په‌رله‌مانتارێکى کورد: پشکى کورد بکرێته 10 ملیار دۆلار رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات به‌ڵێندراوه که پشکى کورد له‌سه‌دا 12.67 زیاد بکرێت به‌شێوه‌یه‌ک که کورد پێى رازى بێت، پێشیوابوو هێشتا نازانن حکومه‌تى هه‌رێم جدیه بۆ گه‌شتن به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا یان وه‌ک ساڵانى رابردوو ده‌بێت.
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى خسته‌روو ئه‌مڕۆ زیاتر له چل خاڵ گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت له‌نێوان لیژنه هاوبه‌شه‌که‌ى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى دارایى.
هاوڵاتى: پرسى بودجه‌ى عێراق گه‌شتووه به‌چى؟
جه‌مال کۆچه‌ر: ئه‌مڕۆ کاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆ لیژنه‌که‌ى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌که‌ى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق کۆبونه‌وه‌یه‌کى زۆر‌و وتووێژى ورد ده‌که‌ین و زیاتر له 42 خاڵ گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت له‌گه‌ڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى بودجه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستکارى بکرێت که کورد و سونه به‌تایبه‌ت پێى رازى بن.
هاوڵاتى:زیاد کردنى پشکى بودجه‌ى هه‌رێم به‌چى گه‌شتووه، له‌کاتێکدا باس له‌وه ده‌کرێت که عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ڵێنى زیادکردنى داوه؟
جه‌مال کۆچه‌ر:پشکى کورد له له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌کى زانستى و واقعى نه‌بووه‌و به‌پێى ده‌ستور ده‌بێت له‌سه‌دا 17 بێت پاش سه‌رژمێرى کردن چه‌ند بوو ئه‌وکات پشکه‌که دیارى بکرێت.
ئێمه داوامان کردووه پشکى کورد بکرێته‌وه به له‌سه‌دا 17 تا ئه‌و کاته‌ى سه‌رژمێرى ده‌کرێت، به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق بێت کورد له‌سه‌دا 14ى عێراق پێکده‌هێنێت، بۆیه پێمانوایه که پشکى کورد زیاد ده‌کرێت و ده‌شبێت زیادى بکه‌ن، ئێمه‌ش ئاگادارى ئه‌وه‌ین که عادل عه‌بدوله‌مهدى باسى زیادکردنى پشکى کوردى کردووه.
هاوڵاتى:وه‌ک نوێنه‌رانى کورد ده‌تانه‌وێت چى باس بکه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق؟
جه‌مال کۆچه‌ر:داواکارییه‌کانى کورد دیارن، یه‌کێک له‌وانه گه‌رانه‌وه‌ى پشکى کورده بۆ له‌سه‌دا 17، یان بکرێته له‌سه‌دا 14 بۆ 15 ئه‌وکاته پشکى کورد له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق ده‌گاته 10 ملیار دۆلار و حکومه‌تى هه‌رێم رایانگه‌یاندووه که ئه‌و بره به‌شى پێداویستیه‌کانى هه‌رێم ده‌کات و رازى ده‌بن.
خاڵێکى تر پرسى پێشمه‌رگه‌یه، حه‌شدى شه‌عبى که 2014 و 2015 دروست بووه ژماره‌یان جێگیر کردووه به 123 هه‌زار چه‌کدار، ئێستا هه‌وڵ هه‌یه زیاد بکرێت بۆ 135 هه‌زار چه‌کدار، ئێمه به شیعه‌کانیشمان وتوه ناکرێت حه‌شدى شه‌عدى که سێ چوار ساڵه دروست بووه هه‌ر ژماره‌یه‌ک بهێنن یه‌کسه‌ر جێگرى ده‌که‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌رى و قوربانیه‌ى هه‌یه ژماره‌که‌یان به 45 هه‌زار پێشمه‌رگه دیارى کردووه ئه‌مه‌شیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه کردووه بۆ هه‌ر هه‌زار که‌سێک 1 پێشمه‌رگه، بۆدیه داواى ئه‌وه ده‌که‌ین بیکه‌نه 100 هه‌زار پێشمه‌رگه.
هاوڵاتى: ئایا حکومه‌تى هه‌رێم جدییه بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدان ئه‌م په‌یامه‌تان پێگه‌شتووه؟
جه‌مال کۆچه‌ر: ئێمه‌ش په‌یامان ناردووه‌و پێشمان وتون پێمان بڵێن جدین بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، یان وه‌ک ساڵانى پێشوو ده‌تانه‌وێت له‌سه‌ر وه‌ره‌قه بمێنێته‌وه‌و جێبه‌جێ نه‌کرێت، به‌راستى تا ئێستا وه‌ڵامان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام پێشبینیه‌کان واى ده‌رده‌خه‌ن که جۆرێک له رێکه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێته کایه‌وه.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم رێکه‌وتن بکات له‌گه‌ڵ به‌غدا ئایا داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان هه‌رێم ئاماده‌یه بیداته‌وه به‌به‌غدا؟
جه‌مال کۆچه‌ر: جارێ نازانین چ بریارێک ده‌درێت، به‌ڵام لێکتێگه‌شتن له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر رێکه‌وتنى هه‌ردوولایان.
هاوڵاتى: یه‌کێکى تر له‌کێشه‌کانى هه‌رێم پرسى ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانه، له‌کۆبونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه باس ده‌که‌ن؟
جه‌مال کۆچه‌ر: به‌ڵێ باسى ده‌که‌ین، نه‌ک ته‌نها کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، به‌ڵکو سه‌رجه‌م کاره‌کانى مقاولات له‌هه‌رێمى کوردستاندا باس ده‌که‌ین.
کورد چه‌ند پشکى هه‌بێت به‌و رێژه‌یه مافى خۆیه‌تى له بودجه‌ى سیادى پشکى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له‌و خاڵانه که ده‌مانه‌وێت له پرۆژه‌ى بودجه‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه که ئیستحقاقى کورد له بودجه‌ى سیادى بدرێت و ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانیش یه‌کلابکرێته‌وه.