لە شەرەم الشێخ چی گوزەرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



عادل عوسمان

خەونی بە ئیمپراتۆربونی ئەردۆغان و عوسمانی نوێ چووە ناو ڕەفەکانی مێژوەوە. لە دوای گۆڕانکاریەکانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە سوریادا، تورکیا ویستی دەست بەسەر دەسەڵاتی سوریادا بگرێت و لەو ڕێگەیەوە ئامانجەکانی لە ژێرگڵ خستنی کورد بە چەکەکانیەوە بێنێتە دی. ئەگەر لە ڕێگەی پەدەکەوە لە ئێراقدا بە شێوەیەکی نیمچەییش بێت توانیبێتی کۆمەڵێک شوێن لە جوگرافیای باشوری کوردستان داگیربکات. بەڵام لەسوریادا، ویستی لە ڕێگەی هەتەشەوە دەست بەسەر سوریابگرێت و ئەو نەخشەیەی لەگەڵ ئێراقدا تەواو بکات. بۆیە حکومەتی ئێراقیش ترسنۆکانە لە پێناوی مانەوە لەسەر کورسی پۆستەکانیان لە ڕێگەی ڕۆڵی تەزویر و دەستێوەردانی تورکیاوە (ئەوە قسەی من نییە، قسەی سەرۆکی ئەمریکایە) لە پۆستەکانیاندا بمێننەوە.
بەڵام گۆڕانکاریەکانی ناوچە و بونی خواستی ئازادی و بەدەستهێنانی مافەکانی کورد، هەمیشە ئەو لەمپەرە بووە کە ئەردۆغان و خەوننە جەهەننەمیەکانی خستوەتە چاڵەوە. هەربۆیە بەو قورسی و گەورەییە لەدژی کورد وەستاوەتەوە.

گۆڕانکاریەکانی دوای ٧ی ئۆکتۆبەر ئەردۆغانیشی بۆ جیهان زیاتر ئاشکرا کرد و تێگەیشتن چ ڕۆڵێکی نەرێنی دەگێڕێت بۆ مانەوە و گەڕانەوەی زلهێزی و پێگە مێژووییەکەی ڕابردووی عوسمانیزمی نوێ.

ڕۆڵی تورکیا لە تێکدانی ناوچەکەدا گەورەبوو. چۆن لەغاو دەکرا و بێ ڕۆڵ دەکرا.
لەشەڕی دژی کورددا هاوکاری نەکرا. قەسەدە وەک هێزی هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریکا ناسێنرا و لێی تێگەیشتن، لەشەڕی دژی داعشدا کورد ڕۆڵی گەورەی هەبووە، تیرۆریزمی ئیخوانی و داعشی تێکشکاند، سیستەمی پێکەوەژیان و خۆبەڕێوەبەریەکی جوانی دامەزراند کە هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشدارن. گەمارۆدانی تورکیا بە لێدان لە ئێران، بەلەدەست دەرهێنانی کارتی قەفقاسیا، دەرکردنی لە پڕۆژەی وزەی جیهانیدا، توندکردنەوەی کێشەکانی لەگەڵ یونان و قوبرسدا. لێسەندنەوەی گۆڕەپانی سوریا و بەنەزان نیشاندانی سودانی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەمەندی نەوتی ئێراقدا، ئەو گورزانەن کە لە تورکیا دران و ناچارکران لەبەر چاوی جیهاندا کە سێ وڵاتە دژایەتی کەرەکەی پڕۆژەی ئیبراهیمی ئیمزای چونە ناو پڕۆژەکە و ملکەچی خۆیان بنوێنن! بەوەش بەرەی پشتیوانی حەماسی هەم شکاند هەم بەرپرسیار کرد لە شەڕی داهاتودا، کە هاوکاری حەماس نەکەن.

