه‌ته‌كان و خۆم كرده ناو زێرنگره‌كان ، هه‌ر له‌وێشه‌وه به‌لاى دوكانى به‌زازه‌كاندا تێپه‌ڕيم و خۆم له‌ده‌رارخانه كه‌ونه‌كه‌يدا ديته‌وه ، ته‌ماشا ده‌كه‌م چه‌ند پيره‌ژنه‌ك به‌خۆيان وبوخچه‌ى پێشيان دانيشتينه ، دوكانه‌كانيش ئه‌شياو پێداويستى كه‌رو وڵاخ وهه‌نده‌ك كه‌ره‌سته‌ى كشتوكاڵييان له‌پێش دوكانه‌كانيان هه‌ڵواسييه . له‌ده‌ركه‌ى سه‌ر جاده‌ى باتا سه‌رم ده‌رهينا ، هێشتا موريده‌كانى چايخانه‌ى قه‌ر‌داران نه‌هاتبوون ، رووم سووڕانده لاى مه‌كته‌به‌ى سه‌ربه‌ستى و چاوه‌كه‌م به موجه‌لاته‌كاندا گێڕا ، مجه‌له‌ى نجوم ريازى و ته‌بيبوكه و شه‌به‌كه و مه‌وعيديش ژماره‌ى تازه‌يان گه‌يشتبوو .
شۆڕ بومه‌وه لۆ لاى باتا و ته‌ماشايه‌كى قۆنده‌ره‌كانم كرد ، زۆر گران بوون ، به‌ديناره‌كو نيو ، دوو دينار بوون . به‌حه‌سره‌ته‌وه رووم له جاده‌ى به‌رامبه‌ر كرد ، ئيبۆ به‌ربه‌ر خه‌ريكى تيمارى ده‌ستى كابرايه‌كى نه‌جاڕى ناو بازار بوو ، دياربوو به‌مه‌كينه تازه‌كان ده‌ستى بريندار ببوو .
له‌وێ تێپه‌ڕيم گه‌يشتمه لاى مه‌كته‌به‌ى عه‌سكه‌رى مام فاروقى سۆره‌گوڵ له‌پشت مێزه‌كه‌ى دانيشتبوو ، لێم پرسى: مام فاروق قه‌له‌م پاندانى پاركه‌ر 45 نه‌گه‌يشت ، ئه‌ويش گۆتى حه‌فته‌كيدى ده‌گات .
ئه‌ويشم به‌جێهێشت ، گه‌يشتمه لاى چاپخانه‌كه‌ى مامه گيوى موكريانى ، كتێبه‌كانى پشت جامخانه‌كه‌ى زۆربه‌يان تۆزيان لێنيشتبوو ، به‌س ئه‌من حه‌زم كرد عينوانه‌كانيان بخينمه‌وه ، قازى وچل تووتى ، خه‌ج وسيامه‌ند ، شيرين وفه‌رهاد ، مه‌ولودنامه‌ى پێغه‌مبه‌ر ، مه‌لا مه‌شهوور ، هه‌نده‌ك ديوانى شيعرى .
له‌وێ تێپه‌ڕيم له‌لاى چايخانه‌كه‌ى مام هه‌ينى چايه‌كم خوارده‌وه ، هه‌ستام به‌ره‌و لاى مه‌حكه‌مه بڕۆم ، ديتم مام ئه‌لياسى گه‌سفرۆش خه‌ريكه دوكانه‌كه‌ى داده‌خا ، چونكى ئه‌و موشته‌ر‌ى زۆر بوون و عاده‌ته‌ن هه‌تا سه‌عات هه‌شت هه‌موو له‌فه‌كانى ته‌واو ده‌بوون . ئۆرۆزدى باگيش تازه ده‌رگاى كرابووه‌وه هه‌نده‌ك كه‌س له‌پێش ده‌رگاكه راوه‌ستابوون چاوه‌ڕێيان ده‌كرد بچنه ژۆرێ . خوارتريش دار وه‌ته‌نيە تازه كرابووه‌وه ، چوومه ژورێ و چاوم به‌كتێبه‌كاندا گێڕا ، هيچى تازه‌م لێ نه‌ديت .
به‌ده‌ورى قه‌راتێ سووڕامه‌وه و خۆم كرده گه‌ره‌كى خانه‌قا و له‌كۆڵانى به‌لووعه سه‌رم ده‌ركردو گه‌يشتمه پێش ده‌ركه‌ى سينه‌ما حه‌مرا . سه‌رم برند كرد ته‌ماشاى له‌وحه‌ى فليمه‌كه بكه‌م ديتم فليمه‌كى تازه به‌گه‌وره‌يى له‌سه‌ر نوسرايه ، المصارعون العشره ، فيلم المغامرات والقتال ، سينما سكوب ، إيستمان كولور !! . خه‌ريك بوو بيتاقه‌ى چل باييه‌كه ببڕم ، له‌و ده‌مه هه‌ستم به هه‌ڵاوه‌كى گه‌رم كرد ، چاوم كرده‌وه ده‌بينم رۆژ ديوارى سه‌ربانه‌كه‌مانى تێپه‌ڕاندوه‌و هه‌موو له‌شم بوويته عاره‌قه و، جه‌يشه‌ك مێش له‌سه‌ر ده‌موچاوم نيشتينه و، چار پێنجه‌كيان كه‌تينه ناو ده‌وم ، به تف تف يه‌ك يه‌كم فڕيدان و له‌و خه‌ونه خۆشه به‌خه‌به‌ر هاتمه‌وه . باقى وه‌لسه‌لام ..
