هاکان فیدان: هەسەدە کێشەیە و ئەمساڵ ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەین

5 كاتژمێر لەمەوپێش



هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئەمڕۆ لەلێدوانێکیدا وتى:

•  بوونی هەسەدە لە رۆژئاوای رووباری فورات، لەوانەش دێرحافر و ناوچەکانی دیکە، کارێکی نایاساییە.
•هیوادارین ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەرێگەی دانوستانەوە چارەسەر بكرێن و دژی هەر چارەسەرێكی سەربازین. 

•بەردەوام دەبین لە دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەكان لەبارەی ئێران و ئەولەویەت دورخستنەوەی تێكچوونی سەقامگیرییە.
•هەسەدە بووە بە بەربەست لەبەردەم سەقامگیری و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەیی. 

•هێزەكانی (هەسەدە) لە سوریا دەبێت نیازپاكی نیشان بدەن و لە بازنەی توندوتیژی بچنە دەرەوە. 
•چەمكی هاوڵاتیبوونی دەستوریی سەقامگیریی لە سوریا بەهێز دەكات.
🔹دەبێت (هەسەدە) رێككەوتنی 10ی ئازار جێبەجێ بكات و خۆی نەدزێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار