هەڵبژاردن بە بێ دیموکراسی؟
12 كاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵا ڕێشاوى
لە بنەمادا هەڵبژاردن دەرەنجامی دیمکراسیە واتە تۆ پێشەکی دیموکراسیەتت هەیە ئینجا لەسەر ئەو بنەمایە هەڵبژاردن دەکەیت .
بەمانایەکی تر دیموکراسی هێڵی شەمەندەفەرەکەیەو هەڵبژاردن قیتارەکەیە، ئەمە ئەسڵە.
بەڵام ئایا ئەم ئەسڵە ئاوا بە ئاسانی دێتە بون یان دەبێ بە پێشەکیەکی عەمەلی ئەزمونکاریا تێپەڕێ؟
بێگومان ئەو وێنە یۆتۆپیە تیۆریەی لەسەرەوە باسکرا هەرئاوا بەحازری نایەتە بەرهەم. هەردەبێ بە کۆمەڵێ ئەزمونی یەک لە دوای یەکدا تێپەڕێ .
واتە دەبێ کۆمەڵگە بە تونێلی دۆخی راگوزەردا تێپەڕێ ئینجا دەگات بە دیموکراسی.
ئێمە ئێستا لە ناوەراستی تونێلەکە داین.. نە لەسەردەمی نەوەدەکانداین نە لە ترۆپکی سیستمەکەداین بەڵکو لە ئەزمونداین، لە هەڵبژاردنی پێش دۆخی دیموکراسیداین.
واتە هەڵبژاردن دەکەین بێ دیموکراسی، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نیە رەشبین بین و لێی دانیشین ..
نا دەبێ سەربکەین بە تونێلەکەدا ، ئەزمون لە دوای ئەزمون بکەین تا دەرەنجامی کەڵەکە بوی ئەم ئەزمونانە دەگەین بە دۆخێکی تایبەت لە دیموکراسی
هەرگیز تیۆرەکان لە خۆیانەوە نابن بە واقیع، ئیلا دەبێ بە ئەزمونکردنی جیا جیادا تێپەڕن هەورازو نشێو بکەن، بەرزو نزم ببینن، شکست و سەرکەوتن، ئومێدو نا ئومێدی ، هەورازو گل بونەوە ، دۆخی سیزیفی ، تیۆر دەبێ هەمو ئەمە ببینێت ئینجا لەدایک دەبێت
تیۆر ، یۆتۆپیا، کە دەکرێ لێرەدا مەبەست دیموکراسی بێت لەسەر سینی حازر لە کتێبەوە نایەتە سەر واقیع، بەڵکو دەبێ دەستو پەنجە لەگەڵ واقیع بشێلێ تا بزانین لەوسەر چەن و چی لێ دەردەچێ
لە ئێستادا ئێمە لەم دۆخەداین هەڵبژاردن بە بێ دیموکراسی.