ئیتر ئیخوانیزم و بەتایبەت ئیخوانی و ئیسلامیە سیاسیەکانی باشور دژایەتی و دوژمنایەتی کورد و ئیسرائیل لەسەر چ بنەمایەک دەکەن!
چاوەڕوانی گۆڕانکاریەکان و کاردانەوەکانی ڕۆژانی داهاتوین. ئەو دەمەی لەکۆلیژی (یاساو ڕامیاری)  لەبەشی زانستە سیاسییەکان دەمخوێند، لە قۆناغی چوارەم هەموو هەفتەیەک کەسایەتییەکی شارەزا بە مەبەستی قسەکردن لە بوارەکانی( سیاسی، دبلۆماسی، سەربازی، میدیایی، هەڵبژاردن…هتد) لەلایەن ئیدارەی زانکۆوە بانگهێشت دەکرا، سیمینارێکی دوو کاتژمێری بۆ ڕێکدەخرا. لەو کاتەی کە بۆی دیاری دەکرا نیو کاتژمێری کۆتایی تەرخان دەکرا بۆ پرسیاری خوێنکاران و وڵامدانەوەیان.

بیرمە یەکێک لەو کەسایەتیانەی سیمناری بۆ ڕێکخرا خوالێخۆشبوو د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری ئەوکاتی کەرکوک بوو کە بابەتێکی لەسەر دۆخی ئەوکاتی کەرکوک پێشکەش کرد. دوای  ئەوەی دکتۆر کۆتایی بە بابەتەکەی هێنا، بەندە وەک کەرکوکییەک ویستم هەبوو چەند پرسیارێکی بەو شێوەیە  ئاڕاستە بکەم؛

پرسیاری یەکەم/ بەڕێز د. نەجمەدین، ئێمە دەزانین دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی فاشی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ساڵی 2005 دەنگدان بە دەستوری نوێی ئێراق، زۆرێک لە جومگەکانی حکومەتی خۆجێیی لەپارێزگای کەرکوک بەدەست کوردەوەیە، ئایا توانیوتانە وەبەرهێنان لەو پێگەیە بکەن، بۆ بەهێزکردنی پشتیوانی کورد لە ناوچەکانی ماددەی140 سیاسەتی پێگەوەژیان لەگەڵ پێکهاتە و ئاینە جیاوازەکان پەیڕوە بکەن..؟

پرسیاری دووەم/ بەڕێز د. نەجمەدین، ئێوە دەزانن چەندین ساڵە لەلایەن ڕژێمی ڕوخاوی بەعسی ئێراقی سیاسەتی تەعریب و ڕاگواستنی زۆرەملێ لە بەرامبەر کوردانی کەرکوک و خانەقین پەیڕەو کراوە، وە لەبەرامبەردا عەرەبی هاوردە لە شوێنیاندا نیشتەجێ کراون و هاوکاری ماددیش دەکرێن. ئایا لەئێستادا  دەسەڵاتدارانی کورد تا چەند کاریان بۆ گەڕانەوی خێزانە عەرەبەکان کردووە کە بگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان..؟ یان تا چەند درکتان بەو مەترسیانە کردووە کەوا لەکاتی هەڵبژاردندا عەرەبە هاوردەکان وەک کارتی فشار دژ بە بەرژەوەندی نەتەوەییمان بەکاریان نەهێنن و لە هەمان کاتدا نەبن بە هەڕشە لەسەر تێکچوونی دیمۆگرافیای ناوچە کوردییەکان. لە کاتێکدا لەڕووی زانستییەوە پێکهاتەی عەرەب بەهۆکاری کاریگەری گەرمی ناوچەیی لەسەریان،لە ڕووی بایۆلۆجی و وەچەخستنەوە جیاوازن، زۆر زیاتر لە پێکهاتەکانی دیکە ژمارەیان زیاد دەکات…؟

بەداخەوە وڵامی هەردوو پرسیارەکەم بەم شێوەیە وەرگرتەوە؛

بەداخەوە بەهۆکاری پەرتەوازەیی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کورد و نەبوونی یەک سیاسەتی یەکگرتوو نەمانتوانیووە نەشەڕی خاک بکەین نە دەستور…!؟ هیوادارم دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە  12 ساڵ دەسەڵاتدارانی کورد درکیان بەو مەترسیانە کردبێت،  ستراتیژی نەتەوەیی و سیاسەتی پێکەوەژیان بخەنە پێش بەرژەوەندی شەخسی و حزبی..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار