بۆچی بایکۆت ،،،، بەشی نۆیەم و کۆتایی

18 كاتژمێر لەمەوپێش
واتای ئەم هەل ومەرجانە
ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیەی بەردەست ، کۆبەندیەکی وانەی قوڵیی ، بۆ ئۆپۆزیسیۆن و بۆ حزبەکانی دەسەڵات و هەم بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، سەبارەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان هەیە . لە روانگەی حزبی ئۆپۆزیسیۆنەوە ئاشکرایە کە بایکۆت زۆر بەکەمی ریگەیەکی دروستە ، مەگەر ئەوەی پشت بەستوبێت بە هێزێکی جەماوەریی و توانای پێداگری لە گۆڕینی دەسەلات هەبێت . زۆربەی کات ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بڕیاری بەشداری هەڵبژاردن بدات ، لانی کەم دەتوانێت لەنێو سیستەمدا پێگەیەک بۆ خۆی دابین بکات ، ئەگەر بایکۆت بکات ، لە جیاتی ناوەوە هەمیشە چاوی لەدەرەوەیە . لە کاتێکدا بەشایەتی مێژوو ، زۆر دەگمەنە ئاشتی خوازانی جیهان ، لەسەر دەسەڵات هێزی بایکۆتکار رزگار بکەن . بۆ حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان باشترە قرسایی خۆیان بخەنەسەر رێگاکانی تری هەڵبژاردن ، بۆ نمونە دروستکردنی هاوپەیمانێتی ، هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ رێگەگرتن لەو رکابەریە ناوخۆییانەی زیانیان پێ دەگەیەنێت ، بۆ ئەو وڵاتانەش کە بایەخێکی زۆر هەستیاریان هەیە ، هەرەشەی بایکۆت بۆ گەیشتن بەریکەوتنێکی هەڵبژاردن یان پەیامننامەیەک بۆ دابەشکردنی دەسەلاتەکان .
لێپێچینەوە لەو حزبانەی کە بە کەمی رەوایەتی " مشروعیە" لەدەسەلاتیاندا ئامانجیان تەنها هێشتنەوەی دەسەڵاتیانە ، جیاوازی هەیە . حزبەکانی دەسەلات بەرامبەر بە بە بایکۆت یان هەڕەشەی بایکۆت بە سێ شێوە وەڵام دەدەنەوە : یان بایکۆتکاران لەبەر چاو ناگرن وبەکەم سەیریان دەکەن : یان تێکیان دەشکێنن : یان گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەن ودەگەنە ریکەوتن ، وەلامی یەکەمی حزبی دەسەڵات بۆ بەکەم سەیر کردنی بایکۆت ئەوەیە ، کە خۆی بەخاوەنی دەنگێکی بەرز و ئۆپۆزیسیۆنیش بۆ مانەوەی ئابڕوی خۆی و خۆلادان لەشکستیکی حتمی بریاری بایکۆت دەدات .
لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٥ ی هاییتی ، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە بایکۆتی ئۆپۆزیسیۆن دەیانگوت : " ئەوانە هیچ جەماوەرێکیان نیە ، بۆیە بایکۆت دەکەن ، چونکە دڵنیان کە دۆڕاون " .
هۆگۆ چافیزیش بۆ بایکۆتی ئۆپۆزیسیۆن لە هەلبژاردنەکانی ٢٠٠٥ دا هەمان وەسفی ئۆپۆزیسیۆنی دەکردو دەیگوت " ئۆپۆزیسیۆن دەبێت ئەوە بزانن کە هیچ جەماوەرێکیان نیەو ،ئەم کارەشیان کاریکی تێکدەرانەیە ".
لەبارەی هەڵبژاردنی ئەو ولاتانەی کە بارودۆخی گرنگ وهەستیاریان هەیە ، دەسەلات هەست بە فشارێکی زیاتر دەکات بۆ گفتوگۆو رێکەوتن ، بەڵام پێشینەی ئەم جۆرە هەل ومەرجە ئەوە دەردەخات کە دەبێت بەهایەکی گران بدات بۆ راکێشانی ئۆپۆزیسیۆن لە بەشداریکردن . زامبیا ساڵی ١٩٩١ ، ئەفەریقای خوارو ١٩٩٤ ، کۆڵۆمبیا ١٩٩٨ هەمویان شایەتی ئەوەن . لەم نمونانەدا ، حزبی دەسەلات بۆ راکێشانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ گفتوگۆلە هەڵبژاردنیکی بایکۆتکراودا دەبێت تولە رێیەک بگرێتە بەر هەتا ئەگەر بە شکانی رێژەی دەنگەکانی بووە ، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەوپێشەوە بچێت . هەر هەنگاوێکی زبری حزبی دەسەلات ، وەکو دەسگیر کردنی کەسانی بایکۆتکار ، وە ک چۆن لە روسیاو هیندۆراس رویدا کارێکی بێ سودو ئەحمەقانەیە . ئەگەر ئامانج بە رەواناساندنی هەڵبژاردنە وەکو ئەگەرێکی کراوە ، ئەوا رێگە گرتن لە کردەیەکی وەک بایکۆت و دەست بردن بۆ توندو تیژی بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی لەسەرکار پێشێلی مەبەستەکەیە .
