عەلەویەکانی سوریا داوی سەبریان پچڕا 

2 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

چەند ڕۆژێکە پێ پەتیەکانی بادیەی نزیک شاری حومس ، بە ڕۆژی ڕوناک و بە بەرچاوی هێزەکانی پاراستنی ئاسایشی گشتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی دیمەشق و بە هاوکاری هێزەکانی وەزارەتی بەرگری و بە فیتی هێزەکانی حەمزات و عەمشاتی سەر بە دەزگا جاسوسیە بەدناوەکەی میتی تورکی ، بە چەکەکانیانەوە هێرش دەکەنە سەر ماڵە دروز و عەلەوی نشینەکانی ناو شاری حومس لە سوریا و شەلم کوێرم نا پارێزم دەست لە منداڵیش ناپارێزن چ جای دایک و باوک و باپرەکانیان 

‎لە دوێنێوەش لە تەواوی شارە عەلەوی نشینەکانی کەنار دەریاش خەڵکی سادە و ساکاری عەلەویە بێدەسەڵاتەکانیش بۆ بەرگری لە ژیانی خۆیان و خێزان و ماڵ و منداڵەکانیان بە چڕی ڕژاونەتە ناوەڕاستی شارەکان و وا هەست دەکرێ تازە گەلانی سوریا گەڕاونەتەوە ۱٥ ساڵ لەمەوبەر و دژی شەبیحەکانی ئەحمەد ئەلشەڕع و دار و دەستەکەی ناڕەزایەتی دەردەبڕن .

‎دوای ئەوەی دوێنێ هێزێکی زۆری ئاسایشی گشتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و سوپا لەرزۆکەکەی شەڕع گەیشتنە شاری حومس و تەواوی شارە عەلەوی نشینەکانی کەنار دەریا . تەنها چەند کاتژمێرێک توانیان خۆیان ڕاگرن و پەشێوی دروست نەکەن . 

‎دوای ئەوە کەوتنە تەقە کردن و ڕانان و گرتن و ئازاردانی خەڵکە ڕاپەڕیوەکە و تا ئێستا دەیان کوژراو و بریندار هەیە و بە گوێرەی هەواڵە میدیاییەکانیش بێت سەدان کەسیان ڕاپێچی زیندانەکان کردوە 

‎ئەوەی کە جێی سەرنجە ئەوەیە کە داوا لە هێزەکانی هەسەدە دەکەن کە بێن بیان پارێزن لە جیاتی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ 

‎بۆ ئەو سەرهەڵدانە ڕویدا .؟

‎تورکیا دەوری کاریگەری هەیە و تورک وا هەست دەکات ، ئەگەر ئارامی بگەڕێتەوە بۆ تەواوی سوریا ، ئەوان مایە پوچ و سەرگەردان دەبن . چەند ڕۆژێ بەر لە ئێستا ئەردۆگان دەڵێ : چەندین ساڵە سێ ملیۆن ئاوارەی سوری لە تورکیا ژیانیان کردوە و فێری زمانی تورکی بونە و ئێستا دەگەڕێنەوە ناو خاکی خۆیان ، دەبێ ئێمە پشتیوانیان لێبکەین و بیانپارێزین و زمانی تورکی بۆتە زمانی دووەم لە سوریا 

‎لە گەڵ سەردانەکەی شەڕع بۆ کۆشکی سپی ، تەنها شەڕع بۆ ماوەیەکی کاتی لە یاسای سزاکانی قەیسەر کە تایبەتە بە سوریا دەرهێندرا و هیچ سەرکردە و وەزیر و بەرپرسێکی حکومەتە کاتیەی شەڕعی نەگرتەوە

‎یەکێک لەو خاڵانەی کە دۆناڵد تڕەمپ بە سەر شەڕعدا فەڕزی کردبوو کە دەبێ بەرەنگاریان ببێتەوە ئەندامانی حیزبوڵای لوبنانی و باڵی هەرە درێژی ئێرانە لە سوریا و لوبنان و زۆربەشیان بە ئەسڵ لە عەلەویەکانی ناوچەکەن بە تایبەتی سوریا .
‎دوور نیە ئەوە بیانویەک نەبێ بۆ گرتن و ونکردنی زۆرێک لە خەڵکی ئەو شارانە .

‎قوڵبونەوەی کێشەی ناتانیاهۆ و ئەردۆگان  ، بە تایبەتیش کە لەو ڕۆژانە فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسڕائیل بە سەد فڕۆکەی جەنگی تەواوی ئاسمانی سوریایان کۆنتڕۆڵ کرد و بوونە ڕێگر لە دامەزراندن و ئاوەدانکردنەوە و هێنانی کەلوپەلی سەربازی تورکیا بۆ ناو خاکی سوریا 

‎بە تیرۆریست ناساندنی ئەخوانەکانی سوریا و لوبنان و میسڕ بە تایبەتی لە لایەن ئەمەریکاوە و بە بڕیارێکی تایبەتی تڕەمپ . چونکە تورکەکانیش بۆ خۆیان چەندین گروپی ئیخوانی توندڕەویان هەیە و لە ناو تورکیا و سوریا زۆر زۆریش چالاکن .

‎ڕاگەیاندنی باری نائاسایی وادەکا کە سبەینێ ئەلشەڕع بیانو بهێنێتەوە و بە ئەمەریکا بڵێ ئەها ئەوە عەلەویی و دروز و کوردەکانن ناهێڵن ئێمە بە ئارامی گروپە چەکدارەکانی خۆمان چەک بکەین 

‎لە ڕاستیدا ئەوەی ئێستا ڕوودەدا هیچ قسەی لە سەر نیە و بێ سێ و دوو جێبەجێ کردنی پیت بە پیتی جوڵەکانی ئەردۆگان و دەزگا جاسوسیەکەیەتی چونکە ئەردۆگان دەترسێ سبەینێ ناوی ئەویش بکەوێتە ناو ناوی داواکراوەکانەوە ، چونکە ئەمەریکا و ئیسڕائیل باش دەزانن ئەردۆگان کوێی دێشێ ، لە بەر ئەوەی خودی ئەردۆگان ئێستا سەرۆکی فیعلئ هەر هەموو ئیخوانەکانی جیهانە 

‎ڕۆژانی دادێش دوور نیە بە یەکجاری تەواوی شارەکانی سویاش باری نا ئارامی ڕانەگەیەندرێ و هێزەکانی ڕوسیا و ئەمەریکا و ئیسڕائیلیش نەبنە بەشێک لەو نائارامیە و حکومەتە کاتیەکەی دیمەشق نەخەنە سەر هەززە 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار