مێژوو دایکی سیاسەتە!! ( سوریاو عێراق خولانەوە لەناو بازنە داخراوەکە!!)

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دڵشاد مەجید

ئەوەی مێژوو نەخوێنێتەوە لەسیاسەت ناگات.
ئەو ڕووداوانەی لەسوریا روودادەت، هاو شێوەو کۆپی ڕووداو پێشهاتەکانی عێراقی (٢٠٠٣ )ە. تەنیا جیاوازی لە نێوانیان گۆڕێنی ڕۆڵی کارەکتەرەکانە.

🔷لەعێراق..
ئەمریکا بە هاوپەیمانیەتی ئەوروپاو ئیسرائیل، ڕژێمی صدامیان ڕووخان.
ڕەزامەندی و ئۆکەی ئێرانی وەرگرت، زۆرینەی شیعەیان بەخواستی ئێران کردە دەسەڵاتدار و سونەیان لەدەسەڵات دەرپەڕاند ، سونەکانیان بەناوی داعش دژی دەسەڵاتی شیعە هاندا، دووژمنایەتی نێوان سونەو شیعەیان قوڵ کردووە، هەر لەڕێگای  ( ناوچە دابراوەکان  یا جێناکۆکەکان) و نەوت، ململانێنی کوردیان کەگەڵ شیعەو  سونە و تورکمان ، قوڵترکردەوە. 
هەروەها لێدان و چەکردنی (حەشدی شەعبی) بۆتە بەهانەیەک، دەروازەیەک بۆ گوشار خستنە سەر عێراق و دەسەڵاتی شیعە.
لەدوا هەنگاویش، ئێستا هەموو هەوڵێکی ئەمریکاو ئیسرائیل و  ئەوروپا لەوەدا کۆبۆتەوە، ئاوتکردنی هەژموونی ئێرانە لە عێراق.

🔷لە سوریا..
ئیسرائیل و ئەمریکا، بە پشتیوانی تورکیا، دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان رووخان.
زۆرینەی سونەی ئیخوانی و جیهادیان بەخواستی تورکیا کردە دەسەڵاتدارو عەلوەیەکانیان لەدەسەڵات دەرپەڕاند.
سونەکانیان هاندا بەناوی پاشماوەی ڕژێم پەلاماری عەلەوەیەکانیان دا، هەروەها بەناوی کلکایەتی و تیرۆر و جیابوونەوەخواست، پەلاماری دروزو کوردیان دا.
بەمەش ململانێنی  نێوان دەسەڵاتی سونەی سەر بەتورکیان لەگەڵ عەلەویەکان و دروز و کوردەکان، قوڵترکردەوە.
لەدوا قۆناغیش بەهەمان شێوەی ئێران، دژی هەژموونی تورکیا لە سوریا دەوەستنەوە. هەروەها لەدواڕۆژیش لێدان و چەکردنی هێزو چەکدارە بیانیەکانیش  لە سوریا بەهەمان شێوەی حەشدی شەعبی، دەبێتە سەرچاوەی گوشار لەسەر دەسەڵاتی سونە لە سوریا. 

🔳ئەگەر بەووردی سەیری هەردوو وێنەکە، یا سیناریۆی ئەو دوو فیلمە بکەین، هەست دەکەی ، هەمان ناوەڕۆکەو، هەمان دەرهێنەرە.
ئامانجیش لەم سیناریۆنانە بێ توانا کردنی ئەو ووڵاتانەیە و سەرقاڵ کردنیانە بەکێشە ناوخۆییەکانیان و دەرهێننانیان لە  هاوکێشە و ململانێنێ  و گۆڕانکاریەکە ئیقلیمیەکان،  ئەمەش گشتی بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێ،.

سەیرکەن دوای (٢٣) ساڵ دەسەڵات لەعێراق، تازە ململانێنێ لەنێوان هێزەکان لەسەر پۆستە باڵاکان  دەکەن.  هەر هێزەش بەدوای رەزامەندی هێزە ئیقلمی و دەولیەکان دەگەرێ بۆ ئەوەی ئەو پۆستانە مسۆرگەر بکات .

لەسوریاش هەمان سینارێۆ بەڕێوەیە، بەڵکو  لە سوریا  ململانێکە قوڵترو خوێناوی تر دەبێت نەک لەسەر پۆست، بەڵکو  لەسەر دروشمێک یا ڕایەکی جیاواز قەسابخانەی گەورە بەڕێوە دەچێ.

هەموو ئەو هێزانەی وەک کوردو سونە و تورکمان لەعێراق و ئەوهێزانەی کوردو عەولەوی و دروز لەسوریا، بەناچاری کراونەتە ئامراز  بۆ توندکردنەوەو بەردەوامی ململانێکان لەبەرامبەر هەردوو دەسەڵاتی سونەو شیعە لە سوریاو عێراق. هەردوو دەسەڵاتیش بۆ مانەوە لەناو ئەو بازنەی بۆیان دیاریکراوە، بەردەوامی بەو خولانەوەیە دەدەن.
بۆ هەتا هەتایەش دوژمنیایەتی نێوان سوریای سونی و عێراقی شیعەیان مسۆگەر کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار