جوڵه‌ى بازرگانى هه‌رێم دۆخى قه‌یران تێده‌په‌ڕێنێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بۆ لابردنى خاڵه سنورییه‌کانى نێوانیان چاوى له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى یه که به‌پێی ئاماره‌کانى یه‌کێتى هاورده و هه‌نارده‌کاران نزیک بووه‌ته‌وه له ئاستى پێش ساڵانى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی.
قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ده‌ره‌وه تا ساڵى 2014 و پێش سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی به‌شێوه‌یه‌کى خێرا له‌به‌رزبونه‌وه‌دا بوو، به‌ڵام له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی شه‌ڕى داعش ئاسته‌که به‌ره‌و خواره‌وه داکشا.
دواى چوار ساڵ له دابه‌زینى به‌رده‌وام، له‌مساڵدا قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى به‌ره‌و بوژانه‌وه هه‌نگاوى ناوه و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم و یه‌کێتى هاورده و ناردنکاران پێشبنى به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌که‌ن.
بۆ بوژاندنه‌وه‌ى زیاترى جوڵه‌ى بازرگانى و لابردنى ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى که له‌به‌رده‌م بازرگانان دروستبووه، له‌ئێستاشدا هه‌رێمى کوردستان ڕێککه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆکردووه بۆ یه‌کخستنى پێناسه‌ى گومرگى و لابردنى ئه‌و خاڵه گومرگیانه‌ى نزیکه‌ى دوو مانگه له‌نێوانیاندا دانراون.
رێککه‌وتنه که له 17 خاڵ پێکهاتووه هێشتا نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و چاوه‌ڕوانده‌کرێت جێبه‌جێکردنى کاریگه‌رى له‌سه‌ر جوڵه‌ى بازرگانى دابنێت.
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا حکومه‌تى عێراق حه‌وت لیژنه‌ى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد که پێکهاتوون له لیژنه‌کانى ناوخۆ، دارایی، گومرگ، پیشه‌سازى، ته‌ندروستى، ئیداره، کشتوکاڵ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیداره‌کانى هه‌رێم ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر کاروباره‌کانى په‌یوه‌ست به گومرگ و جموجۆڵى بازرگانى.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم به هاوڵاتى وت "تا ئێستا ته‌نها لیژنه‌کانى گومرگ له‌سه‌ر خاڵه‌کانیان ڕێککه‌وتوون، هێشتا لیژنه‌کانى تر ماوه ڕێککه‌وتن بکه‌ن، ئێمه وه‌کو لیژنه‌ى بازرگانى له‌سه‌ر هه‌ندێک خاڵ ڕێکه‌وتووین و هه‌ندێ خاڵى دیکه‌ش ماوه".
باسی له‌وه‌کرد، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى لابردنى خاڵه گومرگییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا کارێکى باش ده‌بێت بۆ ره‌وشى بازرگانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، چونکه پێناسه‌ى گومرگى و کرێی خزمه‌تگوزاریی یه‌کده‌خرێت و بازرگانان یه‌کجار گومرگ ده‌ده‌ن له‌کاتى هاورده‌کردنى کاڵاکاندا.
نزیکه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر و پاش ساڵێک له ڕووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017 و کۆنترۆڵکردنى که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌کانه‌وه، حکومه‌تى عێراق چه‌ند خاڵێکى گومرگى له‌سه‌ر ڕێگه‌ى هه‌ولێر-سلێمانى، هه‌ولێر-که‌رکوک، موسڵ-دهۆک دانا، بۆ وه‌رگرتنى گومرگ له‌و کاڵایانه‌ى له هه‌رێمى کوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌کرێن.
به‌هۆى دانانى ئه‌و خاڵه گومرگیانه‌وه جوڵه‌ى بازرگانى له هه‌رێمى کوردستان زیانى به‌رکه‌وت، دواى ئه‌وه‌ى به‌شێک له بازرگانان ڕێڕه‌وى بازرگانى یان گواسته‌وه بۆ ده‌روازه سنورییه‌کانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى له‌کاتى هاورده‌کردنى که‌لوپه‌لدا خۆیان له پێدانى دوو جار گومرگ ده‌رباز بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم وتى "به‌لابردنى ئه‌و خاڵه گومرگیانه ئه‌و بازرگانانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه خاڵه سنورییه‌کانى هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى ئه‌منى هه‌رێم به‌راورد به عێراق زۆرێک له بازرگانه‌کان هه‌ر له ڕێگه‌ى ده‌روازه‌کانى هه‌رێمه‌وه کارى بازرگانیان ئه‌نجام ده‌دا".
هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین ده‌روازه‌ى سنوری هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له ئێران و تورکیا، که به‌شێکیان نێوده‌وڵه‌تین و به‌شێکى دیکه‌شیان لاوه‌کى و نافه‌رمین و ڕۆژانه جموجۆڵى بازرگانى گه‌وره به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
به‌شێک له‌و کاڵایانه‌ى له‌و ده‌روازه سنورییانه‌وه هاورده ده‌کرێن، ده‌برێنه ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق، به‌هۆى دانانى خاڵه گومرگییه‌کانیشه‌وه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان ئه‌و بازرگانانه ناچاربوون دوو جار گومرگ بده‌ن.
به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ى هه‌رێم و به‌غدا، جگه له لابردنى ئه‌و خاڵه گومرگیانه، باجى سه‌ر کاڵا و که‌لوپه‌له‌کان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی یاساى گومرگى عێراق یه‌کده‌خرێت، که پێشتر هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌رى ناکۆک بوون.
حکومه‌تى عێراق له‌ساڵى 2010 یاساى نوێی تایبه‌ت به پێناسه‌ى گومرگى خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه به‌مه‌به‌ستى یه‌کخستنى ڕێژه‌ى گومرگ له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌کان، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان جێبه‌جێکردنى یاساکه‌ى ڕه‌تکرده‌وه، به پاساوى ئه‌وه‌ى جیاوازه له‌گه‌ڵ رێنمایی و ڕێوشوێنه‌کانى هه‌رێم له ده‌روازه سنورییه‌کان.
به‌پێی یاساى گومرگى عێراق، ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى گومرگ له‌سه‌ر کاڵا و که‌لوپه‌لى هاورده‌کراو له‌نێوان %0.5 بۆ %20ى به‌هاى کاڵاکه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌پێی جۆرى کاڵاکان ده‌گۆڕێت.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م باسى له‌وه‌کرد، به‌پێی یاساکه وه‌رگرتنى گومرگ له هاورده‌کردنى هه‌ندێ که‌لوپه‌ل له ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێم زیاد ده‌کات، ئه‌وه‌ش واده‌کات که ئیتر که‌س گێچه‌ڵ به‌و ئۆتۆمبیلانه نه‌کات که له هه‌رێمه‌وه کاڵا بۆ ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌به‌ن، به‌وه‌ش قه‌باره‌ى بازرگانى هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم 75%ى جوڵه‌ى بازرگانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقدایه، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى موسڵ و دیاله و که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین.
مسته‌فا عه‌بدوره‌حمان سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێم به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند، جوڵه‌ى بازرگانى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ڕووى له‌به‌رزبوونه‌وه کردووه‌و پێشبینى ده‌که‌ن زیاتر به‌رزبێته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌کانى یه‌کێتى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێم، به‌گشتى له‌ساڵانى 2012 و 2013 قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌رێم له گه‌ڵ تورکیا و ئێران و وڵاتانى دیکه 22 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام له‌ساڵى 2014 به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و شه‌ڕى داعشه‌وه دابه‌زی بۆ 15 ملیار دۆلار.
مسته‌فا عه‌بدوره‌حمان وتى "پێشبینى ده‌که‌ین تا کۆتایی ئه‌مساڵ قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بگه‌ڕێته‌وه ئاستى خۆى که 22 ملیار دۆلاره، به‌ڵام هێشتا جوڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران ماویه‌تى بگاته‌وه ئاستى خۆى، له‌کاتێکدا له‌گه‌ڵ تورکیا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و تا کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته‌وه به ئاستى خۆى".
به‌پێی ئاماره‌کان، قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ساڵى 2012 و 2013دا له سنورى 12 ملیار دۆلاردا بووه‌و له‌گه‌ڵ ئێرانیش شه‌ش ملیار دۆلار بووه.
مسته‌فا عه‌بدوره‌حمان هۆکاره‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌مانى شه‌ڕى داعش به‌گشتى له عێراق و هه‌رێم، نه‌مانى ترسی بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه که پێشتر به‌هۆى شه‌ڕه‌وه له‌ئارادابوو، دروستبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌نێوان بازرگانانى پارێزگاکان، دڵنیایی بازرگانان له‌کاره‌کانیان و نه‌مانى ترسه‌کانیان له‌و باره‌یه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى گه‌مارۆکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران پاشه‌کشه ناکات به بوژانه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌رێم، مسته‌فا عه‌بدوره‌حمان باسى له‌وه‌کرد، تا ئێستا ئه‌و گه‌مارۆیانه هیچ کاریگه‌رى نه‌بووه و تا مانگێکى تر کاریگه‌رى نابێت، چونکه ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کان هیچ ئاسته‌نگێکى بۆ دروستنه‌بووه‌و سزاکان زیاتى له بوارى بانک و نه‌وتدایه.