نەبونی پێشینەیەکی مێژویی سەرکەوتنی بایکۆت ، هاوشانی دژواریەکە بۆ کۆمەڵگای نێو دەولەتی بەرامبەر بەو پرسەی ئایا بەدوای سەقامگیری نیودەولەتیدا بروات یان پێشخستنی دیموکراسیەت لەرێگەی هەلبژاردنی ئازادو دادپەروەرانەوە ؟ وەک عورفێک ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاو رێكخراوە نێو دەوڵەتیەکان ، هانی فراوانترین بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ بەدەست هێنانی نوێنەرایەتی دەدەن . لەسەر ئەم بنەمایە ، دەبێت حزبەکان هان بدرێن کە بایکۆت نەکەن ، بەلام ئەگەر بایکۆت لە هەڵبژاردنیکی تارادەیەک دادپەروەرانە بێتە پێشەوە ، کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لە نێوان داننان بە رەوایەتی نارەزایەتی بایکۆتکەران لەلایەک وپەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەوێتە دوڕیانەوە . لیرەدا رێگە چارەیەکی شیاو، فراوانکردنی چاودێری نێو دەوڵەتیە بۆ هەڵبژاردنەکان بۆ کەمکردنەوەی ساختەکاری وهاندانی بەشداری فراوانتر . بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک لەساڵی ٢٠٠٩ دا ، کێشە ئەوەیە ، بەکردەیی ئامادەیی چاودیرانی نیو دەولەتی ، ئەگەری بایکۆت زیاتر دەکات . لەم کاتەدا کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەبێ چی بکات ؟ سێ تەوەر هەیە بۆ بەدەست هێنانی باشترین ئەنجام ، کە دەبێت بکرێنە سەنتەری کار :_
هاندانی بەشداری فراوان : بە لەبەر چاوگرتنی پێشینەیەکی نەویستراوی بایکۆت ، دەبێت حزبەکان هان بدرێن بۆ بەشداری هەرچی فراوانتر بۆ قوتاربوون لە ئەنجامە خراپەکانی وەک ڤەنزویلا ، لوبنان ، عیراق ، سربیا و ئەوانی تر . ناکرێ هەمو سکاڵاکان بخرێنە لاوە ، بەلام هەمو هەوڵەکان دەبێت بۆ دور کەوتنەوە بێت لە بایکۆت ، هەتا ئەگەر لەگەل رژێمێکی دەسەڵات خوازدا روبەروبین .
کەڵک لە فشاری بەرفراوانی گشتی وەربگیرێت :_ کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لە کاتی پیویستدا دەبێت سود لە فشارەکانی وەرگرێت ئەو ولاتانە سەرکۆنە بکات کە تەنها ناوی دیموکراسیان لە خۆیان ناوە ، ئەوەش بەو هیوایەی کە دەوڵەتەکان لە ترسی گۆشەگیر کردنیان لە ئاستی جیهانی یان برینی کۆمەکی نێودەوڵەتی لێیان ، ناچار بکرێن بە دانانی سیستەمیکی دادپەروەرانەی هەڵبژاردن .کێشە ئەوەیە ، وڵاتە یەکگرتوەکان وئەوانی تر دەبێت خوازیاری پاراستنی ئەم جۆرە هەرەشانە بن ، لە زۆر نمونەدا هەڵبژاردنی دادپەروەرانە جێگیر نابێت : بەتایبەتی لەگەڵ هاوپەیمانەکانما ن لە روبەروبونەوەی توندرەویدا .
بە خیرایی جوڵان : بەلەبەر چاوگرتنی ئەوەی رژێمە دەسەلاتخوازەکان بە رۆیشتنی کات زیاتر جێگیر دەبن ، دەبێ هەرچی خێراتر ، بەتایبەتی لە کاتی وەرچەرخانە سیاسیەکاندا ، بکەوینە کار . بەو پێیەی کە رابەرێکی دەسەڵاتخواز هەلدەبژێررێت یا دەسەڵاتی نوێ دەکرێتەوە ، کاریگەری مانای نابێت و زۆر درەنگە ، هاندانی بەشداری بەرفراوان بۆ هێزێک کە خوازیارە پێویست بە کردەیەکی خیرا دەکات ، حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ بەشداری لە هەلبژاردن پێویستیان بە ئامادەکاری هەرچی خێراتری رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنە بۆئەوەی هەلی ناونوسین لە دەست نەدەن . چانسی خۆیان لەدەست نەدەن ، زۆر جار ئۆپۆزیسیۆن ئەوەندە درەنگ بریار دەدات کە ناتوانێت بەتەواوەتی کەڵکی لی وەرگرێت . هەڕەشەی بایکۆت دەکرێت هەندێ سودی هەبیت ، بەلام حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان بۆ سود وەرگرتنی تەواو ، دەبیت لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن ، بریاری دانیشتن لەدەرەوەی " گود " هەمو کاتێک وهەموجارێ ، دەربرینێکە بۆ دۆڕان .
